پۆلۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆلۆ یارییەکی تۆپە کە بە ئەسپەوە یاری پێ دەکرێت، وەرزشێکی مەیدانییە و یەکێکە لە کۆنترین وەرزشە تیمییە ناسراوەکانی جیهانە.[١] یارییەکە لەلایەن دوو تیپی دژ بە یەکەوە ئەنجام دەدرێت بە ئامانجی گۆڵکردن بە بەکارهێنانی مالێتێکی دار کە دەستە درێژە بۆ لێدانی تۆپێکی بچووکی ڕەق لە ڕێگەی گۆڵی تیپی بەرامبەرەوە. هەر تیپێک چوار سوارچاکی هەیە و بەزۆری یارییەکە یەک بۆ دوو کاتژمێر دەخایەنێت، کە دابەش دەکرێن بەسەر چەند ماوەیەکدا کە پێیان دەوترێت "چوکێر".

یاریزانان یاری پۆلۆ دەکەن

پۆلۆ بە "وەرزشی پاشاکان" ناوزەد کراوە،[٢] و بووەتە وەرزشێکی بینەر بۆ سوارچاکەکان و کۆمەڵگەی باڵا، زۆرجار لەلایەن سپۆنسەرەوە پشتگیری دەکرێت. چەمکی یارییەکە و جۆرەکانی لە سەدەی شەشەمی پێش زایین تا سەدەی یەکەمی زایینی بوونیان هەبووە، لە یارییە سوارچاکییەکانەوە سەرچاوەی گرتووە کە لەلایەن گەلانی کۆچەری ئێران و تورکەوە ئەنجام دەدرا.[٣] هەروەها ئەم وەرزشە یارییەکی مەشق و ڕاهێنان بوو بۆ یەکەکانی سوارچاکەکانی فارس، بەزۆری پاسەوانی شاهانە یان سەربازە نوخبەکانی تر.[٤]  نموونەیەکی بەرچاو سەلاحەدین کە بە یاریزانێکی لێهاتوو بوو لە پۆلۆ کە بەشداری لە مەشقەکان کردووە.[٥][٦] ئێستا لە سەرانسەری جیهاندا بەناوبانگە، زیاتر لە ١٠٠ وڵاتی ئەندامی لە فیدراسیۆنی پۆلۆی نێودەوڵەتیدا هەیە، لە ١٦ وڵاتدا بە شێوەیەکی پیشەیی یاریی کراوە و لە ساڵی ١٩٠٠ تا ١٩٣٦ وەرزشێکی ئۆڵۆمپی بووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "THE HISTORY OF POLO". www.argentinapolo.com. Retrieved 2022-09-18.
  2. ^ Heitner, Darren. "The Economics Of Polo, The Sport Of Kings". Forbes (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-09-18.
  3. ^ Hong, Fan; Mangan, J. A. (2005-11-18). Sport in Asian Society: Past and Present (بە ئینگلیزی). Routledge. ISBN 978-1-135-76043-4.
  4. ^ "polo | sport | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-09-18.
  5. ^ Cartwright, Mark. "Saladin". World History Encyclopedia (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-09-18.
  6. ^ Azzam, A. R. (2014). Saladin: The Triumph of the Sunni Revival (بە ئینگلیزی). Islamic Texts Society. ISBN 978-1-903682-87-6.