یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ب چاکسازیی ھەڵەکانی تووڵامراز
ھێڵی ٢: ھێڵی ٢:
{{داتابۆکس}}
{{داتابۆکس}}


'''یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە''' ({{بە فەڕەنسی|Jeux olympiques d'été}}{{بە ئینگلیزی|Summer Olympic Games}}) بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد یاخود ئۆڵمپیکیش ناسراوە، پاڵەوانییەتییەکی گەورەی نێودەوڵەتی فرە وەرزشییە بە شێوەیەکی ئاسایی چوار ساڵ جارێک لە وڵاتێک بەڕێوەدەچێت. یەکەمجار لە ساڵی ١٨٩٦ لە شاری دەتینای پایتەختی یۆنان بەڕێوەچوو و دوایین جاریش ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ کە لە ساڵی ٢٠٢١ لە شاری تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن بەڕێوەچوو ئەمەش بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی سەرپەرشت و ڕێکخەری ئامادەکارییەکانی شاری خانەخوێ دەکات. لە ھەر پێشبڕکێیەکی ئۆڵۆمپیاددا مەدالیای زێڕ بە پلەی یەکەم دەبەخشرێت، مەدالیای زیو بە پلەی دووەم دەبەخشرێت، ھەروەھا مەدالیای برۆنز بە پلەی سێیەم دەبەخشرێت؛ ئەم نەریتە لە ساڵی ١٩٠٤ دەستی پێکرد. یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە بەھۆی سەرکەوتنی بەرچاوی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە ڕێکخرا. ئەمەش وەک گەورەترین و بەناوبانگترین ڕووداوی نێودەوڵەتی فرە وەرزشی لە جیھاندا سەیر دەکرێت.
'''یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە''' ({{بە فەڕەنسی|Jeux olympiques d'été}}{{بە ئینگلیزی|Summer Olympic Games}}) بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد یاخود ئۆڵمپیکیش ناسراوە، پاڵەوانییەتییەکی گەورەی نێودەوڵەتی فرە وەرزشییە بە شێوەیەکی ئاسایی چوار ساڵ جارێک لە وڵاتێک بەڕێوەدەچێت. یەکەمجار لە ساڵی ١٨٩٦ لە شاری ئەتینای پایتەختی یۆنان بەڕێوەچوو و دوایین جاریش ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ کە لە ساڵی ٢٠٢١ لە شاری تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن بەڕێوەچوو ئەمەش بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی سەرپەرشت و ڕێکخەری ئامادەکارییەکانی شاری خانەخوێ دەکات. لە ھەر پێشبڕکێیەکی ئۆڵۆمپیاددا مەدالیای زێڕ بە پلەی یەکەم دەبەخشرێت، مەدالیای زیو بە پلەی دووەم دەبەخشرێت، ھەروەھا مەدالیای برۆنز بە پلەی سێیەم دەبەخشرێت؛ ئەم نەریتە لە ساڵی ١٩٠٤ دەستی پێکرد. یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە بەھۆی سەرکەوتنی بەرچاوی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە ڕێکخرا. ئەمەش وەک گەورەترین و بەناوبانگترین ڕووداوی نێودەوڵەتی فرە وەرزشی لە جیھاندا سەیر دەکرێت.


ئۆڵۆمپیاد لە پڕۆگرامێکی ٤٢ پێشبڕکێی کەمتر لە ٢٥٠ وەرزشوانی پیاوان لە ١٤ وڵات لە ساڵی ١٨٩٦ بۆ ٣٠٦ پێشبڕکێ و ١١٬٢٣٨ وەرزشوان (٦٬١٧٩ پیاو، ٥٬٠٥٩ ژن) لە ٢٠٦ وڵات لە ساڵی ٢٠١٦ زیادی کردووە. ئۆڵۆمپیادی ھاوینە لەلایەن ١٩ وڵاتەوە لە پێنج کیشوەر میوانداری کراوە. چوار جار لە [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا|ئەمریکا]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٤|١٩٠٤]]، [[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٣٢|١٩٣٢]]، [[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤|١٩٨٤]]، و [[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٦|١٩٩٦]])، سێ جار لە بەریتانیا ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٨|١٩٠٨]]، [[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٤٨|١٩٤٨]]، و [[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢|٢٠١٢]])، دوو جار لە [[یۆنان]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦|١٩٨٦]] و [[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٤|٢٠٠٤]])، [[فەڕەنسا|فەرەنسا]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٠|١٩٠٠]]، [[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٤|١٩٢٤]])، [[ئەڵمانیا]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٣٦|١٩٣٦]] و [[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٧٢|١٩٧٢]])، [[ئوسترالیا]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٥٦|١٩٥٦]] و [[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٠|٢٠٠٠]]) و [[ژاپۆن]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٤|١٩٦٤]] و [[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠|٢٠٢٠]])، یەکی یەکجاریش لە [[سوێد]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩١٢|١٩١٢]])، [[بەلجیکا]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٠|١٩٢٠]])، [[ھۆلەند]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٨|١٩٢٨]])، [[فینلاند]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٥٢|١٩٥٢]])، [[ئیتالیا|ئیتاڵیا]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٠|١٩٦٠]])، [[مەکسیک]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٨|١٩٦٨]])، [[کەنەدا]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٧٦|١٩٧٦]])، [[یەکێتیی سۆڤیەت|یەکێتی سۆڤیەت]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠|١٩٨٠]])، [[کۆریای باشوور]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨|١٩٨٨]])، [[ئیسپانیا]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٢|١٩٩٢]])، [[چین]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨|٢٠٠٨]]) و [[بەڕازیل|بەرازیل]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦|٢٠١٦]]).
ئۆڵۆمپیاد لە پڕۆگرامێکی ٤٢ پێشبڕکێی کەمتر لە ٢٥٠ وەرزشوانی پیاوان لە ١٤ وڵات لە ساڵی ١٨٩٦ بۆ ٣٠٦ پێشبڕکێ و ١١٬٢٣٨ وەرزشوان (٦٬١٧٩ پیاو، ٥٬٠٥٩ ژن) لە ٢٠٦ وڵات لە ساڵی ٢٠١٦ زیادی کردووە. ئۆڵۆمپیادی ھاوینە لەلایەن ١٩ وڵاتەوە لە پێنج کیشوەر میوانداری کراوە. چوار جار لە [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا|ئەمریکا]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٤|١٩٠٤]]، [[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٣٢|١٩٣٢]]، [[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤|١٩٨٤]]، و [[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٦|١٩٩٦]])، سێ جار لە بەریتانیا ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٨|١٩٠٨]]، [[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٤٨|١٩٤٨]]، و [[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢|٢٠١٢]])، دوو جار لە [[یۆنان]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦|١٩٨٦]] و [[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٤|٢٠٠٤]])، [[فەڕەنسا|فەرەنسا]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٠|١٩٠٠]]، [[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٤|١٩٢٤]])، [[ئەڵمانیا]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٣٦|١٩٣٦]] و [[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٧٢|١٩٧٢]])، [[ئوسترالیا]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٥٦|١٩٥٦]] و [[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٠|٢٠٠٠]]) و [[ژاپۆن]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٤|١٩٦٤]] و [[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠|٢٠٢٠]])، یەکی یەکجاریش لە [[سوێد]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩١٢|١٩١٢]])، [[بەلجیکا]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٠|١٩٢٠]])، [[ھۆلەند]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٨|١٩٢٨]])، [[فینلاند]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٥٢|١٩٥٢]])، [[ئیتالیا|ئیتاڵیا]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٠|١٩٦٠]])، [[مەکسیک]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٨|١٩٦٨]])، [[کەنەدا]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٧٦|١٩٧٦]])، [[یەکێتیی سۆڤیەت|یەکێتی سۆڤیەت]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠|١٩٨٠]])، [[کۆریای باشوور]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨|١٩٨٨]])، [[ئیسپانیا]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٢|١٩٩٢]])، [[چین]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨|٢٠٠٨]]) و [[بەڕازیل|بەرازیل]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦|٢٠١٦]]).
ھێڵی ١٩: ھێڵی ١٩:
== مێژوو ==
== مێژوو ==
=== ساڵانی سەرەتایی ===
=== ساڵانی سەرەتایی ===
[[پەڕگە:1896_Olympic_opening_ceremony.jpg|وێنۆک|مەراسیمی کردنەوەی یەکەمین پاڵەوانییەتی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی نوێ لە یاریگای پاناتینیک، دەتینا، ١٨٩٦]]
[[پەڕگە:1896_Olympic_opening_ceremony.jpg|وێنۆک|مەراسیمی کردنەوەی یەکەمین پاڵەوانییەتی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی نوێ لە یاریگای پاناتینیک، ئەتینا، ١٨٩٦]]
کاتێک پیێر دی کوبێرتین کە پێداگۆجی و مێژوونووسی فەرەنسی بیرۆکەی ڕێکخسننی پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی بە کردار بیرۆکەی سەرھەڵدانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی بنیاتناو سەرکەوتنی بەدەستھێنا لە بانگھێشتکردنی وەفدە بیانییەکان بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد، یەکەم خولی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد لە ساڵی ١٨٩٦ لە [[دەتینا]]ی پایتەختی [[یۆنان|وڵاتی یۆنان]] بەڕێوەچوو، تەنھا ٢٤٥ (جێی مشتومڕە) وەرزشوان بەشداری تێدا کرد کە زیاتر لە ٢٠٠ کەسیان یۆنانی بوون، چواردە وڵات (بەپێی لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی، ژمارەکە جێی مشتومەڕە) لە ڕەگەزی نێر بەشداریان کرد. پێشتر ڕووداوێکی نێودەوڵەتی بەم قەبار و شێوەیە ڕێک نەخرابوو. وەرزشوانانی ڕەگەزی مێینە ڕێگەیان پێنەدرا بەشداری پێشبڕکێکان بکەن، لەگەڵ ئەوەش ژنێک بەناوی ستاماتا ڕێڤیتی، بێ گوێدانە یاساکانی ئەم خولە بەشداری پێشبڕکێی ماراسۆنی کرد بەبێ ئەوەی ناوی تۆمار بکرێت .[[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦]] کە بە فەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد ناسراوە، ڕووداوێکی نێودەوڵەتی فرە وەرزشی بوو کە لە ٦ تا ١٥ی نیسانی ١٨٩٦ لە دەتینای پایتەختی یۆنان ئاھەنگی کردنەوەی بەڕێوەچوو، یەکەم یاری ئۆڵۆمپیاد بوو کە لە سەردەمی نوێ ئەنجامدرا. لە ئاھەنگی کردنەوەی پاڵەوانییەتییەکە نزیکەی ١٠٠ ھەزار کەس ئامادەبوون. ھەرچەندە زۆرترین وەرزشوانی یۆنان بەشداریان کرد، بەڵام ئەمریکا زۆرترین جار لە ڕکابەرییەکان پلەی یەکەمی وەرگرت، بەشێوەیەک ١١ وەرزشوانی ئەمریکی لە پێشبڕکێکانیاندا پلەی یەکەمیان بەدەستھێنا لە بەرامبەردا وەرزشوانانی یۆنان ١٠جار پلەی یەکەمی لە یارییەکان بەدەستھێنا.
کاتێک پیێر دی کوبێرتین کە پێداگۆجی و مێژوونووسی فەرەنسی بیرۆکەی ڕێکخسننی پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی بە کردار بیرۆکەی سەرھەڵدانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی بنیاتناو سەرکەوتنی بەدەستھێنا لە بانگھێشتکردنی وەفدە بیانییەکان بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد، یەکەم خولی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد لە ساڵی ١٨٩٦ لە [[ئەتینا]]ی پایتەختی [[یۆنان|وڵاتی یۆنان]] بەڕێوەچوو، تەنھا ٢٤٥ (جێی مشتومڕە) وەرزشوان بەشداری تێدا کرد کە زیاتر لە ٢٠٠ کەسیان یۆنانی بوون، چواردە وڵات (بەپێی لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی، ژمارەکە جێی مشتومەڕە) لە ڕەگەزی نێر بەشداریان کرد. پێشتر ڕووداوێکی نێودەوڵەتی بەم قەبار و شێوەیە ڕێک نەخرابوو. وەرزشوانانی ڕەگەزی مێینە ڕێگەیان پێنەدرا بەشداری پێشبڕکێکان بکەن، لەگەڵ ئەوەش ژنێک بەناوی ستاماتا ڕێڤیتی، بێ گوێدانە یاساکانی ئەم خولە بەشداری پێشبڕکێی ماراسۆنی کرد بەبێ ئەوەی ناوی تۆمار بکرێت .[[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦]] کە بە فەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد ناسراوە، ڕووداوێکی نێودەوڵەتی فرە وەرزشی بوو کە لە ٦ تا ١٥ی نیسانی ١٨٩٦ لە ئەتینای پایتەختی یۆنان ئاھەنگی کردنەوەی بەڕێوەچوو، یەکەم یاری ئۆڵۆمپیاد بوو کە لە سەردەمی نوێ ئەنجامدرا. لە ئاھەنگی کردنەوەی پاڵەوانییەتییەکە نزیکەی ١٠٠ ھەزار کەس ئامادەبوون. ھەرچەندە زۆرترین وەرزشوانی یۆنان بەشداریان کرد، بەڵام ئەمریکا زۆرترین جار لە ڕکابەرییەکان پلەی یەکەمی وەرگرت، بەشێوەیەک ١١ وەرزشوانی ئەمریکی لە پێشبڕکێکانیاندا پلەی یەکەمیان بەدەستھێنا لە بەرامبەردا وەرزشوانانی یۆنان ١٠جار پلەی یەکەمی لە یارییەکان بەدەستھێنا.


