کوللە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جووت کولە

کولە، کوللو یان کللۆ (بە ئینگلیزی: Grasshopper) جۆریکە لە مێروو (حەشەرات) لە پۆلی باڵڕاستەکان، نزیکەی بیست ھەزار جۆری کوللەی ھەلبەز ھەیە لە جیھاندا، خواردنی سەرەکییان سەوزاییە. درێژی کلۆ لە ٣ تا ١٣ سم لەشی پێکھاتووە لە:

  • سەر
  • سینگ
  • سک (١١ پارچەیە)
  • شەش لاق

لەشی داپۆشراوە بە چینێک لە مادەی کیتین چتن، لە ناو سەریدا دەم و ددانی تیژ و دوو تیرکەی کورت قۆچ دبنەوە کە بۆ ھەستیاریین. دەنگێک دەردەکات کە بە ھۆی حشاندنی لاقەکانی و باڵەکانی پێشەوەی دەیژەنێت. کێینەی کولە ھێلکە لە ژێر زەوی دادەنێت و لە پاراستن لە سەرما بە شلەیەک دایدەپۆشێت و ھەڵھێنانی بە مانگێکە و زوو ھەراش دەبێت. دوژمنانی کلۆ بریتین لە باڵندەکان و مشک و مار و قالۆچەکان و داپیرۆشکە (جالجالۆک). کوللر موریژەیەکی فرە زیانبەخشە بۆ مرۆڤ کە دەتوانێت رۆژانە لە رووبەری تەنھا یەک کیلۆمتر دووجا سەد ھەزار تەن لە سەوزایی ھەڵلوشێت بە بوونی یەک میلیۆن موریژەی کولە لەم رووبەرەدا.

جۆرەکانی کوللە[دەستکاری]

  • کوللەی بیابان کە ناسراوە بەوەی کە مەودایەکی دوور دەبرێت.
  • کوللەی ئەفریقی کۆچەر لە ئەفریقیا.
  • کوللەی ئاسیایی لە باشووری رۆژھەڵاتی ئاسیا.
  • کوللەی سووریلە فی رۆژھەلاتی ئەفریقیا. و زۆرێکی تر

لە کوردستانیش کوللە لە زۆر شوێن پەیدا دەبێت بە تایبەت ئەو جۆرە کۆچەرەی لە بیابانەکانەوە بۆی دێت. لە کوێستانەکاندا جۆرێک لە کولە ھەیە گەورەو زەبەلاحە و یەک مانگ دەژیت پێی دەگوترێت: مسکە.