کوند

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
کوند
Eastern Screech Owl.jpg

کوند : کوندەبوو، کوندەبەبوو، بایەقۆش، بادەقۆش، بوو، بو، بوم، کوندەبەبی، کەپوو، کەڵکەڵەوانی

( بەفارسی: جغد )، ( بە لاتین:Strigiformes)، ( بە عەرەبی: بومیات )

تۆرەمە باڵندەیەکی ڕاوکەرن، ھێزی بیسایی و بینایی زۆر بەھێزیان ھەیە، لە ھەموو شوێنێکی جیھاندا بێجگە جەمسەری باشوور دەژین.

ئەم باڵندانە زۆرتر شەوگەڕن و ڕاوەمشک دەکەن. لە قەڵشتی دار و کەلاواندا ھێلانە دەکەن. ھێلکەی کوند لە چەن ڕۆژدا پێ دەگا و جوچکەی سەرھەڵدێنێ.

ئەم باڵندانە بە ڕۆژ خۆیان ھاوڕەنگی دەوروبەریان دەکەن تا بە ئاسوودەیی وچان بدەن.

لە وڵاتی ئێمەدا پتر لە 11 جۆر کوند بەدی دەکرێ، کە بریتین لە:


بینایی و بیسایی[دەستکاری]

چاوەکانی کوند گەورە و بەرەوپێشە، بەم ھۆیەوە دەتوانێ روانینی دووچاوی ھەبێ و دووری و نزیکی مەوداکان ببینێ. چاوی کوند زۆر ھەستیارە و لەبەر گەورەیی دەتوانێ تەنانەت لە تاریکیشدا ببینێت.

چاوەکانی کوند بە کاسولکەەو چەسپاون و ناتونێ بیانگێڕێ، ھەر بۆیە سەروملی دەگێڕێ.

ھێزی بیسایی لە کوندا بەھێز و ھەستیارە.

Aminijian (لێدوان) ٢٢:٥٨, ١٧ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

سەرچاوە[دەستکاری]

فەرھەنگی باڵندە، ئەحمەد بەحری ویکیپێدیای فارسی