شارەزایان مێژووی دروستبوونی ئۆڵۆمپیادی کۆن دەگەڕێننەوە بۆ ٧٧٦ ساڵ پێش زایین لە وڵاتی [[یۆنان]] بە ئاماژەدان بەوەی کە لەسەر دیواری پەرستگاکان نوسراوە، کە چوار ساڵ جارێک یارییەکانی بەڕێوە دەچوون، بەڵام ھەندێکی تر لە شارەزایان مێژووی ئۆڵۆمپیادی کۆن دەگەڕێننەوە بۆ ١٤٠٠ ساڵ پێش زایین. ئەمەش ھۆکارێکی گرینگ بوو بۆ ھەڵبژاردنی وەک شاری میوانداری یەکەم ئۆڵۆمپیاد، لە لە کۆنگرەیەکدا کە لەلایەن پیێر دی کوبەرتین لە پاریس ڕێکخرابوو، لە ٢٣ی حوزەیرانی ١٨٩٤دا، بە کۆی دەنگ وەک دەتینا ھەڵبژێردرا. ھەروەھا لەم کۆنگرەیەدا [[لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی|لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی]] دامەزرا.
شارەزایان مێژووی دروستبوونی ئۆڵۆمپیادی کۆن دەگەڕێننەوە بۆ ٧٧٦ ساڵ پێش زایین لە وڵاتی [[یۆنان]] بە ئاماژەدان بەوەی کە لەسەر دیواری پەرستگاکان نوسراوە، کە چوار ساڵ جارێک یارییەکانی بەڕێوە دەچوون، بەڵام ھەندێکی تر لە شارەزایان مێژووی ئۆڵۆمپیادی کۆن دەگەڕێننەوە بۆ ١٤٠٠ ساڵ پێش زایین. ئەمەش ھۆکارێکی گرینگ بوو بۆ ھەڵبژاردنی وەک شاری میوانداری یەکەم ئۆڵۆمپیاد، لە لە کۆنگرەیەکدا کە لەلایەن پیێر دی کوبەرتین لە پاریس ڕێکخرابوو، لە ٢٣ی حوزەیرانی ١٨٩٤دا، بە کۆی دەنگ وەک ئەتینا ھەڵبژێردرا. ھەروەھا لەم کۆنگرەیەدا [[لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی|لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی]] دامەزرا.


سەرەڕای چەندین ئاستەنگ و گرفت، بەڵام ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦ وەک پاڵەوانییەتییەکی پێشکەوتوو ئاماژەی پێکرا. لە سەردەمی ئەو کات زۆرترین بینەر و ئامادەبووی ھەبوو لە ھەر پێشبڕکێیەکی وەرزشی نێودەوڵەتی دا؛ و یاریگای پاناتینایکۆ، یەکەم یاریگای گەورە لە سەردەمی نوێدا، زۆرترین ئامادەبووی ھەبوو لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان. ئەوەی جێی خۆشحاڵی یۆنانییەکان بوو بەدەستھێنانی پلەی یەکەم بوو لە کێبڕکێی ماراسۆن لەلایەن ھاونیشتمانەکەیان سپیریدۆن لویس. لە ماوەی ٢ کاتژمێر و ٥٨ خولەک و ٥٠ چرکەدا مەوداکەی تەواوکرد. کارل شومان وەرزشوانی زۆرانباز و لەشجوانی سەرکەوتوترین وەرزشوانی ئەڵمانی بوو کە توانی چوار جار پلەی یەکەمی بەدەستھێنا.
سەرەڕای چەندین ئاستەنگ و گرفت، بەڵام ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦ وەک پاڵەوانییەتییەکی پێشکەوتوو ئاماژەی پێکرا. لە سەردەمی ئەو کات زۆرترین بینەر و ئامادەبووی ھەبوو لە ھەر پێشبڕکێیەکی وەرزشی نێودەوڵەتی دا؛ و یاریگای پاناتینایکۆ، یەکەم یاریگای گەورە لە سەردەمی نوێدا، زۆرترین ئامادەبووی ھەبوو لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان. ئەوەی جێی خۆشحاڵی یۆنانییەکان بوو بەدەستھێنانی پلەی یەکەم بوو لە کێبڕکێی ماراسۆن لەلایەن ھاونیشتمانەکەیان سپیریدۆن لویس. لە ماوەی ٢ کاتژمێر و ٥٨ خولەک و ٥٠ چرکەدا مەوداکەی تەواوکرد. کارل شومان وەرزشوانی زۆرانباز و لەشجوانی سەرکەوتوترین وەرزشوانی ئەڵمانی بوو کە توانی چوار جار پلەی یەکەمی بەدەستھێنا.


بەرپرسانی یۆنان و خەڵکی یۆنان بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازیان لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەکرد. ئەم ھەستەش لەلایەن زۆرێک لە وەرزشوانە بەشداربووەکان ھەبوو، بەشێوەیەک داوای ئەوەیان کرد کە دەتینا پایتەخت ببێتە شاری میوانداری ھەمیشەیی ئۆڵۆمپیاد. بەڵام لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی پلانی وابوو کە خولەکانی داھاتوو بگۆڕن بۆ شارە جیاوازەکانی. ئەوەبوو دووەم ئۆڵۆمپیاد لە پاریس بەڕێوەچوو.
بەرپرسانی یۆنان و خەڵکی یۆنان بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازیان لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەکرد. ئەم ھەستەش لەلایەن زۆرێک لە وەرزشوانە بەشداربووەکان ھەبوو، بەشێوەیەک داوای ئەوەیان کرد کە ئەتینا پایتەخت ببێتە شاری میوانداری ھەمیشەیی ئۆڵۆمپیاد. بەڵام لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی پلانی وابوو کە خولەکانی داھاتوو بگۆڕن بۆ شارە جیاوازەکانی. ئەوەبوو دووەم ئۆڵۆمپیاد لە پاریس بەڕێوەچوو.
[[پەڕگە:Francis_Field_1904.jpg|وێنۆک|یاریگای فرانسیس فیڵد لە زانکۆی واشنتۆن لە سانت لویس، لە کاتی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٤]]
[[پەڕگە:Francis_Field_1904.jpg|وێنۆک|یاریگای فرانسیس فیڵد لە زانکۆی واشنتۆن لە سانت لویس، لە کاتی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٤]]
[[پەڕگە:Dorando_Pietri_1908.jpg|وێنۆک|ساتی دۆڕانی دۆراندۆ پیتری، بەھۆی یارمەتیدانی بەرپرسانی چاودێری وەرزشوانان لە ھەڵسانەوە و دەستگرتنی بۆ تێپەڕاندنی ھێڵەکە.]]
[[پەڕگە:Dorando_Pietri_1908.jpg|وێنۆک|ساتی دۆڕانی دۆراندۆ پیتری، بەھۆی یارمەتیدانی بەرپرسانی چاودێری وەرزشوانان لە ھەڵسانەوە و دەستگرتنی بۆ تێپەڕاندنی ھێڵەکە.]]
ھێڵی ٧٤: ھێڵی ٧٤:


=== کۆتایییەکانی سەدەی بیستەم ===
=== کۆتایییەکانی سەدەی بیستەم ===
دوای لەشکرکێشی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٧٩ بۆ سەر ئەفغانستان، ٦٦ وڵات دیارترینیان ئەمریکا، کەنەدا، ئەڵمانیای ڕۆژاوا و ژاپۆن بایکۆتی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٨٠یان کرد لە ١٩ی تەممووز تا ٣ی ئابی ١٩٨٠ لە [[مۆسکۆ]]، [[یەکێتیی سۆڤیەت|یەکێتی سۆڤیەت]]، [[ڕووسیا]]ی ئێستا بەڕێوەچوو. ھەشتا وڵات لەم خولەدا بەشداریان کرد کە کەمترین ژمارەیە لەدوای ئۆڵۆمپیادی ١٩٥٦ەوە. بایکووەتەکە کاریگەری ھەبوو لەسەر بانگەشەکردن بۆ یارییەکان و وڵاتی خانەخوێ توانی زۆرترین مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیاد بەدەست بھێنێت . ئەم ئۆڵۆمپیادە یەکەم خول بوو کە لە وڵاتێکی [[بلۆکی ڕۆژھەڵات]] ئەنجامدرا، یەکەم بۆنەی ئۆڵۆمپیاد و تەنھا ئۆڵۆمپیادی ھاوینەیە کە لە وڵاتێکی زمان سلاڤیدا بەڕێوەچوو. ھەروەھا یەکەمجار بوو کە لە [[کۆمۆنیزم|وڵاتێکی کۆمۆنیستیدا]] ئەم پاڵەوانییەتییە جیھانییە بەڕێوەببرێت.
دوای لەشکرکێشی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٧٩ بۆ سەر ئەفغانستان، ٦٦ وڵات دیارترینیان ئەمریکا، کەنەدا، ئەڵمانیای ڕۆژاوا و ژاپۆن بایکۆتی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٨٠یان کرد لە ١٩ی تەممووز تا ٣ی ئابی ١٩٨٠ لە [[مۆسکۆ]]، [[یەکێتیی سۆڤیەت|یەکێتی سۆڤیەت]]، [[ڕووسیا]]ی ئێستا بەڕێوەچوو. ھەشتا وڵات لەم خولەدا بەشداریان کرد کە کەمترین ژمارەیە لەدوای ئۆڵۆمپیادی ١٩٥٦ەوە. بایکۆتەکە کاریگەری ھەبوو لەسەر بانگەشەکردن بۆ یارییەکان و وڵاتی خانەخوێ توانی زۆرترین مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیاد بەدەست بھێنێت . ئەم ئۆڵۆمپیادە یەکەم خول بوو کە لە وڵاتێکی [[بلۆکی ڕۆژھەڵات]] ئەنجامدرا، یەکەم بۆنەی ئۆڵۆمپیاد و تەنھا ئۆڵۆمپیادی ھاوینەیە کە لە وڵاتێکی زمان سلاڤیدا بەڕێوەچوو. ھەروەھا یەکەمجار بوو کە لە [[کۆمۆنیزم|وڵاتێکی کۆمۆنیستیدا]] ئەم پاڵەوانییەتییە جیھانییە بەڕێوەببرێت.


[[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤|ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٨٤]] لە ٢٨ی تەممووز تا ١٢ی ئابی ١٩٨٤ لە [[لۆس ئانجلەس]] لە ویلایەتی [[کالیفۆرنیا]]ی [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا|ئەمریکا]] بەڕێوەچوو. ئەما دووەم جار بوو کە لۆس ئانجلەس میوانداری یارییەکانی ئەم خولە بکات. سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا [[ڕۆناڵد ڕێیگن]] وتاری کردنەوەی ئۆڵۆمپیادی پێشکەشکرد. وەک وەڵامێک بۆ بایکۆتی ئۆڵۆمپیادی ١٩٨٠ لەلایەن ئەمریکاوە، یەکێتی سۆڤیەت لەگەڵ ١٣ وڵاتی دیکە بڕیاری بایکۆتکردنی ئۆڵۆمپیادەکەیان کرد، [[ڕۆمانیا]] و [[یووگۆسلاڤیا|یوگۆسلاڤیا]] تاکە دەوڵەتی سۆسیالیستی ئەورووپا بوون کە بەشداریکردنیان لە یارییەکانی ئەم خولەیان کرد. ھەروەھا [[ئالبانیا|ئەلبانیا]] و [[ئێران]] و [[لیبیا]] بە ھۆکاری جۆراوجۆر بایکۆتی ئۆڵۆمپیادیان کرد. ھەرچەندە بایکۆتکردنی یەکێتی سۆڤیەت و ھاوپەیمانەکانی کاریگەری خۆی ھەبوو بەڵام لەگەڵ ئەوەش ١٤٠ لێژنەی نەتەوە جیاوەزەکانی جیھان بەشداری ئەم خولەیان کرد، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەی بوو لەو کاتەدا.
[[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤|ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٨٤]] لە ٢٨ی تەممووز تا ١٢ی ئابی ١٩٨٤ لە [[لۆس ئانجلەس]] لە ویلایەتی [[کالیفۆرنیا]]ی [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا|ئەمریکا]] بەڕێوەچوو. ئەما دووەم جار بوو کە لۆس ئانجلەس میوانداری یارییەکانی ئەم خولە بکات. سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا [[ڕۆناڵد ڕێیگن]] وتاری کردنەوەی ئۆڵۆمپیادی پێشکەشکرد. وەک وەڵامێک بۆ بایکۆتی ئۆڵۆمپیادی ١٩٨٠ لەلایەن ئەمریکاوە، یەکێتی سۆڤیەت لەگەڵ ١٣ وڵاتی دیکە بڕیاری بایکۆتکردنی ئۆڵۆمپیادەکەیان کرد، [[ڕۆمانیا]] و [[یووگۆسلاڤیا|یوگۆسلاڤیا]] تاکە دەوڵەتی سۆسیالیستی ئەورووپا بوون کە بەشداریکردنیان لە یارییەکانی ئەم خولەیان کرد. ھەروەھا [[ئالبانیا|ئەلبانیا]] و [[ئێران]] و [[لیبیا]] بە ھۆکاری جۆراوجۆر بایکۆتی ئۆڵۆمپیادیان کرد. ھەرچەندە بایکۆتکردنی یەکێتی سۆڤیەت و ھاوپەیمانەکانی کاریگەری خۆی ھەبوو بەڵام لەگەڵ ئەوەش ١٤٠ لێژنەی نەتەوە جیاوەزەکانی جیھان بەشداری ئەم خولەیان کرد، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەی بوو لەو کاتەدا.

