دەروازە:ئۆڵۆمپیاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئوڵۆمپیاد چییە؟

یارییەکانی ئۆڵمپیک یان ئۆڵۆمپیاد (بە ئینگلیزی: Olympic Games) ڕووداوێکی وەرزشیی جیھانییە. یاریزانانی جۆرەھا وەرزش بەشداری تێدا دەکەن. ھەموو چوار ساڵ جارێک ساز دەدرێت. کاتی خۆی لە یۆنان ساز دەکرا، بەڵام دواتر خانەدانێکی فەڕەنسی بە ناوی پیێر فریدی بارون دی کۆبەرتان، لە کۆتایییەکانی سەدەی نۆزدەیەمی زایینی زیندووی کردەوە. لە ساڵی ١٨٩٦ تا ئێستا ھەموو چوار ساڵ جارێک سازکراوە، تەنھا لە ماوەی ھەردوو جەنگی جیھانیی یەکەم و جەنگی جیھانیی دووەم نەبێت. لە ساڵی١٩٢٤یشدا یارییەکانی ئۆڵمپیکی زستانەش دامەزرا، بەڵام لەوەتەی ساڵی ١٧٩٤ ئەم یارییانە ناوە ناوە لە ساڵی جیا جیا ساز دەکرێن بەھۆی ڕێکەوتنی یارییەکانی ئۆڵمپیکە ھاوینییەکان.

زیاتر…


ھەنووکە ٣٬٢٨٣ وتار لە دەروازەی ئۆڵۆمپیاددا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

یارییە ئۆڵۆمپییەکانی ٢٠٢٠ (خولی ٣٢ ئۆڵۆمپیاد) لە ٧ ئەیلوولی ٢٠١٣ لە شاری مێوانکرای بوێنس ئایریسی ئەرجەنتین ڕاگەیاندرا کە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ لە شاری تۆکیۆ دەکرێ پاشی ململانێیەکی زۆر لەگەڵ شارەکانی ئەستەنبوڵ و مەدرید لە پێشبرکێکە دەرچوو، ھەروەھا دوورگەکانی فارۆ بۆ یەکەمجار لە مێژووی وەرزشیدا بەژداری ئۆڵۆمپیاد دەکا بەڵام لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٠ لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی ڕای گەیاند کە ئۆڵۆمپیادەکە بە ھۆکاری بڵاوبوونەوەی پەتای جیھانی سارس کۆڤید ٢ دەگوازرێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٢١ بە ئامانجی پاراستنی تەندروستی یاریزانان و بەژداربوو و ئامادەبوان. ئەمەش یەکەم ئۆڵمپیادە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسک دوابخرێت دوای ئەوەی ھەردوو ئۆڵمپیادی ھاوینەی ١٩٤٠–١٩٤٤ بەھۆی جەنگی دووەمی جیھان ئەنجام نەدران، لەگەڵ ئەوەش ناوی ئۆڵمپیادە ھەر وەک خۆی مایەوە، لە پێناو بەبازارکردن و ڕیکلامە بازرگاینەکان. یارییەکان بەزۆری بە بێ ئامادەبوونی ھاندەر بەڕێوەچوو بەھۆی بەردەوامی ڕاگەیاندنی باری نائاسایی. لە ھەمان کاتدا بڕیاردرا یارییەکانی پارالمپیکی ھاوینەی ٢٠٢٠ لە نێوان ٢٤ی ئاب بۆ ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ دوای ١٦ ڕۆژ دوای کۆتایی ئۆڵمپیاد بەڕێوەبچێت. ئەمە دووەم ئۆڵمپیادە کە ولاتی ژاپۆن میوانداری کرد دوای ئەوەی ساڵی ١٩٦٤ بۆیەکەم جار میواندار کرد. لەم پاڵەوانییەتدا چەندین یاری نوێ بۆ ئۆڵمپیاد زیاد کران لەوانە باسکەی ٣x٣، ھەروەھا BMX کە شێوەیەکە لە نمایش بە پایسکیل قەبارە بچووک ئەنجام دەدرێت زیاکردکران ھەروەھا لێژنەی ئۆڵمپی نێودەولەتی ڕێگای بە ولاتی خانەخویدا کە چەند وەرزشیچکی دیکە زیاد بکاتە لەوانە، کاراتێ، سۆتبۆڵ، بەسیبۆڵ، سکیتبۆرد لەگەڵ چەند یارییەکی دیکەدا. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا توانی زۆرتین مەدالیا بەدەست بھێنت بە کۆکردنەوەی ١١٣ مەدالیا لە ناویان ٣٩ مەدالیای زێر، ولاتی چین پلەی دووەمی بەدەست ھێنا بە ٨٨ مەدالیا (٣٨) مەدالیای زێر؛ و ژاپۆن ولاتی خانەخوێ بە کۆکردنەوەی ٥٨ مەدالیا (٢٧)زێر پلەی سێیەمی بەدەست ھێنا، بەریتانیای گەورە لە پلەی چوارەم بە کۆکردنەوەی ٦٥ مەدالیای جۆراوجۆر (٢٢ مەدالیای زێر) جێگیر بوو. ھەریەکە لە ولاتی قەتەر، فلیپین، بەرموودا بۆیەکەم جار لە مێژووی بەشداریان لە ئۆڵمپیاد مەدالیای زێریان بەدەست ھێنا، ھەروەھا بورکینافاسۆ، سان مارینۆ، تورکمانستان بۆیەکەمجار لە مێژووی بەشداریان لە ئۆڵمپیاد مەدالیایان بەدەست ھێنا.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

