ھەڵۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

Disambig RTL.svg  ئەم وتارە سەبارەت بە باڵندەی گۆشتخۆری بەرزەفڕ نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ھەڵۆ (ڕوونکردنەوە).

هەڵۆ
Haliaeetus leucocephalus-tree-USFWS.jpg
هەڵۆی سەرسپی
پۆلێنکردنی زانستی
شانشین: گیانەوەران
ڕەگەز: مازەداران
جۆر: پەلەوەران
ڕاستە: شەهێنان
خێزان: هەڵۆیان

هەڵۆ بریتییە لە کۆمەڵێک پەلەوەری ڕاوچی لە تیرەی هەڵۆیان (Accipitridae لە تۆرەمەی Falconiformes).

نزیک بە ٦٠ جۆر باڵندەی ڕاوکەر هەن کە بە هەڵۆ دەناسرێن و زۆربەیان خۆماڵی ئەوراسیا و ئەفریقان. پێوەرێکی ڕوون بۆ جیاوازی و ناسینەوەی هەڵۆکان لە دیکەی پەلەوەرەکانی تیرەی هەڵۆیان نییە، بەڵام بەگشتی هەڵۆکان لەوانی تر گەورەترن (بێجگە لە داڵاش) ، لاقیان گەورەتر و پتەوترە، دەنووکیان گەورە و خوار و باڵەکانیان پانترە. هەموو هەڵۆکان بە ڕۆژ ڕاو دەکەن، چاویان تیژە و بەرزەفڕن.

هەڵۆکان بە بۆنەی بەهێزییەوە لە زۆربەی کلتوورەکان وەک دروشم و نیشانەی شەڕ و شایەتی دەناسرێن. وێنە و پەیکەری ئەم باڵندانە لە سەر زۆر دراو و بینای مێژوویی دەبینرێ و زۆرێک لە وڵاتان ، ڕێکخراوە و پارتەکانی جیهان وێنەی هەڵۆیان وەک دروشم هەڵبژاردووە.

هەڵۆکان لە باری توێکاری و تایبەتمەندی فڕین لە داڵاشەکان دەچن، بەڵام سەریان پێچەوانەی داڵاشەکان بە پەڕ داپۆشراوە. هەڵۆکان شێوەی شمقاڕەکانیش دەدەن، بەڵام گەورەترن و نێوان باڵەکانیشیان نەختێک درێژترە. جیاوازییەکی تری هەڵۆکان لەگەڵ ئەم دوو خزمەدا لە شێوەی بژیوییاندایە، هەڵۆکان زۆرتر نێچیری زیندوو دەگرن، بەڵام داڵاش و شمقارەکان لە کەلاک دەخۆن[١] .

هەڵۆی نیکوباری باشووری، بچووکترین هەڵۆیە کە تەنیا ٤٥٠ گ و ٤٠ سم دەبێ و خۆماڵی دوورگەکانی نیکوبارە. هەڵۆی دەریایی ستەلێر بە کێشی ٦،٧ کیلۆگرەم و هەڵۆی فلیپینی بە درێژی یەک میتر لە پاڵ هەڵۆی دووسپی و هەڵۆی هارپی گەورەترین جۆری هەڵۆکانن.

ناوەکان[دەستکاری]

بۆ هەڵۆ ئەم ناوانەش لە زمانی کوردیدا بە کار دێت:

  • هکور، ئەلە، ئلهۆ، هولی، ئەیلۆ، سپر، کورت، سەرکنەک


تایبەتمەندی و ژینگەناسی[دەستکاری]

هەڵۆکان تەنیا یەک هاوسەر لە ژیاندا هەڵدەبژێرن . هێلانە لەشوێنێکی زۆر بەرز، بە تووڵ و شووڵی دار چێ دەکەن و هەموو ساڵێک دەگەڕێنەوە سەری، بە جۆرێ کە جیقنە و پاڵ، ساڵ لەگەڵ ساڵ، لە سەر یەک کەڵەکە دەبێ و بڕێجار تا ٥٠٠ کیلۆگرەم و تا ٣ میتر گەورە دەبێ. گەورەترین هێلانەی ناسراو هی دوو هەڵۆی سەرسپی لە فلوریدای ئەمریکایە کە ٦،١ میتر قووڵی، ٢،٩ میتر پانی و کێشێکی سەیروسەمەر، واتە ٢،٧٢٢ کگی هەیە[٢] .
هەڵۆکان لە شوێنی بێقڕەدا هێلانە چێ دەآکەن و شەش تا هەشت حەفتە لە سەر هێلکەکانیان کڕ دەکەون. زۆربەی هەڵۆکان دوو هێلکە دەکەن، کە تەنیا یەکیان دەمێنێتەوە. جووچکە هەڵۆ بە شێنەیی گەشە دەکا و لە سێ یا چوار ساڵیدا شێوەی گەورەکان دەدا.

بڕێ لە جۆرەکانی هەڵۆ، بە جەستەی گەوەرە و هێزی فرەوە، لە ترۆپکی هیرەمی بژیوی گیانەوەراندا جێ دەگرن. هەڵۆی پەڕکوور و هەڵۆی تانجدار دەتوانن ئاژەڵی ٣٠ کیلۆگرەمی ڕاو کەن و بخۆن[٣] .

هەڵۆی پەڕکوور
هەڵۆی هارپی
هەڵۆی دەریایی

جۆرەکان[دەستکاری]

جۆرە بەناوبانگەکانی هەڵۆ[٤]:

پەراوێز[دەستکاری]

  1. ^ Encyclopædia Britannica Online, s. v. "eagle", accessed January 08, 2014, http://www.britannica.com/EBchecked/topic/175537/eagle.
  2. ^ Trails.com: Amazing Bird Records
  3. ^ eagle. Answers.com. The Columbia Electronic Encyclopedia, Sixth Edition, Columbia University Press., 2014. http://www.answers.com/topic/eagle, accessed January 08, 2014.
  4. ^ فەرهەنگی باڵندە
  5. ^ لە فەرهەنگی باڵندەدا بە (هەڵۆی دەریایی کلک سپی) ناو براوە، بەڵام وشەی (دووسپی) بە بۆچوونی نووسەر جوانتر بوو.