وەک پێداچوونەوەی ‏١٣:١١، ٦ی ئابی ٢٠٢٢

یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە
لقییارییەکانی ئۆڵمپیک
وەرزشخلیسکێنەی سەر سەھۆڵ، 3x3 basketball، archery
ڕێکەوتی دەستپێکردن١ی کانوونی دووەمی ١٨٩٦
ڕێکخەرلیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی
وێبگەhttps://olympics.com/en/olympic-games
بەستەری وەسفکراوhttps://www.sports-reference.com/olympics/summer/
بەرامبەریارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە


یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە (بە فەڕەنسی: Jeux olympiques d'étéبە ئینگلیزی: Summer Olympic Games) بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد یاخود ئۆڵمپیکیش ناسراوە، پاڵەوانییەتییەکی گەورەی نێودەوڵەتی فرە وەرزشییە بە شێوەیەکی ئاسایی چوار ساڵ جارێک لە وڵاتێک بەڕێوەدەچێت. یەکەمجار لە ساڵی ١٨٩٦ لە شاری ئەتینای پایتەختی یۆنان بەڕێوەچوو و دوایین جاریش ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ کە لە ساڵی ٢٠٢١ لە شاری تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن بەڕێوەچوو ئەمەش بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی سەرپەرشت و ڕێکخەری ئامادەکارییەکانی شاری خانەخوێ دەکات. لە ھەر پێشبڕکێیەکی ئۆڵۆمپیاددا مەدالیای زێڕ بە پلەی یەکەم دەبەخشرێت، مەدالیای زیو بە پلەی دووەم دەبەخشرێت، ھەروەھا مەدالیای برۆنز بە پلەی سێیەم دەبەخشرێت؛ ئەم نەریتە لە ساڵی ١٩٠٤ دەستی پێکرد. یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە بەھۆی سەرکەوتنی بەرچاوی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە ڕێکخرا. ئەمەش وەک گەورەترین و بەناوبانگترین ڕووداوی نێودەوڵەتی فرە وەرزشی لە جیھاندا سەیر دەکرێت.

ئۆڵۆمپیاد لە پڕۆگرامێکی ٤٢ پێشبڕکێی کەمتر لە ٢٥٠ وەرزشوانی پیاوان لە ١٤ وڵات لە ساڵی ١٨٩٦ بۆ ٣٠٦ پێشبڕکێ و ١١٬٢٣٨ وەرزشوان (٦٬١٧٩ پیاو، ٥٬٠٥٩ ژن) لە ٢٠٦ وڵات لە ساڵی ٢٠١٦ زیادی کردووە. ئۆڵۆمپیادی ھاوینە لەلایەن ١٩ وڵاتەوە لە پێنج کیشوەر میوانداری کراوە. چوار جار لە ئەمریکا (١٩٠٤، ١٩٣٢، ١٩٨٤، و ١٩٩٦)، سێ جار لە بەریتانیا (١٩٠٨، ١٩٤٨، و ٢٠١٢)، دوو جار لە یۆنان (١٩٨٦ و ٢٠٠٤فەرەنسا (١٩٠٠، ١٩٢٤ئەڵمانیا (١٩٣٦ و ١٩٧٢ئوسترالیا (١٩٥٦ و ٢٠٠٠) و ژاپۆن (١٩٦٤ و ٢٠٢٠)، یەکی یەکجاریش لە سوێد (١٩١٢بەلجیکا (١٩٢٠ھۆلەند (١٩٢٨فینلاند (١٩٥٢ئیتاڵیا (١٩٦٠مەکسیک (١٩٦٨کەنەدا (١٩٧٦یەکێتی سۆڤیەت (١٩٨٠کۆریای باشوور (١٩٨٨ئیسپانیا (١٩٩٢چین (٢٠٠٨) و بەرازیل (٢٠١٦).

لەندەن یەکەم شار بوو کە سێ جار میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی کرد، دواتر پاریس (بەھۆی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٤)، لۆس ئانجلەس، ئەتیانای پایتەخت و تۆکیۆ کە ھەریەکەیان دوو جار یارییەکانی تێدا بەڕێوەچووە. فەرەنسا ساڵی ٢٠٢٤ بۆجاری سێیەم میوانداری یایییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە دەکات بەمەش دەبێتە ھاوشانی لەندەن، لۆس ئانجلەسیش ساڵی ٢٠٢٨ میوانداری یارییەکانی ھاوینە دەکات بۆ پێنجەم جار لە مێژووی خۆیدا. تەنھا پێنج وڵات لە ھەموو یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بەشدارییان کردووە ئەوانیش: ئوسترالیا، فەرەنسا، بەریتانیا، یۆنان و سویسرا. بەریتانیا تاکە وڵاتە کە لە ھەر خولێکی ئۆڵۆمپیاد مەدالیایەکی زێڕی بەدەستھێناوە. ئەمریکا پێشەنگی ژماردنی میدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەیە، و لە ١٨ خولی یارییەکان پێشەنگی خشتەی مەدالیاکانی گرتووە، دوای ئەو یەکێتی سۆڤیەت (شەش جار)، و فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، چین و 'تیمی یەکگرتوو' ھەریەکەیان بۆ جارێک پێشەنگی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەیان گرتووە.

خانەخوێکان

ئەمریکا تا ئێستا چوار جار میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی کردووە، یارییەکانی ساڵی ١٩٠٤ لە شاری سانت لویسی ویلایەتی میسۆری، ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لە نێوان لە ١ی تەممووز تا ٢٣ تشرینی دووەمی ١٩٠٤ بەڕێوەچوو بەڕێوەچوو؛ یارییەکانی ساڵی ١٩٣٢ و ١٩٨٤ ھەردووکیان لە لۆس ئانجلەس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بەڕێوەچوون و یارییەکانی ساڵی ١٩٩٦ لە شاری ئەتڵانتای ویلایەتی جۆرجیا ئەنجامدرا. لۆس ئانجلەس ساڵی ٢٠٢٨ بۆ جاری پێنجەم میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە دەکات.

ساڵی ٢٠١٢ بەریتانیا بۆجاری سێھەمین لە مێژووی خۆیدا میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی لە لەندەن کرد، بەمەش بووە یەکەم شار کە سێ جار میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی کردبێت. شارەکانی لۆس ئانجلەس و پاریس و ئەسینا (بەبێ ساڵی ١٩٠٦) ھەریەکەیان میوانداری دوو یاری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەیان کردووە. لە ساڵی ٢٠٢٤ فەرەنسا بۆجاری سێھەم لە پایتەختی وڵاتەکەیدا میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینە دەکات، بەمەش پاریس دەبێتە دووەم شار کە تا ئێستا سێ ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی تێدا بەڕێوەدەچێت.

ھەریەکە لە ئوسترالیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، یۆنان و ژاپۆن ھەموویان دوو جار میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەیان کرد (فەرەنسا و ئوسترالیا پلانیان ھەیە لە ساڵانی ٢٠٢٤ و ٢٠٣٢دا میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بکە، بۆجاری سێھەم). تۆکیۆی ژاپۆن میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ی کرد، و بووە یەکەم شار لە دەرەوەی ئەو نەتەوەیانەی کە زۆرینەیان ئینگلیزی زمان و ئەورووپین دوو جار میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بکات، پاش ئەوەی لە ساڵی ١٩٦٤ بۆ یەکەمجار میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی کرد. ھەروەھا ھەر یەکە لە بەلجیکا، بەرازیل، کەنەدا، چین، فینلاند، ئیتاڵیا، مەکسیک، ھۆڵەندا، کۆریای باشوور، یەکێتی سۆڤیەت، ئیسپانیا و سوێد، یەکی یەکجار مافی میوانداری کردنی پاڵەوانییەتییەکەی کردووە .کیشوەری ئاسیا چوار جار میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی کردووە: لە تۆکیۆ (١٩٦٤ و ٢٠٢٠)، سێئۆل (١٩٨٨)، و پەکین (٢٠٠٨).

ئۆڵۆمپیادی ساڵی ٢٠١٦ لە ڕیۆ دێ ژانێرۆ بەرازیل، یەکەم ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بوو کە لە ئەمریکای باشوور بەڕێوەچوو. تاکە دوو وڵاتی نیوەگۆی باشوور کە میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەیان کردووە بریتین لە ئوسترالیا (١٩٥٦، ٢٠٠٠، و ٢٠٣٢ی داھاتوو) و بەرازیل (٢٠١٦)، تا ئێستا ئەفریقا میوانداری ھیچ ئۆڵۆمپیادێکی ھاوینەی نەکردووە.

مێژوو

ساڵانی سەرەتایی

مەراسیمی کردنەوەی یەکەمین پاڵەوانییەتی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی نوێ لە یاریگای پاناتینیک، ئەتینا، ١٨٩٦

کاتێک پیێر دی کوبێرتین کە پێداگۆجی و مێژوونووسی فەرەنسی بیرۆکەی ڕێکخسننی پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی بە کردار بیرۆکەی سەرھەڵدانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی بنیاتناو سەرکەوتنی بەدەستھێنا لە بانگھێشتکردنی وەفدە بیانییەکان بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد، یەکەم خولی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد لە ساڵی ١٨٩٦ لە ئەتینای پایتەختی وڵاتی یۆنان بەڕێوەچوو، تەنھا ٢٤٥ (جێی مشتومڕە) وەرزشوان بەشداری تێدا کرد کە زیاتر لە ٢٠٠ کەسیان یۆنانی بوون، چواردە وڵات (بەپێی لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی، ژمارەکە جێی مشتومەڕە) لە ڕەگەزی نێر بەشداریان کرد. پێشتر ڕووداوێکی نێودەوڵەتی بەم قەبار و شێوەیە ڕێک نەخرابوو. وەرزشوانانی ڕەگەزی مێینە ڕێگەیان پێنەدرا بەشداری پێشبڕکێکان بکەن، لەگەڵ ئەوەش ژنێک بەناوی ستاماتا ڕێڤیتی، بێ گوێدانە یاساکانی ئەم خولە بەشداری پێشبڕکێی ماراسۆنی کرد بەبێ ئەوەی ناوی تۆمار بکرێت .ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦ کە بە فەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد ناسراوە، ڕووداوێکی نێودەوڵەتی فرە وەرزشی بوو کە لە ٦ تا ١٥ی نیسانی ١٨٩٦ لە ئەتینای پایتەختی یۆنان ئاھەنگی کردنەوەی بەڕێوەچوو، یەکەم یاری ئۆڵۆمپیاد بوو کە لە سەردەمی نوێ ئەنجامدرا. لە ئاھەنگی کردنەوەی پاڵەوانییەتییەکە نزیکەی ١٠٠ ھەزار کەس ئامادەبوون. ھەرچەندە زۆرترین وەرزشوانی یۆنان بەشداریان کرد، بەڵام ئەمریکا زۆرترین جار لە ڕکابەرییەکان پلەی یەکەمی وەرگرت، بەشێوەیەک ١١ وەرزشوانی ئەمریکی لە پێشبڕکێکانیاندا پلەی یەکەمیان بەدەستھێنا لە بەرامبەردا وەرزشوانانی یۆنان ١٠جار پلەی یەکەمی لە یارییەکان بەدەستھێنا.