یاریگای ئۆڵمپیک (بە یۆنانی: Ολυμπιακό Στάδιο)، یاریگایەکی ئۆڵۆمپیادییە لە ئەتینا، یۆنان. لە درێژەی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٠٤دا، دواپێشبڕکێی تۆپی پێ لەو یاریگایەدا ئەنجامدرا.

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

مایکڵ فرێد فلیپس (لەدایکبووی ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٨٥) مەلەوانێکی پێشبڕکێکاری ئەمریکییە و ڕیکۆردی بردنەوەی زۆرترین مەدالیای ھەیە لە ئۆلۆمپیاددا بە بردنەوەی ٢٨ مەدالیا، کە تیایاندا ٢٣یان مەدالیای زێڕن.لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨ بە بردنەوەی ھەشت مەدالیای زێر توانی ڕیکۆردی مارک سپیتزی ئەمریکی بشکێنێت کاتێک لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ١٩٧٢ توانیبووی ٧ مەدالیای زێر بباتەوە. لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٤ لە ئەسینا شەش مەدالیای زێر و دوو مەدالیای بڕۆنزی بەدەست ھێنا کە ئەمە یەکەم بەشداری مایکڵ بوو لە ئۆڵمپیاد؛ و لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢ی لەندەن ٤ مەدالیای زێر و دوو مەدالیای بڕۆنزی بردەوە؛ و دوایین جار لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ ڕیۆ بەشداری کرد پێنج مەدالیای زێر و مەدالیایەکی زیوی بەدەست ھێنا ئەمەش وای کرد ببێتە سەرکەوتووترین وەزشوانی بەشداربووی چوارخولی ئۆڵمپیاد. ھەروەھا یەکەم وەرزشوانی مەلەوانییە بتوانێت لە یەک ئۆڵمپیاد ھەشت مەدالیای زێر بباتەوە.

زیاتر...

ئایا زانیوتە؟

  • … کە ئەو یاریانەی کە لە یۆنانی کۆندا ئەنجام دەدرا بریتین لە زۆرانبازی و ڕاکردن و تیروکەوان و ھەڵدانی ڕم و بازدانی درێژ و براوە تاجێک لە گەڵاکانی دارەختی بەدەست دەھێنا و دوای بوون بەپاڵەوان دەگەڕایەوە بۆ زێدی خۆی؟
  • … کە پیێر دی کۆبێرتین ئاڵای نوێی بۆ ئۆڵۆمپیاد لە ساڵی ١٩١٤ دیزاین کردووە؟
  • … کە یەکەم ئۆڵۆمپیادی ھاوینە لە ساڵی ١٨٩٦ لە شاری ئەسینای پایتەختی یۆنان بەڕێوەچوو؟
  • … کە سێیەم یاری ئۆڵۆمپیاد کە لە ساڵی ١٩٠٤ لە شاری سانت لویس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەچوو، نزیکەی پێنج مانگ بەردەوام بوو، چونکە ڕووداوەکانی لە یەکەمی مانگی تەممووزەوە دەستی پێکرد و تا ٢٣ی تشرینی دووەمی ھەمان ساڵ بەردەوام بوو، زۆرێک لە وڵاتان بەھۆی گرانی نرخی گەشتکردن بۆ ئەمریکا خۆیان لە بەشداریکردن بەدوور گرت؟
  • … کە مەلەکردن بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٩٦ بۆ پیاوان بێت خرایە ناو پرۆگرامی ئۆڵۆمپیادەوە؟ بەڵام ژنان لە یارییەکانی ستۆکھۆڵم لە ساڵی ١٩١٢ بەشدارییان تێدا کردووە؟
  • … کە کۆرنیلیا ئەندەر زۆرترین میدالیای لە ساڵی ١٩٧٣ بەدەستھێناوە کە بریتین لە ھەشت زێڕ و دوو زیو؟

