بۆق
ڕواڵەت
| بۆق | |
|---|---|
| لقی | وشکاوی |
| ناوی پۆلێنکردن | Anura |
| پلەی پۆلێنکردن | ڕێزە |
| پۆلێنکردنی باوان | Salientia، وشکاوی |
| ناوی باوی پۆلێنکردن | springpadder، frog، anuran، žabe |
| ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢٠٠ ملیۆن ساڵ پێش زایین |
| بەستەری وەسفکراو | https://neal.fun/earth-reviews/frogs |
| ھاشتاگ | frog |
| Homonymous taxon | Anura |

بۆق یان قربۆق جۆرەیەک لە وشکاویەکانە، واتە گیانلەبەرێکە ھەم لەناو ئاودا دەژی و ھەم لەناو ویشکایی. بۆقە پێگەیشتووەکان قاچی بەھێزیان ھەیە بۆ بازدان و زمانێکی درێژیان ھەیە بۆ گرتنی نێچیر. بۆقەکان لە ھەموو ناوچەکانی جیھاندا دەژین جگە لە شوێنە زۆر ساردەکان وەکوو جەمسەری باشوور یان ئانتارکتیکا.[١][٢]
سوڕی ژیانی بۆق
[دەستکاری]ھەتا ھێلکەی بۆقەکان دەبێت بە بۆقێکی پێگەیشتوو، چەند قۆناغ تێپەر دەکات. پاش ئەوەی ھێلکەیەک دەتروکێ بۆقەکە پێنەگەیشتووە پێی دەوترێت سەرە مێکوتە و پێویستی بەوە ھەیە لە ئاودا بژی لەم قۆناغەدا بە کلکە درێژەکەیەوە مەلە دەکات دەست بە خواردن دەکات و قاچەکانی دەر دەکەون، پاشان سەرە مێکوتە کلک و ڕیشوەکانی ون دەبن و سیەکانی دەردەکەون و بواری ژیانی سەر وشکایی پێ دەبەخشن.
پێشانگا
[دەستکاری]پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ↑ "Freaky Frogs ٦ی ئازاری ٢٠٠٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.," at National Geographic Explorer. Retrieved 18 July 2007.
- ↑ Evolution Encyclopedia, Volume 3: Geographical Distribution ٥ی ئایاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Retrieved 18 July 2007.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- زانست بۆ ھەمووان کتێبی قوتابی، پۆلی ھەشتەمی بنەڕەتی
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە بۆق تێدایە.