ھێرۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گوڵی ھێرۆ

ھێرۆ، گوڵە ھێرۆ، ھەڵمەڵە یان ھەرمەڵە، ڕووەکێکە لە تیرەی ھەرمەڵەیەکان (Malvaceae) و لە بنەماڵەی ئالسیا. ئەم گوڵە لە کوردستاندا بە چەندین رەنگ لە دەست پێکردنی بەھاردا شین دەبێ، گوڵێکی ناسک و گەورە دەگرێ. سێ ڕەنگی سەرەکی مۆر، سپی و زەردی ھەیە و باڵای تا یەک تا دوو مەتر بەرز دەبێ. تەمەنی گوڵەکەی نزیکی ٢٥ ڕۆژە. ھێرۆ بۆ دەرمانی ھەڵامەت و کەمکردنەوەی ژان دەشێ. ئەم گوڵە ڕەنگ و ڕەواڵەتێکی جوانی ھەیە، بەس بۆنی نیە، نالی لە بەیتێکدا دەڵێ:

نەمبیستووە ھەرگیز لەدەمت بێنی وەفایێ
ھەرچەندە سەراپا گوڵی، ئەمما گوڵی ھێرۆ

جۆرەکانی گوڵە هێرۆ[دەستکاری]

گوڵى هێرۆجۆرى زۆرەلە كوردستاندا:

  1. ھێرۆى كوردى جۆرى قوڵ—خطمية الكردية نويع العمقية–Alcea kurdica subsp.coelesyiraca
  2. ھێرۆى كوردى جۆرى قەلەمونى –خطمية الكردية نويع القلمونية –Alcea kurdica subsp. antilibanotica
  3. ھێرۆى پزيشكى –الخطمي المخزني —Alcea officinalis
  4. ھێرۆى گوڵباخى –الخطمية الوردية — Alcea rosea
  5. ھێرۆى جووتساڵان(دووساڵانە)–الخطمية ثنائية الحول —Alcea biennis

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • گوڵنامەی کوردی ٣ی ئازاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  • دیوانی نالی، لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی مەلا عبدالکریم مدرس و فاتح عبدالکریم، چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد – بەغدا ١٩٧٦
  • فەرھەنگى گيا دەرمانيەكانى كوردستان فارسى –كوردى سەيد شەهاب خزرى
  • سروشت وتەندروستى، صالح عبداللة ابراهيم