گورجستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە جۆرجیاەوە)
Jump to navigation Jump to search
گورجستان
საქართველო (ساکارتوێلۆ)
پایتەختتبلیس
زمانە فەرمییەکان گورجی
دەوڵەت
 -  سەرۆک کۆمار گیورگی مارگوێلاشویلی
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ٤،٠٠٠،٠٠٠ 
 -  سەرژمێریی  ٢٠٢١ 
دراو لاری (ge)
ناوچەی کاتی
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .ge
تبلیس پایتەختی وڵاتی گورجستان

گورجستان یان جۆرجیا (بە گورجی: საქართველო) وڵاتێکە لە ناوچەی قەوقاز، لەنێوان ئەورووپا و ئاسیا. بە گشتی وڵاتانی جیھان ئەم وڵاتە بە جۆرجیا دەناسن بەڵام لە ئێران و وڵاتە تورک ڕەگەزەکان بە گورجستان ناوی دەھێنرێت. ھاوڵاتیانی گورجستان بە وڵاتەکەی خۆیان دەلێن ساکارتوێلۆ و خۆیشیان بە کارتوێلێبی ناوزەد دەکەن، بە زمانەکەشیان دەڵێن کارتوولی. گورجستان لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ ڕووسیا، لە باشوورەوە لەگەڵ ئەرمەنستان و لە ڕۆژھەڵاتەوە ئازەربایجان. لە ڕۆژاواشەوە دەچێتە سەر دەریای ڕەش.

مێژوو[دەستکاری]

لە ساڵی ١٨١٢ دا بەپێی ڕێکەوتنی «گوڵستان» ڕۆژھەڵاتی گورجستان (کاخێتی و کارتلی) لە ئێران جیاکرایەوە و خرایە سەر ڕووسیای قەیسەری. لەو کاتەشەوە تا ساڵی ١٩١٧ واتە شۆڕشی تشرینی یەکەم وەک بەشێک لە ڕووسیا مایەوە. لە سەردەمی سۆڤیەت دا یەکێک بوو لە کۆمارەکانی ئەو یەکێتییە. جۆزیڤ ستالین سەرۆکی پێشووی سۆڤیەت بە ڕەچەڵەک گورجی بوو. پاش ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت ئەم کۆمارەش وەکوو کۆمارەکانی دیکەی ئەو یەکێتییە لە ساڵی ١٩٩١دا سەربەخۆیی ڕاگەیاند. کۆماری گورجستان کۆمارێکی دیموکراتی وعەلمانییە.

لەم کۆمارەدا دوو ھەرێمی ئۆتۆنۆم بە ناوەکانی ئۆسیتیای باشوور و ئابخازیا ھەن کە دەکەونە سنوورەکانی باکوور و نزیک ڕووسیان. لە ساڵی ١٩٩١ەوە تا ئێستا پێگەی ئەم دوھەرێمە بوونەتە جێی ناکۆکی ڕووسیا و گورجستان. لە ساڵی ٢٠٠٨دا لە دوای جەنگی ڕووسیا و گورجستان، ئەو دوو ھەرێمە بە پشتیوانی ڕووسیا سەربەخۆیی خۆیان ڕاگەیاند بەڵام لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ھێشتا دانیان پێدا نەنراوە. ئێدوارد شواردنادزە وەزیری دەرەوەی پێشوی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٩١دا بووە یەکەم سەرکۆماری گورجستان. شواردنادزە پەیوەندیێکی پتەوی لەگەڵ ڕووسیا ھەبو، بەو ھۆیە و ھەروەھا لەبەر لاوازی وڵاتەکەی، ڕازی بوو کە دەست لە کاروباری ناوخۆیی ھەر دوو ھەرێمی ئۆسیتیای باشوور و ئابخازیا وەر نەدات و ڕێگە بدات ھێزەکانی ڕووسیا لەو ھەرێمانە جێگیر بکرێن. بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٣ بەھۆی شورشە پرتەقاڵییەکەی ساکاشیفیلییەوە کە ئەمریکا پشتگیری لێدەکرت، کۆتایی بە حکوومەتی سەر بە ڕووسیای شواردنادزە ھات و میخاییل ساکاشفیلی بوو بە سەرکۆمار. لەوەبەدواوە دیپلۆماسی و پەیوەندییەکانی دەرەوەی گورجستان گۆڕا و ئەو وڵاتە دورکەوتنەوە لە ڕووسیا و خۆنزیک کردنەوەی لە ڕۆژاواو ئەمریکا کردە بنەمایەکی سیاسەتی دەرەوەی خۆی. گورجستان بەنیازە ببێتە ئەندامی یەکێتی ئەورپا و ڕێکخراوی ناتۆ، ئەمەش ناکۆکییەکانی ئەو وڵاتە و ڕووسیای قوڵتر کردووەتەوە.

