بۆتین
ڕواڵەت
| بۆتین | |
|---|---|
| وڵات | عێراق |
| پۆتانی شوێن | ٣٧°٤′٤٠″N ٤٤°٩′٢١″E |
| بەرزی لە ئاستی دەریا | ٢٬٥٣٤ مەتر |
![]() | |
چیای بۆتین یان بۆتین یان بوتین چیایەکە کەوتووەتە سنووری پارێزگای ھەولێر، عێراق. گوندی پێندرۆ کەوتووەتە بناری ئەم چیایە. بەرزییەکەی لە ئاستی ڕووی دەریاوە ٢٥٣٤ مەترە.[١][٢] لە وەرزی بەھاردا بە گژوگیای وەک ڕێواس، کەنگر، سلێرک، کاردی، سۆرازە و قارچک و گەلێک لە گیای تر کە بە کەڵکی خواردنی مرۆڤ و گیانلەبەر دێن دەوڵەمەندە. لە زستان و بەھاردا لووتکەکەی بە بەفر دادەپۆشرێ، و بە گیانلەبەری کێوی و دار و درەخت و دارمیوە بەناوبانگە. ئەم چیایە لەگەڵ چیاکانی گوڤەند، موسەک، شرین، پیران و چارچەل لەگەڵ پێشمەرگە لەکاتی شۆڕشەکاندا وەک پەناگەیەک بوون لە بەرامبەر دوژمندا. چیای بۆتین لە ٢٠١٧ لەلایەن سوپای تورکیاوە داگیر کراوە.[٣]
پێشانگا
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «جابا خەلکێ گونێ پێندرو». www.archive.org.
- ↑ «Qimmat Kurri Butinah». peakery.com (بە ئینگلیزی).
- ↑ «Li Mêrgesor ji ber şerê PKK û Tirkiyê kesek şehîd bûye-ARK NEWS». www.arknews.net (بە کوردی). لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- دەروازەی پارێزگای ھەولێر
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی تورکیا
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی ئاسیا
- دەروازەی چیاکان
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە بۆتین تێدایە.
