بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وەنەوشە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جۆرە وەنەوشەیەک کە لە کێوەکانی کوردستاندا بە جۆرێکی خۆڕسک دەڕوێ
ڕەنگەکانی دیکەی گوڵی وەنەوشە

وەنەوشە، وەنۆشە یان بنەوشە (بە لاتینی: Viola) گوڵێکە لە بنەماڵەی وەنەوشەییەکان (Violaceae). ئەم گوڵە بە چەند ڕەنگ بەتایبەت مۆر یان بەنەوش ھەیە و ڕەنگە لەبەر ڕەنگی گوڵەکەی ئەم ناوەشی پێ درابێت. وەنەوشە وەکوو دەرمانیش کەڵکی لێ وەردەگیرێ. وەنەوشە زۆر لە وێژەی کوردی و فارسیدا بە کار براوە، ئەمەش دوو ھۆکاری ھەیە یەکەم ڕواڵەتی جوانی گوڵەکەی، دووھەم لار بوونەوەی ساقەتەکەی کە گوڵەکەی بە کەچئەستۆ دەر دەخا.

سودەکانی وەنەوشە

1/بۆ میشک و هەوکردنی دەمارەکانی سەر بەسودە.

2/بۆ فکرو یادەوەرى و بیر و هۆش بەسودە و دڵشادکەر و خەم لابەرە.

3/بۆلەوزە و گەرو و ترشى ناودەم و سورینچک بەسودە.

4/بۆ نارەحەتى دەزگاى هەناسە و کۆکەرەشە و هەلامەت باشە.

5/بۆ خلتەى سینگى مندالان لەگەل هەنگوین بەکاردیت

6/میز هینەرە و بۆ پاککردنەوەى میزەرۆ و ئازارى کەلەکە بەسودە.

7/دژە رۆماتیزمە و بۆ ئازارەکانی ماسولکە و جومگە کۆمپریسى پی دەکریت.

8/بۆ نەخۆشیەکانی پێست و برین تەر بەکاردێت و تا دادەبەێَنێت.

9/بۆ بی خەوى پێش خەوتن چایەکى وەنەوشە بخۆرەوە کەمێک سور یان زەعفەرانی تێ بکەى خەوێکی ئارام دەست دەخەیت.

10/بەیەک جار پێنج گرام گولی وشک کراوى وەنەوشە بخۆیت قەبزى لادەبات.

وەنەوشە لە وێژەی کوردیدا

[دەستکاری]

بێسارانی دەڵێت:

چراغ وەنەوشە و چنوور چەنی گوڵسەودای دیدەن تۆیان کەوت نە دڵ

واتە (وەرگێڕانی پیرەمێرد):

گیانە وەنەوشە و چنوور لەگەڵ گوڵسەودای دیدەنی تۆیان کەوتە دڵ

نالی دەڵێت:

تەنھایی سەمەن بەرگی بەنەوشە کە لەبەر کەنوەک نووری دڵی موئمین و زوڵماتی گوناھن

مەحوی دەڵێت:

خەت و زاری کە باسی کەوتە گوڵزارکەچ ئەستۆ ما وەنەوشە، غونچە دڵتەنگ

حاجی قادری کۆیی دەڵێت:

لە کن بەنەوشە و خاو و ھەڵاڵ و بەیبوونیھەڵاڵی پێستەیی خاوە عەبیر و موشکی خەتا

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • گوڵنامەی کوردی
  • دیوانی بێسارانی، مەلا مستەفای بێسارانی، لێکدانەوەی حەکیم مەلا ساڵح، کتاب مھرگان، سنە، ١٩٩٦
  • دیوانی نالی، لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی مەلا عبدالکریمی مدرس و فاتح عبدالکریم، چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد – بەغدا ١٩٧٦