شارەزایان مێژووی دروستبوونی ئۆڵۆمپیادی کۆن دەگەڕێننەوە بۆ ٧٧٦ ساڵ پێش زایین لە وڵاتی یۆنان بە ئاماژەدان بەوەی کە لەسەر دیواری پەرستگاکان نوسراوە، کە چوار ساڵ جارێک یارییەکانی بەڕێوە دەچوون، بەڵام ھەندێکی تر لە شارەزایان مێژووی ئۆڵۆمپیادی کۆن دەگەڕێننەوە بۆ ١٤٠٠ ساڵ پێش زایین. ئەمەش ھۆکارێکی گرینگ بوو بۆ ھەڵبژاردنی وەک شاری میوانداری یەکەم ئۆڵۆمپیاد، لە لە کۆنگرەیەکدا کە لەلایەن پیێر دی کوبەرتین لە پاریس ڕێکخرابوو، لە ٢٣ی حوزەیرانی ١٨٩٤دا، بە کۆی دەنگ وەک ئەتینا ھەڵبژێردرا. ھەروەھا لەم کۆنگرەیەدا لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی دامەزرا.

سەرەڕای چەندین ئاستەنگ و گرفت، بەڵام ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦ وەک پاڵەوانییەتییەکی پێشکەوتوو ئاماژەی پێکرا. لە سەردەمی ئەو کات زۆرترین بینەر و ئامادەبووی ھەبوو لە ھەر پێشبڕکێیەکی وەرزشی نێودەوڵەتی دا؛ و یاریگای پاناتینایکۆ، یەکەم یاریگای گەورە لە سەردەمی نوێدا، زۆرترین ئامادەبووی ھەبوو لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان. ئەوەی جێی خۆشحاڵی یۆنانییەکان بوو بەدەستھێنانی پلەی یەکەم بوو لە کێبڕکێی ماراسۆن لەلایەن ھاونیشتمانەکەیان سپیریدۆن لویس. لە ماوەی ٢ کاتژمێر و ٥٨ خولەک و ٥٠ چرکەدا مەوداکەی تەواوکرد. کارل شومان وەرزشوانی زۆرانباز و لەشجوانی سەرکەوتوترین وەرزشوانی ئەڵمانی بوو کە توانی چوار جار پلەی یەکەمی بەدەستھێنا.

بەرپرسانی یۆنان و خەڵکی یۆنان بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازیان لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەکرد. ئەم ھەستەش لەلایەن زۆرێک لە وەرزشوانە بەشداربووەکان ھەبوو، بەشێوەیەک داوای ئەوەیان کرد کە ئەتینا پایتەخت ببێتە شاری میوانداری ھەمیشەیی ئۆڵۆمپیاد. بەڵام لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی پلانی وابوو کە خولەکانی داھاتوو بگۆڕن بۆ شارە جیاوازەکانی. ئەوەبوو دووەم ئۆڵۆمپیاد لە پاریس بەڕێوەچوو.

یاریگای فرانسیس فیڵد لە زانکۆی واشنتۆن لە سانت لویس، لە کاتی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٤
ساتی دۆڕانی دۆراندۆ پیتری، بەھۆی یارمەتیدانی بەرپرسانی چاودێری وەرزشوانان لە ھەڵسانەوە و دەستگرتنی بۆ تێپەڕاندنی ھێڵەکە.

دوای چوار ساڵ ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٠٠ لە پاریس زیاتر لە چوار ھێندەی وەرزشوانانی بۆ خۆی ڕاکێشا، لەنێویاندا ٢٠ ژن، کە بۆ یەکەمجار ڕێگەیان پێدرا بە فەرمی بەشداری بکەن، لە یارییەکانی کرۆکێت و گۆڵف و کەشتیوانی و تێنسدا. ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٠ لەگەڵ پێشانگای جیھانی پاریس تێکەڵ بوون و زیاتر لە ٥ مانگ بەردەوام بوون لە ١٤ی ئایارەوە بۆ ٢٨ی تشرینی یەکەم تا ئێستاش مشتومڕ لەسەر ئەوە ھەیە کە کام ڕووداو بەڕاستی ئۆڵۆمپیاد بووە، بەو پێیەی لەو کاتەدا کەم یان تەنانەت ھیچ کام لە یارییەکان ئاگاداری پێشوەختەیان بڵاونەکرووبووە کە پێشبڕکێیەکی ئۆڵۆمپیادە. بەشێک لە وەرزشوانان ئاگاداری نەبوون لەوەی براوەی پێشبڕکێی ئۆڵۆمپیادن. یاخود لە پێشبڕکێیەکی ئۆڵۆمپیاد ڕکابەری دەکەن. ئەم خولەی ئۆڵۆمپیاد ھیچ ئاھەنگی کردنەوە و داخستنی بۆ ئەنجام نەدرا. وەرزشوانانی فەڕەنسا زۆرترین مەدالیای ئۆڵۆمپیادیان بەدەستھێنا.

جەنگی ڕووسیا و ژاپۆن و سەختی گەیشتن بە سانت لویس ھۆکار بوو بۆ ئەوەی کە کەمترین وەرزشوانی پلە باڵا لە دەرەوەی ئەمریکا و کەنەدا بەشدارییان لە یارییەکانی ساڵی ١٩٠٤ نەکرد.

«دووەمین یارییە نێودەوڵەتییەکانی ئۆڵۆمپیاد لە ئەسینای پایتەخت»، وەک لەو کاتەدا پێی دەگوترا، لە ساڵی ١٩٠٦ بەڕێوەچوو. لە ئێستادا لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بەفەرمی ئەم خولەی ئۆڵۆمپیاد بە یەکێک لە خولەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە ناناسێت، لەگەڵ ئەوەش زۆرێک لە مێژوونووسان بە درێژکراوەی زنجیرەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی دەناسێنن و شانازیی بە یارییەکانی ساڵی ١٩٠٦ دەکەن وەک ھۆکارێک بۆ لەناو نەچوونی ئۆڵۆمپیاد. جگە لەوەی یارییەکان سەرکەوتووتر بوون لە یارییەکانی ساڵی ١٩٠٠ و ١٩٠٤، زیاتر لە ٨٥٠ وەرزشوان ڕکابەرییان کردووە.

یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ١٩٠٨ لە شاری لەندەنیشانشینی بەریتانیا لە ٢٧ی نیسان تا ٣١ تشرینی یەکەمی ١٩٠٨ بەڕێوەچوو. یەکەم جار بڕیار بوو ئەم خولەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد، شاری ڕۆمای، ئیتالیا میوانداریی بکات بەڵام بەھۆی تەقینەوەی گڕکانی چیای ڤێسۆڤیۆس لە ساڵی ١٩٠٦ و مردنی ١٠٠٠ کەس توانایی ئیتاڵیا بۆ میوانداری کردنی یارییەکان لاواز بوو، بەو ھۆیەوە بەفەرمی بڕیاردرا یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ئەم خولە لە شاری لەندەن بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

لە ئۆڵۆمپیادی ١٩٠٨ ژمارەی بەشداربووان جارێکی دیکە بەرزبوونەوە، ٢٢ وڵات بەشداری ئەم خولەی ئۆڵۆمپیادیان کرد، ھەروەھا یەکەم ماراسۆن بە مەودای ئێستای ستاندارد کە ٤٢٫١٩٥ کم (٢٦ میل و ٣٨٥ یاردە) بوو ئەنجامدرا. یەکەم ماراسۆنی ئۆڵۆمپیاد لە ساڵی ١٨٩٦ (تەنھا بۆ پیاوان بوو) بە دووری ٤٠ کم (٢٤ میل و ٨٥ یارد) کرا. مەودای نوێی ماراسۆنەکە بۆ ئەوە ھەڵبژێردرا کە پێشبڕکێکە لەبەردەم شوێنیدانیشتنی بنەماڵەی شاھانەی بەریتانیا تەواو بێت. بەم شێوەیە ماراسۆنەکە ٤٠ کم (٢٤٫٩ میل) بوو بۆ یەکەم یارییەکانی ساڵی ١٨٩٦، بەڵام دواتر تا ٢ کم (١٫٢ میل) گۆڕانکاری بەسەردا ھات بەھۆی بارودۆخی ناوخۆیی وەک شێوازی شەقام و یاریگاکان. لە شەش خولی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاددا لە نێوان ساڵانی ١٩٠٠ بۆ ١٩٢٠، ماوەی مەودای پێشبڕکێی ماراسۆن ئاڵوگۆڕی بەسەرھات. لە یارییەکاندا وەرزشوانانی بەریتانیا ١٤٦ مەدالیایان بەدەستھێنا، کە ٩٩ مەدالیای زیاتر بوو لە ئەمریکییەکانی کە پلەی دووەمی بەدەستھێنا، ئەمەش باشترین ئەنجامی وەرزشوانانی بەریتانیا تا ئەمڕۆ.

لە پێشبڕکێی ماراسیۆنی ساڵی ١٩٠٨دا، ڕاکەری ئیتاڵی دۆراندۆ پیتری لە پێش سەرجەم یاریزانەکان چووە ناو یاریگا، نزیک بوو لە ھێڵی کۆتایی بەڵام ماندوویەتی و ھیلاکی زۆری پێوە دیار بوو کەوتە سەر زەوی پێش ئەوەی بتوانێت ھێڵی کوتایی ببڕێت. بۆیە لەلایەن بەرپرسانی چاودێری وەرزشوانان یارمەتییاندا بۆ ھەڵسانەوە و تێپەڕاندنی ھێڵی کۆتایی، بەڵام بەھۆی ئەم کارەوە بێ بەشکرا لە خەڵاتەکان. جۆنی ھایس وەرزشوانی ئەمریکی دوای پیتری گەیشتە ناو یاریگا و پلەی یەکەم و مەدالیای زێڕی بەدەستھێنا. وەک قەرەبووی بێ بەشبوونی لە پلەی یەکەم و مەدالیای ئۆڵۆمپیاد، شاژنە ئەلێکساندرا جامێکی زیوی بەخشی بە پیتری. ماوەی پاڵەوانییەتییەکە ١٧٨ ڕۆژ بوو (شەش مانگ و چوار ڕۆژ) ئەمەش درێژترین و زۆرترین ماوە بوو لە مێژووی ھاوچەرخی ئۆڵۆمپیاد.

یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد بەردەوام بوو لەگەشەکردن، لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩١٢ شاری ستۆکھۆڵمی سوێد کە لە ٥ی ئایار بۆ ٢٧٧ی تەممووزی ١٩١٢ بەڕێوەچوو. ٢٨ وڵات و ٢٤٠٧ وەرزشوان کە ٤٨٨ لە کچان و ژنان بوون بەشداریان کرد. ئۆڵۆمپیای ھاوینەی ستۆکھۆڵم یەکەم ئۆڵۆمپیاد بوون کە بیرۆکەی ڕەسەنی پیێر دی کوبێرتین بەدیھێنا. بۆ یەکەمجار لە دوای دەستپێکردنی یارییەکان لە ساڵی ١٨٩٦، وڵاتانی پێنج کیشوەر لە ئۆڵۆمپیادەکە بەشداریانکرد. بڕیاربوو ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩١٦ لە بەرلین پایتەختی ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت بەڵام بەھۆی دەستپێکردنی جەنگی جیھانی یەکەم ھەڵوەشایەوە.

سەردەمی نێوان جەنگەکان

دوای تەواوبوونی جەنگی جیھانی یەکەم جارێکی دیکە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەستی پێکردەوە، یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ئەنتۆێرپ لە ساڵی ١٩٢٠ لە بەلجیکا کە بەھۆی جەنگەوە زیانی بەر شارەکە کەوتبوو بەڵام چەندین ژمارەی پێوانەیی لەم ئۆڵۆمپیادە تۆمارکران، لەم ئۆڵۆمپیادە ٢٩ وڵات بەشدارییان کرد، ساڵی ١٩٢٤ ئۆڵۆمپیاد لە پاریس بەڕێوەچوو، ڕێوڕەسمی کردنەوەی پێشبڕکێکە لە ٥٥ی تەممووز بەڕێوەچوو، بەڵام ھەندێک پێشبڕکێ پێشتر لە ٤ی ئایار دەستیان پێکردبوو. ئەم پاڵەوانێتییە دووەمجار بوو کە شاری پاریس میوانداری بکات (دوای ساڵی ١٩٠٠)، بەمەش بووە یەکەم شار کە دوو جار میوانداری ئۆڵۆمپیاد بکات. یەکێک لە ژمارە پێوانەیییەکانی ئەم ئۆڵۆمپیادە ڕاکەری فینلەندی پاڤۆ نورمی تۆماری کرد، کاتێک توانی پێنج مەدالیای ئەم ئۆڵۆمپیادە بەدەستبھێنێت کە دوانیان لە پێشبڕکێی ١٥٠٠ مەتری و ٥٠٠٠مەتری پیاوان بوون. لەم خولەی ئۆڵۆمپیادا ٣٠٨٩ (٢٩٥٤ پیاو، ١٣٥٥ ژن) وەرزشوان لە ٤٤ نەتەوەی جیا بەشداریان کرد. وەرزشوانانی ئەمریکا زۆرترین میدالیای زێڕیان بەدەستھێنا کە ٤٥ مەدالیابوو ھەروەھا پلەی یەکەمیشیان وەرگرت بە کۆکردنەوەی ٩٩ مەدالیای گشتی.

