مەحموود بەرازی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەحموود بەرازی
Mehmûd Berazî
زانیارییەکان
لەدایکبووی١٩٨٣
سەری کانی، ڕۆژاوای کوردستان
پیشە(کان)ژەنیار و ئاوازدانەر

مەحموود بەرازی (بە کرمانجی: Mehmûd Berazî)، (١٩٨٣ لە سەری کانی - ) ئاوازدانەر و ژەنیاری کوردی خەڵکی ڕۆژاوای کوردستانە.

ژیان[دەستکاری]

مەحموود بەرازی لە ساڵی ١٩٨٣ لە سەری کانی لە ڕۆژاوای کوردستان لەدایک بوو، بەڵام بنەماڵەی بە ڕەچەڵەک خەڵکی کۆبانیین. لە ساڵی ١٩٩٤ دەستیکردووە بە مۆسیقا و چەندین وانەی تایبەتی لە بواری مۆسیقادا وەرگرتووە. دواتر وەک ڕێکخەر لە «ئۆرکێسترای حەسەنکێف» کە لەناو شارەوانیی باتماندا دامەزراوە چالاکیی کردووە. لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لەگەڵ ھونەرگەی وڵات ھاوکاری دەکات.[١] [٢]

لە ساڵی ٢٠٢٠ ڤیدیۆ کلیپی نازێ نێرگزا ھەوشێی دروست کرد کە بەرز نرخێندرا و لەلایەن ھەزاران کەسەوە لە سۆشیال میدیا بڵاوکرایەوە.[١]

ڕوانگەکان[دەستکاری]

مەحموود بەرازی لە زۆربەی کارەکانیدا بایەخ بە کێشە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان دەدات و وێڕای کەڵک وەرگرتن لە مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی، ناوەڕۆکی نیشتمانپەروەرانە و بەرگریکەرانەش بە کار دەھێنێت. ئەو وەبارەت بە کارە مۆسیقاییەکانی لە سەردەمی شۆڕشی ڕۆژاوا وتووە:

««ئەو شۆڕشە دەنگی داوە، نە تەنیا لە کوردستان بەڵکوو لە ھەموو جیھان. گۆڕانکاری لە ھەموو جیھاندا لەگەڵ خۆی ھێناوە. ھەموو ئەو کۆمەڵگایانەی لە کوردستاندا دەژین بە کەناڵە سیاسی و سەربازی و کۆمەڵایەتیەکانیشەوە بە جیھان ناساند. بە ڕای ئێمە گونجاوترین ڕێگا ناساندنی کولتوور و ھونەر و بەھاکانی ئەم گەلە ھاوکات لەگەڵ شۆڕشدایە... ئەم شۆڕش و سیستەمە شایەنی ھونەرێکە کە بەرەو بەرزترین ئاست ببرێت... ئێمە ویستمان بە اونەر بەرخۆدانی حیماسی لە ڕۆژاوا بەردەوام بکەین. ئێمە ویستمان وا بکەین بەپێی باڵای خۆی جلی لەبەر بکات. لە کاتی ئەنجامدانی ئەو کارەدا ھەوڵمان دا بەرھەمەکان بەپێی ڕۆحی ئەم شۆڕشە گەردوونییە دروست بکەین. پێویستە ئەو بەرھەمانە لەلایەن ھونەرمەندانی ئەم کۆمەڵگایە دروست بکرێن تا بتوانن ببنە بەرھەمی ھەر کەسێک کە لە شۆڕشەکەدا بەشدارە. پێویست بوو بە مۆسیقای بەرخۆدان وەڵامی ئەو شۆڕشە بدرێتەوە کە لە ڕۆحی ئەو سەرزەوییەدا دروست بووە... شۆڕشی ڕۆژاوا وەڵامێک بوو بۆ جینۆسایدی سیاسی و بێبایەخکردنی ھەموو بەھا کۆمەڵایەتییەکان. بۆ پەرەسەندنی شۆڕشی ھونەری، دامەزراوەی زانستی و ئەکادیمی پێویست بوو. سیستەمی خۆسەریی دیموکراتی کە لە دوای شۆڕشی ڕۆژاوا دامەزرا، بۆ کردنەوەی دامەزراوەکان و پەرەپێدانی دامەزراوەکان لە بواری ھونەر و ڕۆشنبیریدا یارمەتیدەر بوو.»[٢]»

کارەکان[دەستکاری]

تاقە کارەکان[دەستکاری]

  • شەرڤانۆ
  • سەرێکانیێ وو ئاڤاشین
  • ل قامشلۆ ل بەر دەری
  • زەریێن شەشدارا ھەفتەنین
  • جەڕ، ٢٠٢٣.

مۆسیقای فیلم[دەستکاری]

  • ١٤ی تەممووز
  • کۆبانی
  • ئەڤینا کورد
  • تاوی سۆر

سەرچاوەکان[دەستکاری]