وتەی ھەڵبژێردراو

پۆلەکان

ئۆڵۆمپیادەکانی داھاتوو

یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد
پاریس
129
days left
٢٠٢٤
هاوینە
میلان و کۆرتینا
689
days left
٢٠٢٦
زستانە
لۆس ئانجلەس
1585
days left
٢٠٢٨
ھاوینە
ڕادەگەیەنرێت
2148
days left
٢٠٣٠
زستانە
یارییەکانی پارالمپیک
پاریس
162
days left
٢٠٢٤
ھاوینە
میلان و کۆرتینا
717
days left
٢٠٢٦
زستانە
لۆس ئانجلەس
1617
days left
٢٠٢٨
ھاوینە
ڕادەگەیەنرێت
2176
days left
٢٠٣٠
زستانە
یارییەکانی ئۆڵمپیکی گەنجان
کانگوۆن
Celebrated
٢٠٢٤
زستانە
داکار
947
days left
٢٠٢٦
ھاوینە

ئۆڵۆمپیادەکانی هاوینە و زستانە

وڵاتانی خانەخوێی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە:

١٨٩٦  یۆنان ئەتینا ،١٩٠٠  فەڕەنسا پاریس ،١٩٠٤  ویلایەتە یەکگرتووەکان سانت لویس ،١٩٠٨  شانشینی یەکگرتوو لەندەن ،١٩١٢  سوێد ستۆکھۆڵم ،١٩١٦ (ھەڵوەشایەوە بەھۆی جەنگی جیھانیی یەکەم) ،١٩٢٠  بەلجیکا ئەنتۆێرپ ،١٩٢٤  فەڕەنسا پاریس ،١٩٢٨  ھۆلەند ئەمستەردام ،١٩٣٢  ویلایەتە یەکگرتووەکان لۆس ئانجلەس ،١٩٣٦  ئەڵمانیا بەرلین ،١٩٤٠ ،١٩٤٤ ،١٩٤٨  شانشینی یەکگرتوو لەندەن ،١٩٥٢  فینلاند ھێلسنکی ،١٩٥٦  ئوسترالیا مێلبۆرن ،١٩٦٠  ئیتاڵیا ڕۆمان ،١٩٦٤  ژاپۆن تۆکیۆ ،١٩٦٨  مەکسیک مەکسیکۆ سیتی ،١٩٧٢  ئەڵمانیا میونخ ،١٩٧٦  کەنەدا مۆنتریال ،١٩٨٠  یەکێتیی سۆڤیەت مۆسکۆ ،١٩٨٤  ویلایەتە یەکگرتووەکان لۆس ئانجلەس ،١٩٨٨  کۆریای باشوور سیئۆل ،١٩٩٢  ئیسپانیا بارسێلۆنا ،١٩٩٦  ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەتڵانتا ،٢٠٠٠  ئوسترالیا سیدنی ،٢٠٠٤  یۆنان ئەتینا ،٢٠٠٨  چین پەکین ٢٠١٢  شانشینی یەکگرتوو لەندەن ،٢٠١٦  بەڕازیل ڕیۆ دێ ژانێرۆ ،٢٠٢٠  ژاپۆن تۆکیۆ

وڵاتانی خانەخوێی ئۆڵۆمپیادی زستانە :

١٩٢٤  فەڕەنسا شامۆنیکس، ١٩٢٨  سویس سانت مۆریتز ١٩٣٢  ویلایەتە یەکگرتووەکان لەیک پلاسید ١٩٣٦  ئەڵمانیا گەرمیش-پارتنکیرشێن ١٩٤٠ ،١٩٤٤، ١٩٤٨  سویس سانت مۆریتز ١٩٥٢  نەرویژ ئۆسلۆ ١٩٥٦  ئیتاڵیا کۆرتینا دەمپێزۆ ١٩٦٠  ویلایەتە یەکگرتووەکان سکواو لەیک، مینیسۆتا، ١٩٦٤  نەمسا ئینسبرۆک ١٩٦٨  فەڕەنسا گرێنۆبڵ ١٩٧٢  ژاپۆن سپۆرۆ ١٩٧٦  نەمسا ئینسبرۆک ١٩٨٠  ویلایەتە یەکگرتووەکان لەیک پلاسید ١٩٨٤  بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا سارایێڤۆ ١٩٨٨  کەنەدا کالگیۆری ١٩٩٢  فەڕەنسا ئەلبێرتڤیل ١٩٩٤  نەرویژ لیڵێھامەر ١٩٩٨  ژاپۆن ناگانۆی ٢٠٠٢  ویلایەتە یەکگرتووەکان سۆلت لەیک ٢٠٠٦  ئیتاڵیا تورین ٢٠١٠  شانشینی یەکگرتوو ڤانکۆڤەر ٢٠١٤  ڕووسیا سوچی ٢٠١٨  کۆریای باشوور پیۆنگچانگ کاونتی، ٢٠٢٢  چین پەکین

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

وەرزشەکان

دەروازە پەیوەندیدارەکان

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان