بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جیھانگیری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جیھانگیری
لقیinteraction
ناونراوە لەدوایglobe
ھۆکاربازرگانی نێونەتەوەیی، دیپلۆماسی، گەشت، میدیای بەکۆمەڵ
دەبێتە ھۆکاریmulticulturalism، cultural conflict
لێکۆڵینەوە لەلایەنglobalization studies، international studies
بەرامبەرdeglobalization، triadization

جیھانگیری یان گلۆبالیزم (ئینگلیزی: Globalization یان Globalizm)، وشەیەکی ڕامیاری، ئابووریی، تەکنەلۆژیی، کۆمەڵایەتییە، لەگەڵ دروست بوون و پەرەسەندنیی سەرمایەداریدا.

باس لە شێوەکانی پەرەسەندنی سیستمی سەرمایەداری دونیا دەکات، کە لە ڕۆژاوادا سەری ھەڵداوە و بەرەو ڕۆژھەڵات، بە مەبەستی داگیرکردن و دەست بەسەردا گرتنی ھەموو شێوەکانی ژیاندا ھەنگاوی ناوە. بە جیھانیی بوونی گلۆبالیزم دیاردەیەکی جیھانی ھەمە لایەنییە، تا ئەو کاتەی کە سنوردار ناکرێت و ھیچ دەوڵەت و سیستمێک ناتوانێت بەری پێ بگرێت، جا ھەر چەندە پێشکەوتوو یان دواکەوتوو بێت. بە جیھان بوونی سیستمێکی بە ھێز و بە توانا و کاریگەر لە خۆماڵیی کردنی ئابووری بازاڕ بە قازانج و بەرژەوەندی سەرمایەداری جیھانی و ھۆی ھەرە سەرەکیی کە لە دەست کۆمەڵێکی بچووکدا دەسووڕێتەوە. جیھانگیری کە پێکھاتووە لە گەشەکردنی شێوەکانی بەرھەمھێنان ھەتا ئەوپەڕی بەر توانای تەکنەلۆژیی، کە لە لایەکەوە ھەموو خەونەکانی سەرمایەداری جیھان بەدی دەھنێت و لە لایەکی دیکەشەوە ڕێژەی بێکاریی لە نیۆ کۆمەڵدا دەستی پێ دەکات ھەتا دەگاتە پەنجا بە پەنجا لە نێو کۆمەڵگاکەدا. جیھان بینی لە ھەموو کاتەکانی ژیانی مرۆڤ دا ڕۆڵی خۆی دەبینێت و دەست دەخاتە ناو چوکترین شیۆەکانی تێکۆشانی مرۆڤەوە، ھەر لە گەشەکردنی بیرورای ئازادیی تاک‌وگونجاو لە گەڵ بارێکی دراوی داسەپاودا، ھەتا دەگاتە خوو و ڕەوشتە کۆمەڵایەتیی و خێزانیی و تاکەکانیش، لە ھەموو بوارەکانی ڕامیاریی، ئابووری، کۆمەڵایەتیی، ڕۆشنبیریی، تەکنۆلۆژیدا.

چەند بەشیک کە لە گڵوبالیزمی سەردەمدا گرینگن پێویستە بخەینە بەرباس.

بە جیھان بوونی ئابووری، گلۆبالیزم کە لە مەیداندا ئەسپی خۆی لە شێوەی پەرەپێدانی تێکنۆلۆژی سەردەمدا بەرەو پێشەوە بردنی ئامێرەکانی بەرھەمھێنان لە شێوەی ئەورووپییەکان تاو دەدات، ھەتا لە کەمترین کات و ھەرزانترین تێچوون و باشترین جۆری بەرھەم و زۆرترین دەسکەوت دا خۆی دەبینێتەوە. ھەر لە بەشەکانی کشتوکاڵی و بازرگانی و پیشەسازییەوە بگرە ھەتا دەگاتە ئاڵووگۆڕی پوڵ و پروسەی بانکی. لە گەڵ بەرەو پێش چوونی تێکنۆلۆژیش کە لە مەیدانی ئابووریی دا لایەکی دراوەکەیە، ڕووی دوھەمی دراوەکەش سەر ھەڵدەدا بەرەو پێشھھوە دھھڕوا بەڵام ئەویش پەرەسەندنی بێکاری و زیادبوونی ئاستی ڕێژەی بێکاری و نزم بوونەوەی ئاستی ژیانی ئەو بەشەی کە پێی دەگوترێت ھێزی کار. دیارە لەم مەیدانە دا واتە مەیدانی ئابووریی، جیھانیی بوونی کە لە بەرژەوەندی و بە کەڵکی ھەموو سەرمایەداری بێت، بەڵکو زیاتر بە قازانج و بەرژەوەندی وڵاتانی ڕۆژھەڵات، سەرمایەداری وەک وڵاتەکانی ئەورووپا، ئەمریکا و ھتد.. دەبێت.

