ئەفریقای باشوور لە ئۆڵۆمپیاد
ئەفریقای باشوور بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٠٤ بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاددا کرد، تا ساڵی ١٩٦٠ بەشداری سەرجەم خولەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کرد بەڵام دواتر بەھۆی سیاسەتی دژە ڕەگەزانە لە ئۆڵۆمیادی ١٩٦٤ تا ئۆڵۆمپیادی ١٩٨٨ بەشداری نەکرد ئەمەش دوای پەسەندکردنی بڕیارنامەی ١٧٦١ی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٦٢ وەک وەڵامێک بۆ سیاسەتی ئەپارتایدی ئەفریقای باشوور، قەدەغە کرا لە بەشداریکردن لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد. دوای ئەوەی دانوستانەکان بۆ کۆتاییھێنان بە ئاپارتایدی لە باشووری ئەفریقا لە ساڵی ١٩٩٠ دەستیپێکرد، ئەم وڵاتە دووبارە پەیوەندی بە لێژنەی ئۆڵۆمپییەوە کردەوە. لیژنەی کۆنفیدڕاسیۆنی وەرزشی و ئۆڵۆمپیادی ئەفریقای باشوور لە ساڵی ١٩٩١ دەمەزرا، ئەفریقای باشوور لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٢ (و پارائۆڵۆمپیکی ھاوینەی ١٩٩٢) گەڕایەوە بۆ ئۆڵۆمپیاد. بەھەمان شێوەش وەرزشوانانی ئەفریقای باشوور بەشداریان لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەدا لە نێوان لە ساڵی ١٩٦٠ تا ١٩٩٤نەکرد. بەڵام تا ئێستا شەش جاری لە خولەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە بەشدار بووە. وەرزشوانانی ئەفریقای باشوور ٨٩ مەدالیای ئۆڵۆمپیادی بەدەستھێناوە، کە ٢٧ مەدالیایان زێڕە.[١][٢]
پێرستی بەشدارییەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Olympic Games: results, medals, statistics, analytics». olympanalyt.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە 2022-07-10 ھێنراوە.
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی) - ^ «South Africa at the Olympic Games». www.topendsports.com. لە 2022-07-10 ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەفریقای باشوور لە ئۆڵۆمپیاد تێدایە. |