شەڕی ڕووسیا و گورجستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جەنگی ڕووسیا و گورجستان، شەڕێکە لە نێوان گورجستان و ڕووسیا و کۆماری ئۆسێتیای باشوور و ئەبخازیا. ڕووداوەکانی شەڕەکە لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٠٨ ڕوویدا، دوای ماوەیەک لە تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و گورجستاندا کە دوو وڵاتی دامەزرێنەری یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوون. ململانێکان لە ناوچەیەکی زۆر ستراتیژی گرنگ لە ناوخۆی قەوقازی باشووردا ڕوویدا. ئەم شەڕە یەکەمین جەنگی ئەورووپایە لە سەدەی بیست و یەک. [note ١]

کۆماری گورجستان لە سەرەتای ساڵی ١٩٩١ سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند، کاتێک یەکێتیی سۆڤیەت بە قۆناغێکی داڕماندا تێدەپەڕی. لەم ماوەیەدا شەڕێک لە نێوان گورجستان و جوداخوازەکاندا سەریھەڵدا و ئەو شەڕە بووە ھۆی ملکەچکردنی کۆمەڵە بەشێک لە ئۆبلاستی ئۆتۆنۆمی باشووری ئۆسێتیا لە دەستی ڕووسیادا، کە سەرەڕای نەبوونی دانپێدانانی جیھانی پاڵپشتیی جوداخوازانی کرد. دوای شەڕ، لیژنەیەکی چاودێری ھاوبەش لە ناوچەکە جێگیر بوو، ئەم لیژنەیە لە ھێزەکانی ڕووسیا و گورجستان و جوداخوازەکان پێکھاتبوو. لە ئەبخازیا قەیرانێکی ھاوشێوە کاتێک سەریھەڵدا کە جوداخوازانی ئەبخاز لەنێوان ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٣ شەڕیان کرد. [١] تێکچوونی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و گورجستان دوای ھەڵبژاردنی ڤلادیمێر پوتین بۆ سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە ساڵی ٢٠٠٠ دەستیپێکرد، ھەروەھا گۆڕانی ڕژێمی ڕامیاری لە گورجستان دوای شۆڕشی گوڵ لە ساڵی ٢٠٠٣ دەستیپێکرد و تا مانگی نیسان دۆخەکە گۆڕا بۆ قەیرانی دیپلۆماسی لە ساڵی ٢٠٠٨. بەھۆی ئەوە، لە ١ی ئابی ھەمان ساڵەوە جوداخوازان لە باشووری ئۆسێتیا دەستیان کرد بە بۆردوومانکردنی گوندەکانی گورجستان، کە تەنھا وەڵامێکی ناڕێکی لەلایەن ئاشتیپارێزانی گورجستان وەرگرت لە ناوچەکەدا. ھێرشی تۆپھاوێژ لەلایەن جوداخوازانی لایەنگری ڕووسیا پێشێلکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتننامەی ئاگربەستی ساڵی ١٩٩٢ بوو، کە مەرجی ئەوە بوو کە نابێت ئەو جۆرە چەکانە لە ناوچەی شەڕدا بەکاربھێنرێن. [٢] سەرۆکی گورجستان ساکاشڤیلی ئێوارەی ٧ی ئابی ٢٠٠٨ ئاگربەستی تاکلایەنەی ڕاگەیاند، بەڵام بە شەپۆلێکی نوێی ھێرشی جوداخوازانی باشووری ئۆسێتی بۆ سەر گوندەکانی گورجستان بەرەوڕوو بووەوە. ئەم ھێرشانە وای لە حکوومەتی گوجستان کرد کە "سیستەمەکە بگەڕێنێتەوە بە شێوەیەکی دەستووری" و سوپای گورجی ڕەوانەی ناوچەی کێشە لەسەرەکان بکات لە ئۆسیتیای باشوور کە کەمێک پێش نیوەشەوی ٧ی مانگی ئاب بوو. گورجییەکان لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا زۆربەی ناوچەی تسکینڤالییان گرت کە پێشتر قەڵایەک بوو بۆ جوداخوازان. [note ٢]

جۆرجیا ھەڵوێستی خۆی پاراستووە کە سەربازانی ڕووسیا بە شێوەیەکی نایاسایی سنووری ڕووسیا و جۆرجیایان بەزاندووە، تا ٧ی ئاب پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای گورجستان، کەناڵی ڕۆکییان بەزاندووە بۆ ناوچەی جێناکۆکەکان، ئەو تۆمەتەش ڕووسیا ڕەتیدەکاتەوە. ڕاپۆرتە بەناوبانگەکەی یەکێتیی ئەورووپا باس لەوە دەکات کە “لە ھەڵوێستێکدا کە ڕێگەی پێ نادرێت” بۆ پشتڕاستکردنەوە یان چەسپاندنی تۆمەتەکانی لایەنی گوجستان، بەڵام ڕاستیی ئەو ڕاپۆرتانەی لە میدیاکانی ڕووسیادا پشتڕاستکردەوە، کە ئاماژەن بۆ بوونی ھێزەکانی ڕووسیا و ئامێرەکانیان لە لای باشووری زنجیرەی قەوقاز لەناو باشووری ئۆسێتیا، لە دەرەوەی ئەوانەی لەژێر نێردراوانی ئاشتیپارێزیدان. ڕووسیا لایەنی گورجستانی تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی کرداری شەڕەنگێزانە دژی ئۆسێتیای باشوور، ھەروەھا لە ٨ی ئابدا دەستیکرد بە داگیرکارییەکی گشتگیری وشکانی و ئاسمانی و دەریایی بۆ سەر گورسجتان، پرۆسەیەک کە ڕووسیا بە "جێبەجێکردنی ئاشتی" ناوی برد. ھێزەکانی ڕووسیا و ئۆسێتیای باشوور بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک شەڕی ھێزەکانی گورجستانیان کرد لە ئۆسێتیای باشوور و ناوچەکانی دەوروبەری و شەڕەکان بە کشانەوەی ھێزەکانی گورجستان کۆتایی ھات. ڕووسیا و ئەبخازیا بەرەیەکی دیکەیان کردەوە بە ھێرشکردنە سەر دۆڵی کۆدۆری کە لەژێر کۆنترۆڵی گورجستاندایە. ھێزی دەریایی ڕووسیا گەمارۆی بەشێک لە کەناراوەکانی گورجستانی دا و ھێزی ئاسمانی ڕووسیا ھێرشی کردە سەر ئامانجەکانی دەرەوەی ناوچەی ململانێ، واتە لە ناوچە ناجێناکۆکەکانی گورجستان. ئەمە یەکەم جەنگ بوو کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان ھاوکات بوون لەگەڵ شەڕی ئەلیکترۆنی. شەڕەکە بە کۆتایی ھاتنی دانوستانەکانی نیکۆلاس سارکۆزی سەرۆکی فەڕەنسا کۆتایی ھات کە بووە ھۆی واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە ١٢ی ئابدا. [٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "West told Ukraine to abandon Crimea, document says". EUobserver. 24 February 2016. Retrieved 26 April 2019.
  2. ^ "2008 Georgia Russia Conflict Fast Facts". CNN.
  3. ^ ""Little Green Men": A Primer on Modern Russian Unconventional Warfare, Ukraine 2013–2014" (PDF). The قيادة العمليات الخاصة للجيش الأمريكي. 2016. Retrieved 7 August 2018. ١٧ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "note", but no corresponding <references group="note"/> tag was found