جیھان بینی لە مەیدانی ڕۆشنبیریدا. جیھان بینی جۆرە سیستمێکی جیھانی تایبەتییە کە بە گەشە کردنی بیروڕا بەرەو پێشەوە چوونی ئازادیی تاک لە بیروڕا دەربڕین و بۆ چووندا، بەبێ ھیچ جۆرە کۆت و کۆنترۆڵ و ڕێگرییەک، دیارە ئەمەش نە سەلمێندراوە و ناشسەلمێندرێت، بەڵکو بو پرۆسەیەکی دوور و درێژدا دەڕوا و ڕۆیشتووە ھەتا گەیشتووەتە ئەو قۆناغەی ئێستا. دیسانە کە لەم مەیدانەش دا تەکنەلۆژیا ڕۆڵی گرینگی خۆی بینیوە، ئەگەرچی جۆرە سانسۆرێک لەسەر رۆژنامە، گۆڤار، خۆپێشاندان، سیمینار، میزگرد یان ھەر جۆرە چالاکییەکی دیکەی دەربرینی بیروڕا و بۆچوون ھەبێت، بە کام لە ئاستی پێشکەوتنی تەکنەلۆژی سەردەمی جیھان بینی دا دەست بەستراوە. بۆ نموونە پەیدا بوونی مۆبایل و ئینتەرنێت، پێکھێنانی ماڵپەڕی ئینتەرنێتی، مەیدانی دە ڕبڕینی بیرو بۆچوون و تۆژینەوەی زیاتر بەرفراوانتر کردووەتەوە و کە ھەموو جۆرە سانسۆرێک دەست بەستراوە. جیھان بینی گلۆبالیزم وایی لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی کردوە کە دونیای کردووەتە گوندێکی بچووک کە بچووکترین دەنگوباس لە یەک چرکە دا لە سەرتاسەری جیھاندا دەنگ دەداتەوە.