لە ٢٨ی تەممووز ئاھەنگی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٨ لە شاری ئەمستەردامی پایتەختی ھۆلەند بەڕێوەچوو.[١][٢]یەکەم ئۆڵۆمپیاد بوو کە ڕێگای بە مێینەکان دا لە یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان بەشداری بکەن، ھەروەھا بۆ یەکەمجار سپۆنسەری پاڵەوانیتییەکە کرا لەلایەن، کۆمپانیای کۆکاکۆلا. ٤٦ وڵات بەشداربوون لەم ئۆڵۆمپیادە کە بەشێکیان بۆ یەکمجار بوو بەشداری بکەن. ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٣٢ی لۆس ئانجلەس بەھۆی بێبازاڕیی مەزن کاریگەری بەرچاوی ھەبوو لەسەر پاڵەوانییەتییەکە، ئەمەش بووە ھۆی کەمبوونەوەی ژمارەی ڕکابەر و وڵاتە بەشداربووەکان.

یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی بەرلین لە ساڵی ١٩٣٦ لەلایەن حکوومەتی ئەڵمانیاوە وەک دەرفەتێکی زێڕین بۆ بەرەوپێشبردنی ئایدۆلۆژیای نازیزم سەیرکرا. پارتی نازی دەسەڵاتدار، لینی ڕیفێنستالی سینەماکاری ڕاسپارد بۆ وێنەگرتنی کاتی یارییەکان، شێوەیەکی بەرفراوان ڕێکخستن و ئامادەکارییەکانی ئەم خولەی ئۆڵۆمپیاد لەو سەردەمە با شاکارێک وەسف دەکرێت، بۆیەکەم جار یارییەکان لە تەلەڤیزیۆن نیمایشکرا و پەخشی ڕادیۆی بۆ گواستنەوەی یارییەکان گەیشتە ٤١ وڵات.[٣] لەم خولەدا ٤٩ وڵات بەشداری ئۆڵۆمپیادی بەرلینیان کردووە، لەکاتێکدا لە ساڵی ١٩٣٢دا ٣٧ وڵات بەشدارییان کردووە، پێنج وڵات یەکەم جار بەشداری ئۆڵۆمپیادی فەرمی خۆیان لەم یارییانەدا کرد ئەوانیش ئەفغانستان، بەرمودا، بۆلیڤیا، کۆستاریکا و لیختنشتاین. ٣٩٦٣ (٣٦٣٢ پیاو، ٣٣١ ژن) وەرزشوان بەشداریان کرد. جێسی ئۆوێنزی ئەمریکی لە پێشبڕکێکانی ڕاکردنی خێرا و بازدانی درێژدا چوار میدالیای زێڕی بەدەستھێنا، بەمەش بووە یەکێک لە سەرکەوتووترین وەرزشوانە بەشداربووەکانی ئۆڵۆمپیاد،[٤]ھەروەھا لە ئۆڵۆمپیادی بەرلین لە ساڵی ١٩٣٦دا بۆ یەکەمجار ھەڵکردنی مەشخەڵی ڕێلەی ھاتە ئاراوە. کە دواتر وەک سمبوولی ئۆڵۆمپیاد لەسەرجەم خولەکانی دواتر بەکارھات، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یارییەکان بە ھەڵکردنی مەشخەڵ دەستپێدەکات.

بەھۆی جەنگی جیھانی دووەمەوە، یارییەکانی ساڵی ١٩٤٠ (کە بڕیار بوو لە تۆکیۆ بەڕێوەبچێت و لەگەڵ سەرھەڵدانی جەنگدا بە شێوەیەکی کاتی گواسترایەوەب بۆ ھێلسینکی) ھەڵوەشایەوە. بڕیار بوو یارییەکانی ساڵی ١٩٤٤ لە لەندەن بەڕێوەبچێت بەڵام ھەڵوەشایەوە؛ بەھۆی جەنگی جیھانی دووەم لەبری ئەوە لەندەن مافی میوانداریکردنی یەکەم ئۆڵۆمپیادی دوای جەنگی کرد لە ساڵی ١٩٤٨.

دوای جەنگی جیھانی دووەم

یەکەم یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دوای جەنگ لە ساڵی ١٩٤٨ لە لەندەن بەڕێوەچوو، ئەڵمانیا و ژاپۆن بەشدارییان تێدا نەکرد بەھۆی تاوانەکانیان لە جەنگدا. خانمە وەرزشوانی ھولەندی فانی بلانکەرز-کۆین لە یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان چوار میدالیای زێڕی بەدەستھێنا لە سێ پێشبڕکێی ڕاکردنی خێرا، بازدان. ئەمەش ھەمان دەستەکەوتی جێسی ئۆوێنزی وەرزشوانی ئەمریکی بوو لە ئۆڵۆمپیادی ١٩٣٦ی بەرلین.

لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٥٢ لە ھێلسینکی تیمی یەکێتی سۆڤیەت بۆ یەکەمجار بەشداری کرد و یەکسەر بوو بە یەکێک لە تیپە باڵادەستەکان (ھەم لە ڕووی ژمارەی مەدالیای زێڕ و کۆی گشتی مەدالییەکان پلەی دووەمیان بەدەستھێنا). ئیمیل زاتۆپێک ی چێکۆسلۆڤاکیای وەرزشوانی گۆڕەپان و مەیدان، کە توانی لە ڕاکردنی مەودای ٥٠٠٠مەتری و ١٠ھەزار ماتری و ماراسۆن پلەی یەکەم و مەدالیای زێڕ بباتەوە، پێشتریش لە ئۆڵۆمپیادی ١٩٤٨ مەدالیایەکی زێڕ و زیوی بەدەستھێنابوو.

یارییەکانی مێلبۆرن لە ساڵی ١٩٥٦ تا ڕادەیەکی زۆر سەرکەوتوو بوون، جگە لە یارییەکانی ئاو پۆلۆی (تۆپی دەستی ناو ئاو) بەتایبەت لەکاتی یاریی نێوان ھەنگاریا و یەکێتی سۆڤیەت، کە لەشکرکێشی سۆڤیەت بۆ سەر ھەنگاریا بووە بووە ھۆی یاریکردنی ڕقاوی و تووند لە نێوان ھەردوو ھەڵبژاردەدا کە لە کۆتاییدا بە سەرکەوتنی ھەنکاریا بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر کوتایی ھات. بەھۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی ناو دەم لە نێوئاژەڵەکان لە بەریتانیا و یاسا توندەکانی کەرەنتینەکردنی ئوسترالیا، چالاکییەکانی ئەسپسوار لە ستۆکھۆڵم بەڕێوەچوو.

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٠ لە ٢٥ی ئاب تا ١١ی ئەیلوولی ١٩٦٠ لە ڕۆمای لازیۆی ئیتاڵیابەڕێوەچوو. ڕۆما پێشتر بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٨ دەستنیشانکرابوو، بەڵام دوای تەقینەوەی چیای ڤیزۆڤیۆس لە ساڵی ١٩٠٦ لە شارەکە ھیچ ڕێگەیەکی دیکەی نەبوو جگە لە ڕەتکردنەوە و گواستنەوەی ئەو شەرەفە بۆ شاری لەندەن. لەم ئۆڵۆمپیادە کاسیۆس کلەی کە دواتر بە محەممەد عەلی ناسرا لەتەمەنی ١٨ ساڵی بەشداری کرد و مەدالیای زێڕی لە کێشی سووک بەدەستھێنا، محەممەد علی کلای لە ساڵی ١٩٧٥ مەدالیاکەی فڕێداوەتە ناو ڕووباری ئۆھای دوای ئەوەی لە چێشتخانەیەک لە شارۆچکەی زێدی خۆی لە شاری لویسڤیل لە ویلایەتی کێنتاکیی ئەمریکا ڕەتدەکرایەوە، بەھۆی ڕەزگەزپەرستییەوە. دوای ٣٦ ساڵ لە ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٩٦ لە ئەتڵانتا مەدالیای نوێی پێبەخشرا. یەکێک لە ڕووداوە سەرنجڕاکێشەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٦٠دا بریتی بوون لە بەدەستھێنانی مەدالیای زێڕ لە پێشبڕکێکانی ١٠٠ مەتر و ٢٠٠ مەتر و ٤ × ١٠٠ مەتر ڕیلە لەلایەن خانمە وەرزشوانی ئەمریکی ویلما ڕودۆڵف.

یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٤ لە ١٠ تا ٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٤ لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن بەڕێوەچوو، تۆکیۆ مافی ڕێکخستنی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٤٠ی پێبەخشرابوو، بەڵام بەھۆی لەشکرکێشی ژاپۆنەوە بۆ سەر چین مافی ڕێکخستنی لێ سەندرایەوە و گواسترایەوە بۆ ھێلسینکی، بەھۆی پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆژیا و بواری پەیوەندی جێگای سەرنج بوو. یەکەم ئۆڵۆمپیاد بوو کە لە سەرانسەری جیھاندا لە تەلەڤیزیۆنەکاندا پەخشکران، یارییەکانی ساڵی ١٩٦٤ خاڵی وەرچەرخان بوو لە زیاتر زە جیھان بوونی پاڵەوانییەتییەکە. جودۆ بۆ یەکەمجار وەک یارییەکی فەرمی لە ئۆڵۆمپیادەکە ناسێنرا، و وەرزشوانی جودۆ ھۆلەندی ئەنتۆن گیسینک لە یاری کۆتایی بەشی کێشی کراوەدا سەرکەوتنی بەدەستھێنا، لە ڕکابەرە ژاپۆنییەکەی ئاکیۆ کامیناگای بردەوە، ئەمەش جێگای سەرنج و کاردانەوەی ھاندەرانی ژاپۆنی بوو.

یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٨ لە ١٢ تا ٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٨ لە مەکسیکۆ سیتیلە مەکسیک بەڕێوە چوو. ئەمە یەکەم جار بوو لە ئەمریکای لاتین میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کرا و یەکەم ئۆڵۆمپیادیش بوو کە لە وڵاتێکی ئیسپانی زماندا ئەنجام درا. چەند ڕووداوێکی سەرنج ڕاکێشی تێدا ڕوویدا. لە ئاھەنگی خەڵاتکردنی مەدالیاکان لە پێشبڕکێی ڕاکردنی ٢٠٠ مەتری پیاوان، وەرزشوانانی ڕەشپێستی ئەمریکی تۆمی سمیس (زێڕ) و جۆن کارلۆس (برۆنزی) ھەڵوێستیان بۆ مافە مەدەنییەکان دەڕبڕی بە بەرزکردنەوەی دەستیان بەشێوەی کۆڵەمستی بەرزکراو یاخود کۆڵە مستی گرێدراو کە دەستکێشی ڕەش و گۆرەوی ڕەشیان لەبەرکرد لەبری پێڵاو. ھەروەھا ڤێرا چاسلاڤسکا خانمە وەرزشوانی جمناسیک، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە لەشکرکێشی سۆڤیەت بۆ سەر چیکوسلۆڤاکیا لە ساڵی ١٩٦٨، لەکاتی ئاھەنگی خەڵاتکردنی مەدالیاکان سەری خۆی بۆلای ڕاست دانەواند و سەیری بەرزکردنەوەی ئاڵاکانی نەکرد لەکەتی ژەنینی سرودی نەتەوەی یەکێتی سۆڤیەت ئەمەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، وەک پاڵەوانێکی چیکۆسۆلۆڤاکی گەڕایەوە وڵات بەڵام لەلایەن حکوومەتی سۆڤیەت لەو وڵاتە دەرکرا.

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٧٢ لە میونشن، باڤاریا، ئەڵمانیای ڕۆژاوا، لە ٢٦ی ئاب تا ١١ی ئەیلوولی ١٩٧٢ بەڕێوەچوو. لەم خولەی ئۆڵۆمپیاددا، جارێکی دیکە سیاسەت بووە ھۆی دروستبوونی کۆمەڵکوژیی میونشن. گرووپێکی چەکداری فەلەستینی بە ناوی ڕێکخراوی ئەیلوولی ڕەش ھێرشیان کردە سەر گوندی ئۆڵۆمپیاد و ھەڵیانکوتایە سەر شوقەی شاندی وەرزشوانانی ئیسرائیل. دوو کەسیان لێ کوشتن و ٩ کەسی دیکەشیان بە بارمتە گرت. چەکدارەکان داوایان لە ئیسرائیل ژمارەیەکی زۆر لە دیلە فەڵەستینییەکان ئازاد بکات. لەکاتی دانوستانەکان حکوومەتی ئیسرائیل داواکانیانی ڕەتکردەوە ئەمەش گرژی بەدوای خۆیدا ھێنا. لە دواجار بڕیاری چوونە دەرەوەیان لە ئەڵمانیا بۆ کرا، بردرانە فڕۆکەخانەیەک، لەوێ لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئەڵمانیاوە کەوتنە بۆسەیەکەوە. شەڕ لە نێوان گرووپەکە و ھێزە ئەمنییەکان ڕوویدا لە ئەنجامدا ١٧ کەس کوژران کە ٥ کەس لە چەکدارەکان بوون. دوای گفتوگۆیەکی زۆر، بڕیاردرا کە یارییەکان بەردەوام بن، بەڵام ئەم ڕووداوە کاریگەری لەسەر ئامادەبوانی ئۆڵۆمپیادەکە ھەبوو.