ھەرێمی ئۆتۆنۆمی ئوستیای باشوور بەپاڵپشتی ڕووسیا، سەربەخۆیی ڕاگەیاند و لە ھاوینی ٢٠٠٨دا ھاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی پەکیندا سوپای گورجستان بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ئۆستیای باشوور ھێرشی کردە سەر ئەو ھەرێمە، بەڵام کاردانەوەی توندی سەربازیی ڕووسیای لێکەوتەوە و گورجستان ناچارکرا ھێزەکانی لەئۆستیا بکشێنێتەوە. بەناوبژیوانی فەرەنسا و بە ھەوڵە نێودەوڵەتییەکان، دوای چەنین ڕۆژ شەڕ، ھەردوو لا ڕازی بوون لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەست. چاودێران پێیانوایە ساکاشڤیلی بە خوێندنەوە و لێکدانەوەیەکی ھەڵە سەبارەت بە پشتگیری ئامریکا بۆ وڵاتەکەی، دەستی بەشەڕ کرد.

جوگرافیا[دەستکاری]

جوگرافیا
نەخشەی بەرز و نزمی گورجستان

لە باکوورەوە ڕووسیا ھاوسنوری ئەو وڵاتەیە و لە باشوورەوە ئەرمەنستان و لە ڕۆژھەڵاتەوە ئازەربایجان داروسێی ئەو وڵاتەن و لە ڕۆژاواشەوە دەچێتە سەر دەریای ڕەش. گورجستان لە باشووری ڕۆژاواوە، سنووری ھاوبەشی لەگەڵ تورکیادا ھەیە. دوو لەسەر سێی ڕووبەری خاکی ئەو وڵاتە لە ناوچە شاخاوی و کوێستانییەکان پێکھاتوەو ڕێژەی بارانبارینیشی زۆرە. لە ئاوی ڕووبارەکان بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا و ئاودێری کردنی کێڵگە و باخەکان سود وەردەگیرێ. لە ڕابردودا ئەم وڵاتە لە دوبەش پێک ھاتبو: بەشی ڕۆژھەڵات کە بە ئیبریا ناسرا بوو لەگەڵ بەشی ڕۆژاوا کە بە ئیگرێسیا ناوزەد کرابوو.

بەشی ئیبریا لە کۆندا بەشێک بووە لە ئێران، بەڵام ئیگرێسیا لە نێوان ئێران و بیزەنت دەستاودەست کراوە.

دانیشتووان[دەستکاری]

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢١ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی گورجستان ٤،٠٠٠،٠٠٠ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫٠٦ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٧٫٨ ساڵە. ھەروەھا ٥٣ لەسەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[١]

سەرژمێری دانیشتوان[دەستکاری]

جۆرجیەکان ٨٨٪ ی جۆرجیا پێک دێنن، نەتەوەکانی دیکە ٦.٥٪ ئازەریەکان، ٥.٧٪ ئەرمەنیەکان، ١.٥٪ ڕوسیەکان و کۆمەڵەی بچوک وەک ئاشوریەکان و کوردەکان و چیچانیەکان و تورک و ئۆکرانیەکان و تاتار.

ئایین[دەستکاری]

ئایینەکان لە گورجستان [٢]
ئایینەکان ڕێژە
ئۆرسۆدۆکس
  
٦٥٫٠٪
سوننە
  
٢٠٫٠٪
بێ ئایین
  
١٥٫٠٪

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Countries in the world (ranked by 2014 population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥.
  2. ^ بەختیاری, سەعی (2016). جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. ISBN 978-964-342-431-2.