  1. جیھان بینی لە مەیدانی کۆمەڵایەتیدا. ئەگەرچی لە مەیداندا پڕوسیسیکی دوورودرێژ لە ڕۆژاوادا ڕۆڵی خۆی دەبینی و لە نەجاتدانی کۆمەڵ لە سیستێمیکی باوک سالاریدا بەڵام بووەتە ھۆی ھەڵتەکاندن و لە بن دانی، کە لە شێوەی بەرھەمھێنانی ئەورووپییەکان و ڕۆژاواییەکان کە لە ئاسیاش سیستمی بە کارھێنانی ئامێرەکانی بەرھەم ھێنانە. و ڕیشە کیشانی ڕەگ و نەریتە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی سروشتی کە ھەنگاو ھەڵدێنیتەوە. لە سەر ئاستی ڕۆژھەڵاتدا بووەتە مایەی سەرھەڵدانی دەمار گرژی نەتەوەیی، و ڕزگاری و لە ھەمان کاتیشدا لە بندان و لە گرێژە نەبردنی ھەموو بەھا گرینگەکانی خوو ونەریتە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی ناسروشتی و دوور لە پرۆسیسی بەرەو پێش چۆون، و بە شیوازی داسەپاندن و تێکچوون و لاسایی کردنەوە کە ئەوەش لە جیاتی ئەوەی ئاکامی چاک لەو لە مەیدانی کردەوە دا وەک ڕۆژاوا بدات بە دەستەوە، لەم مەیدانە دا گلۆبالیزم نەیتوانیوە لە ڕۆژھەڵات دا ئامانجەکانی خۆی بە شێوەیەکی باش بەرنامە ڕێزی بکات لە گەڵ گەشە کردنی تەکنەلۆژیدا کە دەیەوێت بەدیبێت.
  2. گلۆبالیزم لە گۆڕەپانی ڕامیاریدا. لەو مەیدانە دا دوو زاراوەی دیکە و دوو سیستمی دیکەی ڕامیاری کە ھاوشێوەی گلۆبالیزمن دەبنە مۆرکی کۆمەڵگای ڕۆژاوایی، کە دیسان بە چەندین ڕیگای جۆراو جۆردا ڕۆیشتوون ھەتا گەیشتوونەتە ئەو شێوەیەی ئێستا کە ئەویش حوکمی دیموکراتی و کۆمەڵگای مەدەنییە، دیارە ئێمە نامانھەو لێرە دا باس لە کۆمەڵگای مەدەنی لە سەر پلە و بەھاکانی دیموکراتی بدویێن، بەڵام دەمانھەوێ ئەوەی ڕوون بکەینەوە کە یەکێک لە تایبەت مەندیەکانی بەرھەمە ھەرە بەنرخەکانی گلۆبالیزم کە بریتییە لە سەرھەڵدانی دیموکراسی لە سیستمی بەرێوەبەرێکردنی کۆمەڵ، کە لە کۆمەڵگای مەدەنیی دا چاوەدێری کردن و پاراستنی ئەو سیستمە دیموکراتییە و تووڕ ھەڵدانی سیستمی سەربازی و دیکتاتۆریی و تاکە دەسەڵاتیی لە بەڕێوەبەرایەتیی کردنی کۆ‌مەڵگادا. ئەگەرچی وەک ناو لاسایی کردنەوەیە، بەڵام بە پڕوپاگەندە کردن نە وەک بە کردەوە کە بەرەی ڕۆژھەڵاتیش خۆیان وا نیشان دەدەن، بە تایبەتی ھەرە پێشکەوتووخۆازەکان بە ناو کە وا نیشان دەدەن ئەوانیش ڕێگای دیموکراتیان گرتووتە بەر بەڵام چوکترین و سادەترین پیشەی دیموکراتیان ھەتا ئێستاش بەجێ نەگەیاندووە کە پەیڕوکردنی ھەڵبژاردن و دیاری کردنی دەسەڵات و ماوەی بەڕێوەبەری کردنەکەیان کە ئارەزوو ناکەن کەسی تر دەسەڵاتداری بکات بە جگە لە ئەوان.
  3. گلۆبالیزم لە مەیدانی دیموکراتییدا لە ناو کۆمەڵگای مەدەنی و سیستمی دیموکراتیدا، گلۆبالیزم بووەتە ھۆی تێکەڵ بوون و بە کردەوە پێکەوە ژیانی کۆمەڵگا پێشکەوتووەکان. لە ئاخرەکانی سەدەی ڕابردووش دا کاریگەری ھەبووە لە سەر کۆمەڵگا مام ناوەندەکان، لە پاش نەمانی «شەری سارد» وردە وردە خەریکە لە نێو کۆمەڵگا دوا کەوتووەکانیش دا ڕیشە دادەکوتێت، بە تایبەتی لە ناو کۆمەڵگا ڕۆژھەڵاتییەکان دا کە دامەزراندنی سیستمێکی دیموکراتی بەرەو ھەڵدێریان دەبات.
  4. گلوبالیزم لە مەیدانی ڕاگەیاندن و میدیادا. لە بارەی بەرەو پیشچوونی ڕاگەیاندنی دەنگ و ڕەنگ بە ھۆی پەیدابوونی ئینتەرنێت، مۆبایل، سەتەلایت و فراوان بوونی مەودای کەناڵە ئاسمانییەکان، ڕاگەیاندن و نیشاندانی ئاستی پێشکەوتن وایلێھاتووە کە گلۆبالیزم لەم سەردەمە دا خزمەتێکی گەورەی بە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی کردووە و، کە ئەوەش دەبێتە ھۆی لێک نیزیک بوونەوە و لێک شارەزا بوون و زیاتر لێک تیگەیشتنی مرۆڤەکانی ئەم سەردەمە. دیارە گلۆبالیزم ڕولی خۆی لە سەر ھەموو ئاستەکانی مەیدانی ژیانی مرۆڤ دا بینیوە، بەڵام بە شێوازی جۆراوجۆر.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]