ھەروەھا ھەندێک دەستکەوتی وەرزشی لەبیرنەکراو لەم خولەی ئۆڵۆمپیاد ڕوویان دا، بەتایبەتی بردنەوەی حەوت مەدالیای زێڕ لەلایەن وەرزشوانی مەلەوانی ئەمریکی مارک سپیتز کە ئەوکاتە ژمارەیەکی پێوانەیی بوو، ھەروەھا بەدەست ھێنانی دوو مەدالیای زێڕ لەلایەن وەرزشوانی فینلەندی لاسێ ڤێرین لە پێشبڕکێکانی ٥٠٠٠ مەتر ی و ١٠ ھەزار مەتر، و ھەروەھا بردنەوەی سێ میدالیای زێڕ لەلایەن ئەستێرەی جمناسیکی سۆڤیەت، ئۆلگا کۆربوت.

یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٧٦ کە لە ١٧ی تەممووز تا ١ی ئابی ١٩٧٦ لە مۆنتریاللە کێبێک لە کەنەدا بەڕێوەچوو کارەساتی لەو شێوەیەی تێدا ڕووینەدا. مۆنتریال مافی میونداریکردنی ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٧٦ی پێبەخشرا لە ٦٩ەمین دانیشتنی IOC لە ئەمستەردام لە ١٢ی ئایاری ١٩٧٠. ئۆڵۆمپیادی ١٩٧٦ بەیەکێک لە پڕ تێچووترین ئۆڵۆمپیادەکانی ھاوینە دادەنرێت کە تێچووی زیاتر لە ٥ ملیار دۆلار بوو (یەکسانە بە ٢٢٫٠٣ ملیار دۆلار لە ساڵی ٢٠٢٠). ئەمەش شەھۆی بێ پلانی و ساختەکاری لە کارەکان، بەڵێندەرەکان (گومان دەکرێت ئەندامی مافیای مۆنتریال بن) لەکاتی وەرگرتنی کارەکان بۆ دروستکردنی بینا و یاریگاکان بڕێکی زۆر پارەیان لە ھەموو گرێبەستەکان زیاتر بردووە و لە ھەمان کاتدا کڕینی پێداویستییەکان بە نرخێکی کەمتر و کوالێتی نزمتر وەک لەوەی لە گرێبەستەکان ھاتبوو ئامادەکردبوو ئەمەش وەک ھۆکارێک بۆ دواکەوتن و بوونی تێچووی زۆری ئۆڵۆمپیادە گەڕێنرایەوە.

بیست و نۆ وڵات بایکۆتی ئۆڵۆمپیادەکەیان کرد بەھۆی ڕەتکردنەوەی داوایەکیان لە لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بۆ قەدەغەکردنی نیووزلەندا لە بەشداریکردن لە خولەکە ئەمەش دوای ئەوەی ھەڵبژاردەی نیشتیمانی ڕەگبی نیووزلەندا، لە ساڵی ١٩٧٦ گەشتێکیان بۆ باشووری ئەفریقا کردبوو کە سیاسەتی ئەپارتاید پەیڕەودەکرا لە ئەفریقای باشوور لەو کاتەدا. نادیا کۆمانشی وەرزشوانی جیمناستیک ڕۆمانی بۆ یەکەمجار لە تەمەنی ١٦ ساڵی بەشداری ئەم خولەی ئۆڵۆمپیادی کرد توانی چەند ژمارەیەکی پێوانەی تۆمار بکات، ئەویش بە بردنەوەی ٥ مەدالیای کە سیانیان مەدالیای زێڕبوون ھەروەھا توانی نمرەی تەواو (١٠خاڵ) لەم یارییە بەدەست بھێنێت کە تا ئێستا ھیچ وەرزشوانێکی جیمناستیک نەیتوانیوە ئەو تۆمارە بشکێنێت. لاسێ ڤیرێن بۆجارێکی دیکە توانی لە پێشبڕکێکانی ٥ ھەزار مەتر و ١٠ ھەزار مەتردا پلەی یەکەم و مەدالیای زێڕ بباتەوە کە تا ئێستا ھیچ وەرزشوانێکی فینلەندی نەیتوانیوە بۆ دووخوولی یەک لە دوای یەک پلەی یەکەم لەم پێشبڕکێیانە بەدەست بھێنێت .

کۆتایییەکانی سەدەی بیستەم

دوای لەشکرکێشی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٧٩ بۆ سەر ئەفغانستان، ٦٦ وڵات دیارترینیان ئەمریکا، کەنەدا، ئەڵمانیای ڕۆژاوا و ژاپۆن بایکۆتی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٨٠یان کرد لە ١٩ی تەممووز تا ٣ی ئابی ١٩٨٠ لە مۆسکۆ، یەکێتی سۆڤیەت، ڕووسیای ئێستا بەڕێوەچوو. ھەشتا وڵات لەم خولەدا بەشداریان کرد کە کەمترین ژمارەیە لەدوای ئۆڵۆمپیادی ١٩٥٦ەوە. بایکۆتەکە کاریگەری ھەبوو لەسەر بانگەشەکردن بۆ یارییەکان و وڵاتی خانەخوێ توانی زۆرترین مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیاد بەدەست بھێنێت . ئەم ئۆڵۆمپیادە یەکەم خول بوو کە لە وڵاتێکی بلۆکی ڕۆژھەڵات ئەنجامدرا، یەکەم بۆنەی ئۆڵۆمپیاد و تەنھا ئۆڵۆمپیادی ھاوینەیە کە لە وڵاتێکی زمان سلاڤیدا بەڕێوەچوو. ھەروەھا یەکەمجار بوو کە لە وڵاتێکی کۆمۆنیستیدا ئەم پاڵەوانییەتییە جیھانییە بەڕێوەببرێت.

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٨٤ لە ٢٨ی تەممووز تا ١٢ی ئابی ١٩٨٤ لە لۆس ئانجلەس لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا بەڕێوەچوو. ئەما دووەم جار بوو کە لۆس ئانجلەس میوانداری یارییەکانی ئەم خولە بکات. سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا ڕۆناڵد ڕێیگن وتاری کردنەوەی ئۆڵۆمپیادی پێشکەشکرد. وەک وەڵامێک بۆ بایکۆتی ئۆڵۆمپیادی ١٩٨٠ لەلایەن ئەمریکاوە، یەکێتی سۆڤیەت لەگەڵ ١٣ وڵاتی دیکە بڕیاری بایکۆتکردنی ئۆڵۆمپیادەکەیان کرد، ڕۆمانیا و یوگۆسلاڤیا تاکە دەوڵەتی سۆسیالیستی ئەورووپا بوون کە بەشداریکردنیان لە یارییەکانی ئەم خولەیان کرد. ھەروەھا ئەلبانیا و ئێران و لیبیا بە ھۆکاری جۆراوجۆر بایکۆتی ئۆڵۆمپیادیان کرد. ھەرچەندە بایکۆتکردنی یەکێتی سۆڤیەت و ھاوپەیمانەکانی کاریگەری خۆی ھەبوو بەڵام لەگەڵ ئەوەش ١٤٠ لێژنەی نەتەوە جیاوەزەکانی جیھان بەشداری ئەم خولەیان کرد، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەی بوو لەو کاتەدا.

ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ١٩٨٨ لە شاری سێئول پایتەختی کۆریای باشوور لە ١٧ی ئەیلوول تا ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ بەڕێوەچو.ئەمە دووەم ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بوو کە لە ئاسیا بەڕێوەچوو، و هەروەها یەکەمجار بوو لە کۆریای باشوور بەڕێوەچوو کە تازە گەشەی ئابووری بەخۆوە بینیبوو. لەگەڵ ئەوەی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ١٩٨٨ بەشێوەیەکی باش پلانی بۆدانرابوو بەڵام بەکارهێنانی مادەی وزەبەخش لەلایەن وەرزشوانە بەشداربووەکان بەرچاوبوو دیارترینیان ڕاکەری کەنەدی بن جۆنسۆن ،کاتێک لە پشکنین دەرکەوت کە مادەی وزەبەخشی بەکارهێناوە . کۆریای باشوور بەگشتی پلەی چوارەمی بەدەستھێناوە و ١٢ مەدالیای زێڕی و  ٣٣ مەدالیای لە بڕۆنز و زیو لەم خولەی ئۆڵۆمپیاد وەرگرت. ١١٫٣٣١ میدیا (٤٫٩٧٨٨ چاپەمەنی نووسراو و ٦٫٣٥٣ وەشاندن)یارییەکانیان لە سەرانسەری جیھان نمایش کرد. دوایین ئۆڵۆمپیاد بوو بۆ یەکێتیی سۆڤیەت و ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات، چونکە ھەردووکیان لە پێش یارییەکانی ١٩٩٢ هەڵوەشانەوە، وەرزشوانانی یەکێتی سۆڤیەت زۆرترین مەدالیای زێڕیان بردەوە (٥٥ زێڕ و کۆی گشتی  ١٣٢ مەدالیا). ئەو ئامارەی کە نزیکتر بوو لەم ئەنجامە ، ٤٨ مەدالیا زێڕەکانی چین بوو لە ساڵی ٢٠٠٨ و کۆی گشتی ١٢١ مەدالیاکانی ئەمریکایە لە ساڵی ٢٠١٦.بە بەراورد لەگەڵ ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ (مۆسکۆ) و ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤ (لۆس ئانجلەس) کە بەپێی ئایدیۆلۆجی بەسەر دووجەمسەر دابەشکرابوون، ئۆڵۆمپیادێک بوو کە تێیدا بایکۆتکردنی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کرد، ھەرچەندە بە تەواوی کۆتایی نەھاتبوو. کۆریای باکوور بایکۆتی ئۆڵۆمپیادەکەی کرد، ھەروەھا ٥ وڵاتی سۆشیالیزم لەنێویاندا کووبا کە ھاوپەیمانی کۆریای باکوور بوو. ئالبانیا، ئیتیۆپیا و سیشێل وەڵامی ئەو بانگھێشتنامەیەی نەدایەوە کە لەلایەن IOC ەوە نێردرابوو.نیکاراگوا بەھۆی خراپی دارایییەوە بەشداری نەکرد، لەکاتێکدا بەشداری چاوەڕوانکراویماداگاسکار بە ھۆکاری خراپی دارایی ئەویش کشایەوە گەورەکا،زۆرترین ژمارەی گەلانی بەشداربوو لە سەردەمی جەنگی سارددا تۆمارکرا. ئارووبا، سامورای ئەمریکی، برونێی،دوورگەکانی کۆکۆس، ماڵدیڤ، ڤانواتوو، سەینت ڤینسەنت و گرینادینز، و باشووری یەمەن بۆ یەکەمجار لە ئۆڵۆمپاد بەشدارییان کرد.

ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ١٩٩٢ لە ٢٥ی تەممووز تا ٩ی ئاب لە شاری بارسێلۆنای ھەرێمی کەتەلۆنیا لەئیسپانیا بەڕێوەچوو. ئەمە یەکەم وکۆتا ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بوو کە لە ئیسپانیا بەڕێوەچوو، لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بڕیاریدا ئۆڵۆمپیادی ھاوین و زستان بە ساڵانی جووت ئەنجام بدات و بەجیاوازی نێوان دووساڵ.ساڵی ١٩٩٢ دوا ساڵ بوو کە ھەردوو ئۆڵۆمپیادی ھاوینە و زستانەی تێدا ئەنجامدرا. ئەم ئۆڵۆمپیادە دووەم و کۆتا دوو یاری ئۆڵۆمپیادی لەسەریەک بوو کە لە ڕۆژاوای ئەورووپا ئەنجامدرا دوای ئۆڵۆمپیادی زستانەی ساڵی ١٩٩٢لە ئەلبێرتڤیل لە فەڕەنسا کە پێنج مانگ پێشتر بەڕێوەچوو. لە یارییەکانی ساڵی ١٩٩٢دا چەندین دەوڵەتی بچووکی ئەوروپی کە لە جەنگی جیهانی دووەمەوە خرابوونە ناو یەکێتی سۆڤیەتەوە، گەڕێنرانەوە بۆ یارییەکان.وەرزشوانی جمناسیتک ڤیتالی شێربۆ ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد دوای ئەوەی توانی پێنج مەدالیای زێڕ بە هەوڵی تاکەکەسی بەدەستبهێنێت، بەمەش توانی هەمان ڕیکۆردی، ئێریک هایدنی لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ساڵی ١٩٨٠دا تۆماربکاتەوە.لە کاتی هەڵبژاردنی شوێنی بەڕێوەچوونی یارییەکان گومان لە بوونی گەندەڵی هەبوو لە بڕیاری لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بۆ دیارکردنی ئیسپانیا .بەگشتی ١٦٩ وڵات شاندی خۆیان نارد بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ساڵی ١٩٩٢. بۆ یەکەمجار کرواتیا و سلۆڤێنیا و بۆسنیا - ھەرزەگۆڤینا وەک نەتەوەی سەربەخۆ بەشداریانکرد دوای جیابوونەوەیان لە یوگۆسلاڤیای سۆسیالیست، هەروەها نامیبیا و تیمی یەکگرتووی یەمەن (پێشتر باکوور و باشووری یەمەن) بۆ یەکەمجار لە ئۆڵۆمپیاددا بەشدارییان کرد.

