ئەنجومەنی ئەورووپا
Jump to navigation
Jump to search
ئەنجومەنی ئەورووپا Council of Europe | |
---|---|
![]() ██ ١٠ ئەندامی بناغە داڕێژەر██ ئەندامانی دواتر██ کاندیداکانی فەرمی██ چاودێر لە کۆمەڵەی پاڕڵمانی██ چاودێر لە کۆمیتەی وەزیران██ چاودێر لە کۆمیتەی وەزیران و کۆمەڵەی پاڕڵمانی | |
کورتکراوەی ناو | CoE |
دامەزراندن | ساڵی ١٩٤٩ |
جۆر | ڕێکخراوێکی نێونەتەوەیی |
ئەندامیەتی | ٤٧ وڵاتی ئەندام |
زمانە ڕەسمییەکان | ئینگلیسی، فەڕەنسی |
ماڵپەڕ | http://www.coe.int/ |
ئەنجومەنی ئەورووپا (بە ئینگلیسی: Council of Europe) ڕێکخراوێکی نێونەتەوەییە بۆ پەرەپێدانی ھاوکاری لە نێوان وڵاتانی ئەورووپا لە بوارەکانی مافی مرۆڤ، پێشکەوتنی دیموکراسی، سەروەری یاسا و ھاوکاری کولتووری. بناغەی ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٤٩ داڕشتراوە و پێکھاتووە لە ٤٧ وڵاتی ئەندام بە ٨٢٠ میلیۆن شارۆمەند. ئەنجومەنی ئەورووپا ڕێکخراوێکی سەربەخۆیە و لە لایەن یەکێتیی ئەورووپاوە - کە ئەویش ڕێکخراوێکی جیاوازە - کۆنتڕۆڵ ناکرێ. بە پێچەوانەی یەکێتیی ئەورووپا و یەکێتیی ئابووری ئەوراسیا، ئەنجومەنی ئەورووپا ناتوانێ یاسای ناچاری دابنێت.[١]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |