کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خاچی ئۆرتۆدۆکسی ڕووسی
جۆرێکە لە خاچی مەسیحی ئۆرتۆدۆکس، بە شێوەیەکی نەریتی لە ھێرالدی بولگاریدا بەکاردێت

ڕێباز ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵات لقێکە لە ئایینی کریستیان بە بڕوای لایەنگرانی، ڕەگ و ڕیشەی خۆی دەگەڕێتەوە بۆ عیسا و جێنشینی نێردراوی و قەشە. ئایینی مەسیحی یەک کڵێسا بوو تا ئەو دابەشبوونە گەورەیەی کە لە نێوان کڵێسای ڕۆژاوا (ڕۆمانی کاسۆلیک) و کڵێسای ڕۆژھەڵات (ڕۆمانی ئۆرتۆدۆکسی) ڕوویدا.[١][٢] مانای وشەی ئۆرتۆدۆکس (بە یۆنانی: Ορθοδοξία) بۆچوونی ڕاستە، یان باوەڕێکی ڕاست. کڵێسا ئۆرتۆدۆکسییەکان نەریتەکانی بریتین لە کڵێسای ڕۆژھەڵات، لەوانە بیزەنتین (واتە ڕۆمانی کە بە یۆنانییش ناودەبرێت) و سلاڤی، و کڵێساکە دابەش بووە لە نێوان ڕۆژاوا (کورسی پیرۆز و ئەمڕۆ پێی دەوترێت ڕۆمانی کاسۆلیک) و ڕۆژھەڵات (ڕۆمانی، بیزەنتین، ئەمڕۆش پێی دەوترێت ئۆرتۆدۆکسی ڕۆمانی). ئەم دابەشبوونە لە سەردەمی مایکل کایرۆلارس پاتریارکی قوستەنتینییە لە ساڵی ١٠٥٤ دا، بە ھۆکاری ڕامیاری زیاتر لە ئایدیۆلۆژیا بوو. زانراوە کە ئاماژە کۆنەکان، لەوانەش زمانی عەرەبی، بە ڕۆمەکانی بەشی ڕۆژھەڵاتی ئیمپراتۆرییەتییەکە بە ڕۆم ناویان دەبرد، بۆ جیاکردنەوەیان لە ڕۆمەکانی بەشی ڕۆژاوای ئیمپراتۆرییەتەکە، لەکاتێکدا ڕۆژاوایییەکان لە سەدەی نۆیەمەوە پێیان دەگوت «یۆنانییەکان». ڕێبازی ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵات دووەم گەورەترین کڵێسای مەسیحییە لە دوای کڵێسای کاسۆلیکی لە جیھاندا، لە لایەکی دیکەوە عەقیدەکانی پرۆتستانت بە کۆی گشتی کڵێسای ئۆرتۆدۆکس تێدەپەڕێنن و ژمارەی شوێنکەوتوانی ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵات نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن کەسن.[٣] ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵات لە ڕووسیا و باڵکان و تورکیا و ھەموو ڕۆژھەڵاتی نزیکدا بڵاوبووەتەوە، سەبارەت بەو مەسیحییانەی سەر بە کڵێسای ئۆرتۆدۆکسن و لە وڵاتانی عەرەبیدا دەژین، پێیان دەوترێت کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی چونکە ڕێوڕەسمی ئایینی یۆنانی- بیزەنتین پەیڕەو دەکەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Parry, Ken; Melling, David J. ; Brady, Dimitri; Griffith, Sidney H. ; Healey, John F. , eds. (2017-09-01) [1999]. "Eastern Orthodox". The Blackwell Dictionary of Eastern Christianity. Oxford, UK: Blackwell Publishing Ltd. p. 170. doi:10.1002/9781405166584. ISBN 978-1-4051-6658-4. The Eastern Orthodox are the second largest Christian communion, exceeded in members only by the Roman Catholic communion.
  2. ^ https://onlinelibrary.wiley.com/doi/book/10.1002/9781405166584
  3. ^ https://www.learnreligions.com/eastern-orthodox-church-denomination-700624