دوای یەکگرتنەوەیان، شاندی ئەڵمانیا وەک تیمێکی یەکگرتوو بۆ یەکەمجار دوای ساڵی ١٩٦٤ بەشداریان کرد لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد. ئەفریقای باشوور لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتییەوە بانگھێشتکرایەوە بۆ یارییەکان، دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٣٢ ساڵ بەشداریکردنی لە وەرزشی نێودەوڵەتی لێ قەدەغەکرابوو، بەهۆی سیاسەتی ڕەگەزپەرستی لەو وڵاتەدا.

کۆماری فیدراڵی یووگۆسلاڤیا بەهۆی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەشداری کردنی لێ قەدەغەکرا، بەڵام وەرزشوانانی یووگۆسلاڤیا ڕێگەیان پێدرا وەک تیمی لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بەشداری بکەن. ئەفغانستان، بروونای، لیبێریا و سۆماڵیا بەشداری ئەم خوولەی یارییەکانیان نەکرد.تیمی یەکگرتوو یاخود تیمی لێژنەی ئۆڵۆمپیاد (کە لە کۆمارەکانی پێشووی سۆڤیەت بەبێ دەوڵەتانی باڵتیک پێکھاتبوو) لە پێشەنگی ڕیزبەندی مەدالیاکان بوو کە ٤٥ زێڕ و ١١٢ مەدالیای گشتییان بەدەستھێنا.

ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ١٩٩٦ کە بە ئۆڵۆمپیادی سەدەمینیش دەناسرێت [٥][٦] لە ١٩ی تەممووز تا ٤ی ئاب، لە شاری ئەتڵانتای ویلایەتی جۆرجیا، لە ئەمریکا. بەڕێوەچوو. ئەمە چوارەمین ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بوون کە لەلایەن ئەمریکاوە میوانداری کرا، و سەدەمین ساڵڕۆژی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦ لە ئەسینای پایتەخت بوو، کە یەکەمین خوولی یارییە ئۆڵۆمپیادەکان بوو.

١٩٧ وڵات، نوێنەرایەتیان لە یارییەکانی ساڵی ١٩٩٦دا هەبوو، ١٠,٣١٥ هەزار وەرزشوان ڕکابەری یەکتریان کرد بۆ بەدەستهێنانی مەدالیاکان.٢٤ وڵات بۆ یەکەم جار بەشداری ئۆڵۆمپیادیان کرد،کە ١١ وڵاتیان ئەوانەبوون کە لەیەکێتی سۆڤیەت جیابوونەوە و سەربەحۆییان بەدەستهێنابوو، کۆماری فیدراڵی یوگۆسلاڤیا وەک یوگۆسلاڤیا کێبڕکێی کرد.ئەو ١٤ وڵاتەی یەکەم جار لە ئۆڵۆمپیاددا بەشدارییان کرد بریتی بوون لە: ئازەربایجان، بوروندی، کیپ ڤێرد، دوورگەکانی قەمەر، دۆمینیکا، گینێ بیساو ، مەقدۆنیا، ناورۆ، دەسەڵاتی فەلەستین، سەینت کیتس و نیڤس، سەینت لووسیا، ساوتۆمێ و پرینسیپی، تاجیکستان و تورکمانستان. ئەو دە وڵاتەی یەکەم جاریان بوو لە ئۆڵۆمپیادی هاوینەدا بەشدار بوون (دوای بەشداریکردنیان لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ساڵی ١٩٩٤ ) بریتی بوون لە: ئەرمینیا، بێلاڕووس، کۆماری چیک، جۆرجیا، کازاخستان، قرقیزستان، مۆڵدۆڤا، سلۆڤاکیا، ئۆکرانیا و ئۆزبەکستان. كۆماری چێکۆسلۆڤاکیا بۆ یەكەمجار وەك نەتەوەی سەربەخۆ بەشدارییان کرد.

یەکێک لە ڕووداوە گرینگەکانی ئەم ئۆڵۆمپیادە بریتیبوو لەوەی وەرزشوانی ئەمریکی مایکل جۆنسۆن لە ڕاکردنی ٢٠٠مەتری پیاواندا لەبەردەم هاندەرانی وڵاتەکەی توانی ڕیکۆردی جیهانی بشکێنێت کاتێک مەوداکەی بە ١٩چرکە و ٦٦ لە سەدی چرکە تەواوبکات، محەمەد عەلی کە بە ڕوونی تووشی نەخۆشی پارکینسۆن بووە، مەشخەڵی ئۆڵۆمپیادی داگیرساند و لەهەمانکاتیش مەدالیایەکی وەک جێگرەوەی مەدالیاکەی ساڵی ١٩٦٠ کە فڕێیدابووە ناو ڕووبارەوە وەرگرت. ، یەکێکی دیکە لە ڕووداوەکانی ئەم ئۆڵۆمپیاده، کاتێک بۆمبێک لە کاتی ئاهەنگێڕانێک لە پارکی ئۆڵۆمپیادی سەدەمین ساڵدا تەقیەوە، کە لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و١١١ کەسی دیکە برینداربوون کە دواتر کەسێک بە جەڵدەی دڵ بەهۆی ئەم ڕووداوە مرد، لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٠٣دا، تۆمەتباری سەرەکی ئەم ڕووداوە بە ناوی ئێریک ڕۆبەرت ڕودۆڵف دەستگیرکرا.وەرزشوانانی ئەمریکا پلەی یەکەمیان بەدەست هێنا لە وەرگرتنی مەدالیاکان کە ١٠١ مەدالیای گشتی بوو لە ناویان ٤٤ مەدالیای زێڕبوون.

ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٠٠، زۆرجار ناسراو بە سیدنی ٢٠٠٠ یان ئۆڵۆمپیادی هەزار ساڵە، ٢٣هەمین خولی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینە بوو کە لە ڕێکەوتی ١٥ی ئەیلوول بۆ ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠ لە سیدنی، نیو ساوت وێڵزی ئوستڕالیا بە بەشداری ١٩٩ وڵات بەڕێوەچوو.[٧][٨] ئۆڵۆمپیادەکە بۆ دووەمین جار لە ئوستراڵیا و نیوەگۆی باشوور میوانداریکرا، شاری سیدنی لە ساڵی ١٩٩٣ وەک شاری خانەخوێی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٠٠ دیارکرا .چەندین ڕووداوی وەرزشی لەم ئۆڵۆمپیادە تۆمارکران، ئیان تۆرپی وەرزشوانی مەلەوانی ئوسترالی توانی ٣ مەدالیای زێڕ بەدەستبهێنێت ، ئیریک "ئیل" موسامبانی، وەرزشوانی مەلەوانی ئیستوایی سەرنجی میدیاکانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا کاتێک لە پێشبڕکێی ١٠٠مەتری پیاواندا مەودای پێشبڕکێکەی بە تەواوکرد بە خاوترین کات لە مێژووی ئۆڵۆمپیاددا. سەرەڕای ئەوەش ئەو پلەی یەکەمی بەدەستهێنا چونکە هەردوو ڕکابەرەکەی بەهۆی خۆ هەڵدانیان پێش دەستپێکردن بێبەشکرا بوون. ١٩٩ لێژنەی نەتەوەجیاوازەکان بەشدارییان لە یارییەکانی سیدنیدا کردووە، دوو وڵات زیاتر لە ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ساڵی 1996؛لەم خوولەدا ئێریتریا و ویلایەتە فیدراڵییەکانی مایکرۆنیزیا و کۆماری پالاو، بۆیەکەمجار بەشداری ئۆڵۆمپیادیان کرد .ئەفغانستان تاکە بەشداربووی ساڵی ١٩٩٦ بوو، کە بەشداری ئۆڵۆمپیادی ٢٠٠٠ی نەکرد، بەهۆی دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان و ستەمەکانیان لە ژنان و قەدەغەکردنی وەرزش، بەشداریان لێ قەدەغەکرا.

سەرەتای سەدەی بیست و یەکەم

ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٠٤ لە ١٣ تا ٢٩ی ئاب لە ئەتینای پایتەختی یۆنان بەڕێوەچوو. لە ئۆڵۆمپیادەکەدا ١٠٦٢٥ وەرزشوان لە ٢٠١ وڵات بەشدارییان تێدا کرد،[٩] ئۆڵۆمپیادی ساڵی ٢٠٠٤ یەکەمجار بوو لە دوای ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٦ەوە کە ھەموو ئەو وڵاتانەی کە لێژنەی ئۆڵۆمپیادیان ھەبوو ئامادەبوون، هەروەها ئەتینە پایتەخت میوانداری ئۆڵۆمپیاد بکات پاش ئەوەی ساڵی ١٨٩٦ بۆیەکەمجار میوانداری کرد. ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ٢٠٠٤ بەگشتی بە یەکێک لە سەرکەوتووترین ئۆڵۆمپیادەکان دادەنرێت،بڕی ٧.٢ملیار دۆلار لە ئامادەکاری بۆ ڕێکخستنی ئەم پاڵاوانییەتیە لەلایەن حکومەتی یۆنانەوە خەرجکرا. لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی کێبڕکێ لە نێوان گەلان لە سەرانسەری جیھان. وەرزشوانانی ئەمریکا زۆرترین مەدالیای زێڕ و مەدالیای گشتیان بەدەستھێنا و لە دوای ئەویش چین و ڕووسیا دێن. ھەروەھا لەم ئۆڵۆمپیادە چەندین ژمارەی پێوانەیی جیھانی و ئۆڵۆمپی شکێنران.یۆنان بە بەدەستهێنانی ٦ مەدالیای زێڕ و ٦ مەدالیای زیو و ٤ برۆنز، باشترین ئەنجامی خۆی لە ماوەی زیاتر لە ١٠٠ ساڵدا (لەدوای میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیادی ١٨٩٦)، بەدەستهێنا.هەروەها بەردەوام بوو لە سەرکەوتنەکانی لەبواری وەرزش پاش ئەوەی توانی لە مانگی تەمموزدا جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ٢٠٠٤ی بباتەوە.وەرزشوانی مەلەوانی ئەمریکی مایکڵ فێڵپس توانی یەکەم مەدالیای زێڕ بباتەوە،هاوکات بووە یەکەم وەرزشوان کە لە ئۆڵۆمپیادێکی بایکۆتنەکراودا ٨ مەدالیا (٦زێڕ،٢بڕۆنز)بەدەستبهێنێت.لە کاتێکدا، ڕاکەری بەڕازیلی ڤاندەرلی کۆردیرۆ دی لیما لە پێشبڕکێی ماراسۆندا زۆری نەمابوو بگاتە خاڵی کۆتایی لەلایەن لەلایەن قەشە ئێرلەندیی نیل هۆران هێرشی کرایە سەر و ڕایکێشا بۆ ناو خەڵکەکە.ڤاندەرلی توانی خۆی لێ دەرباز بکات و بەڵام بەهۆی ئەمەوە پلەی سێیەم و برۆنزی وەرگرت، دواتر مەدالیای پیێر دی کوبێرتینی پێبەخشرا .وە دوای دوانزە ساڵ، لە مەراسیمی کردنەوەی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠١٦، لە یاریگای ماراکانا، ئاگری ئۆڵۆمپیادی داگیرساند. لەم خوولەی ئۆڵۆمپیاددا ھەریەکە لە شیلی، تایپی چینی، کۆماری دۆمینیکان، جۆرجیا و ئیسرائیل یەکەم میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادیان بەدەستھێنا. ئێریتریا و پاراگوای یەکەم میدالیای ئۆڵۆمپییان بەدەستھێنا.[١٠][١١] ئیمارات لەم پێشبڕکێیەدا ھەم یەکەم مەدالیای ئۆڵۆمپیاد و ھەم مەدالیای زێڕی بەدەستھێنا.

ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٠٨ لە ٨ تا ٢٤ی ئابی ٢٠٠٨ لە شاری پەکین، پایتەختی چین بەڕێوەچوو. سەرجەم ١٠٬٩٤٢ وەرزشوان لە ٢٠٤ لێژنەی ئۆڵۆمپیاد لە ٢٨ جۆر یاری و ٣٠٢ پێشبڕکێدا بەشدارییان کرد، ئەمە یەکەم جار بوو چین میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی بکات و سێھەم جار بوو ئۆڵۆمپیادی ھاوینە لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا بەڕێوەبچێت، دوای ئەوەی ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٦٤لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن و ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٨٨ لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور بەڕێوەچوو. ھەروەھا ئەمە دووەم ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بوون کە لە دەوڵەتێکی کۆمۆنیستدا بەڕێوەچوو، پاش یەکەمیان کە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٨٠ بوو لە یەکێتی سۆڤیەت (کە شوێنی بەڕێوەچوونی یارییەکان لە ڕووسیا و ئوکراینا و بێلاڕووس و ئیستۆنیا بوو).

پەکین لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٠١دا لە ژێر سەرپەرشتی لیو چی، مافی میونداریکردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٠٨ی پێبەخشرا، لە میانی ١١٢ەمین دانیشتنی IOC لە مۆسکۆ،دوای ئەوەی توانی دەنگی زیاتر لە شارەکانی، تۆرۆنتۆ، پاریس، ئەستەنبوڵ و ئۆساکا، دەنگدانی ئەندامانی لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتیی بەدەستبهێنێت.[١٢]حکوومەتی چین وەبەرھێنانی زۆری لە دامەزراوە و سیستەمی گواستنەوەی نوێدا کرد، ٣٧ شوێن بۆ میوانداریکردنی پێشبڕکێکان بەکارھێنران، لەنێویاندا دوازدە شوێن بە تایبەتی بۆ یارییەکانی ٢٠٠٨ دروستکرابوون.ڕاپۆرتە هەواڵییەکان ئەوەیان بڵاوکردەوە پشتیوانی نێودەوڵەتی بەهێز بەتایبەت لەلایەن ئەو دەوڵەتانەی یارمەتی ئابووریان لە چین وەرگرتووە، هۆکار بووە بۆئەوەی دەنگی زیاتر بەدەستبهێنێت.

لۆگۆی فەرمی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٠٨ بە ناونیشانی "سەمای پەکین "، کە لەلایەن گۆوەو چونینگ دروست کراوە. ئۆڵۆمپیادی ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن ٣٫٥ ملیار کەسەوە لە سەرانسەری جیھاندا لە ڕێگای ئامێرەکانی گەیاندنەوە بینرا، ھەروەھا یارییەکانی ٢٠٠٨ ژمارەیەکی پێوانەیی جیھانی و ئۆڵۆمپی تێتدا تۆمارکرا. مەراسیمی کردنەوەی ئۆڵۆمپیاد لەلایەن بینەران و ژمارەیەکی زۆر لە ڕاگەیەندکارە نێودەوڵەتییەکان بە سەرنجڕاکێش ستایشی کرا.[١٣][١٤][١٥][١٦]

لە یارییەکانی ٢٠٠٨دا ٨٧ وڵات لانیکەم یەک مەدالیایان بەدەستھێنا. وڵاتی میوانداری چین زۆرترین مەدالیای زێڕی بەدەستھێنا (٤٨)، و بووە حەوتەمین تیپی جیاواز کە لە پێشەنگی کۆی گشتی میدالیای ئۆڵۆمپیادی ھاوینە ھێناوە، بە گشتی ١٠٠ میدالیای بەدەستھێناوە. ئەمریکا لە کۆی مەدالیاکان زێڕدا پلەی دووەمی بەدەستھێنا بەڵام بە گشتی زۆرترین ژمارەی میدالیای بەدەستھێناوە کە ١١٢ مەدالیای بەدەستھێناوە. ڕووسیاش پلەی سێیەمی بەدەستھێنا.

بەشێک لە دەوڵەتەکان بۆ یەکەمجار بەشدرایان لە ئۆڵۆمپیاد کرد. سربیا وەک دەوڵەتێکی جیاواز لە ساڵی ١٩١٢ەوە و یەکەم ئۆڵۆمپیاد بوو بۆ مۆنتینیگرۆ، کە لە ساڵی ٢٠٠٦ لە سربیا جیابووەوە، ھەروەھا یەکەم ئۆڵۆمپیاد بوو بۆ نیپاڵ . ھەریەکە لە مەنگۆلیا و پەنەما یەکەم میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادیان بەدەستھێنا. جگە لەوەش، ئەفغانستان، مۆریس، سربیا، سوودان، تاجیکستان و تۆگۆ یەکەم مەدالیایان لە مێژووی بەشداری کردنیان لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد بەدەستھێنا. کۆریای باکوور کە بە شێوەیەکی ڕەمزی لەگەڵ کۆریای باشوور وەک یەک تیم لە ڕێوڕەسمەکانی کردنەوەی سێ یاری پێشوودا کە بەشداری کردبوو (٢٠٠٠ لە سیدنی، ٢٠٠٤ لە ئەسینای و ٢٠٠٦ لە تۆرین) لە مەراسیمی کردنەوە ھاتبوونە ناو یاریگا، ئەمجارەیان بە جیا بەشداریکرد.[١٧]

لە ئۆڵۆمپیادەکەدا چەندین بۆنە و چالاکیی نوێ بەڕێوەچوو، لەوانە BMX یاخود پێشبڕکێی سەر خۆڵی ماتۆڕسکیل بۆ هەردوو ڕەگەزی ژن و پیاو. ژنان بۆ یەکەمجار لە پێشبڕکێی بازدانی بەربەستەکان بەشدارییان کرد. پڕۆگرامی یاری شمشێربازی فراوانتر کرا بۆ ئەوەی هەر شەش پێشبڕکێکانی بۆ هەردوو ڕەگەزی ژن و پیاو بگرێتەوە؛ پێشتر ژنان نەیانتوانیبوو لە پێشبڕکێکانی تیم فۆیلی یان سابردا بەشداری بکەن، ماراسۆنی مەلەوانی یەکێکی دیکە زوو لەو یارییانەی زیادکران، بۆ مەودای ١٠ کم.هەر لەم خوولەدا چەندین ژمارەی پێوانەی تۆمارکران، مەلەوانی ئەمریکی مایکل فێڵپس توانی هەشت مەدالیای زێڕ لە پێشبڕکێکانی مەلەوانی لە تاک و تیم بەدەستبهێنێت، ئەستێرەیەکی دیکەی دیار لەم خوولەی ئۆڵۆمپیاد، یووسێن بۆڵت وەرزشوان ڕاکردنی خێرای جامایکی بوو، کە بووە یەکەم وەرزشکاری پیاو کە لە یاری کۆتایی هەردوو پێشبڕکێی ١٠٠ و ٢٠٠ مەتری مەدالیای زێڕ و ژمارەی پێوانەی لە تەواوکردنی مەودای یارییەکە بەدەستبهێنێت.

ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠١٢ لە ڕێکەوتی ٢٧ ی تەممووزی تا ١٢ەی ئاب، لەشاری لەندەن، پایتەختی بەریتانیا،بەڕێوەچوو.[١٨][١٩] بووە یەکەم شار کە سێ جار میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد بکات لە مێژوودا. لەم خولەدا ١٠٬٧٦٨ هەزار وەرزشوان لە ٢٠٤ لێژنەی ئۆڵۆمپیاد، بەشدارییان تێداکردووە.[٢٠] شارەکانی مەدرید، نیۆرک، مۆسکۆ، پاریس، لەندەن ئامادەی خۆیان نیشاندا بۆ میوانداریکردنی ئەم پاڵەوانییەتییە لە دوای دەنگدان شاری لەندەن بە ٥٤ دەنگ مافی میوانداریکردنی پێ بەخشرا. بۆ سێیەم جار ئەم پاڵەوانییەتییە لە شاری لەندەن بە ڕێوەچوو کە پێشتر لە ساڵەکانی ١٩٠٨، ١٩٤٨ میوانداریکردبوو.[٢١] چەندین شوێنی بەمەبەستی بەڕێوەچوونی یارییەکان دروستکرد.٨٦ ولات لە ٢٠٤ ولات بوونە خاوەنی یەکێک لە مەدالیاکانی ئۆڵمپیاد لە ناویاندا وەرزشوانانی ئەمریکا پلەی یەکەمیان وەرگرت لە بەدەست ھێنانی مەدالیاکان دوای ئەوەی توانیان ٤٦ مەدالیای زێر، و ١٠٤ مەدالیای گشتی بەدەست بھێنن. وەرزشوانانی چین پلەی دووەمیان وەرگرت بە بەدەست ھێنانی ٣٨ مەدالیای زێر و ٩١ مەدالیای گشتی. لەکاتێکدا وەرزشوانانی بەریتانیا وڵاتی خانەخوێ پلەی سێیەمیان بەدەست ھێنا بە بردنەوەی ٢٩ مەدالیای زێر و ٦٨ مەدالیای گشتی.

عەرەبستانی سعودی و قەتەر و بروونای بۆ یەکەمجار ڕێگایاندا وەرزشوانانی مێیینە لە شاندەکانیان بن،ئەمەش پاش ئەوەی لەلایەن لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی هۆشداریان پێدرابوو ئەگەر وانەکەن سزادەدرێن.یارییەکانی هاوینەی ٢٠١٢ بووە یەکەم ئۆڵۆمپیاد کە لەسەرجەم ڕکابەریەکان وەرزشوانێکی مێینە لە شاندەکانی وەڵاتە بەشداربووەکان بێت. لەم خولەدا بۆکسێنی ژنان بۆ یەکەمجار خرایە ناو لیستی یارییەکان.ئەمە دواین ئۆڵۆمپیاد بوو کە ژێر سەرۆکایەتی جاک رۆگی بەلجیکی ئەنجامدرا پاش ئەوەی ساڵی دواتر تۆماس باخی ئەڵمانی شوێنی گرتەوە.یەکەم خوولە کە سەرجەم بلیتەکانی یارییەکان فرۆشران.

هەریەکە لە، بەحرەین، بۆتسوانا، قوبرس، گابۆن، گرێنادا، گواتیمالا و مۆنتینیگرۆ، یەکەم مەدالیای ئۆڵۆمپیادیا بەدەستهێنا ، هەروەها بەحرەین و گرێنادا یەکەم مەدالیای زێڕیان لە مێژووی خۆیاندا بەدەستهێنا.مایکڵ فڵێپس ژمارەی مەدالیاکانی گەیاندە ٢٢ مەدالیای ئۆڵۆمپیاد بەمەش بووە یەکەم وەرزشوان لە مێژووی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد ئەم دەستکەوتە بەدەستبهێنێت.

.

یارییەکانی ئەم دوایییە و دواخستنی

وەرزشەکان

پێرستی مەدالیاکان

پێرستی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە

سەرچاوەکان

  1. ^ "Amsterdam 1928 Olympic Games | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-18.
  2. ^ "The 1928 Olympic Games in Amsterdam". www.europeana.eu (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-18.
  3. ^ "The Nazi Olympics -1936 Berlin Olympic Games". encyclopedia.ushmm.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-20.
  4. ^ "Jesse Owens | Biography, Olympics, Medals, & Facts | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-20.
  5. ^ "Atlanta debates how golden it was". Chicago Tribune. Retrieved 2022-05-28.
  6. ^ published, Mark Hallinger (2018-02-05). "Live From PyeongChang". TVTechnology (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-28.
  7. ^ IOC (2018-04-23). "Sydney 2000 Summer Olympics - Athletes, Medals & Results". Olympics.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-04.
  8. ^ "2000 Summer Olympics Sydney Photos and Premium High Res Pictures - Getty Images". www.gettyimages.com. Retrieved 2021-09-04.
  9. ^ "Athens 2004 Olympic Games | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-02.
  10. ^ "Rocío Rivarola, abanderada paraguaya en Atenas 2004, vuelve !! | DEPORTES | LANACION.com.py". web.archive.org. 2013-09-27. Retrieved 2022-06-02.
  11. ^ "100 Metres – women – senior – outdoor – 2022". www.worldathletics.org. Retrieved 2022-06-02.
  12. ^ Longman, Jere (2001-07-14). "OLYMPICS; Beijing Wins Bid for 2008 Olympic Games". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2022-06-03.
  13. ^ "Longest distance for an Olympic torch relay". Guinness World Records (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-03.
  14. ^ "Largest TV audience for an Olympic Games". Guinness World Records (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-03.
  15. ^ "Beijing TV coverage drew 4.7 billion viewers worldwide". web.archive.org. 2018-06-16. Retrieved 2022-06-03.
  16. ^ "AFP: Press hails 'greatest ever' Olympic opening show". web.archive.org. 2008-08-12. Retrieved 2022-06-03.
  17. ^ "Beijing 2008 Olympic Games | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-03.
  18. ^ "Olympic Games - Organising Committees". International Olympic Committee (بە ئینگلیزی). 2021-07-14. Retrieved 2021-08-23.
  19. ^ "Tokyo Olympics - BBC Sport". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-23.
  20. ^ "Tokyo Olympics - BBC Sport". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-23.
  21. ^ "London's first Olympics" (بە ئینگلیزی). 2008-04-26. Retrieved 2021-08-23.