سوودان لە ئۆڵۆمپیاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سودان بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٦٠ بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاددا کرد، لەو کاتەوە جگە لە ساڵانی ١٩٦٤، ١٩٧٦، ١٩٨٠ بەشداری سەرجەم خولەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە. بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٦٤ی نەکرد، بەھۆی ئەوەی ھیچ وەرزشوانێکی ئەم وڵاتە نەیتوانی خۆیان بگەیننە ئۆڵۆمپیاد، ھەروەھا لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا بایکۆتی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٧٦ی کرد و جگە لەوەی یەکێک بوو لەو وڵاتانەی بایکۆتی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠دا کرد بەسەرکردایەتی ئەمریکا. سودان تا ئێستا بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستاندا نەکردووە. ئیسماعیل ئەحمەد ئیسماعیل لە ساڵی ٢٠٠٨ لە پێشبڕکێی ڕاکردنی ٨٠٠ مەتری پیاوان پلەی دووەمی بەدەستھێناوە، بووە یەکەم وەرزشوانی سودانی بوو کە یەکەم مەدالیای ئۆڵۆمپیاد بۆ سودان وەربگرێت. لیژنەی ئۆڵۆمپیادی سودان لە ساڵی ١٩٥٦ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٥٩ لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتییەوە دانیپێدانراوە.[١][٢]

پێرستی بەشدارییەکان[دەستکاری]

خوول وەرزشوان زێڕ زێو بڕۆنز گشتی پلە Rank
ئیتاڵیا ١٩٦٠ ڕۆما ١٠ ٠ ٠ ٠ ٠
ژاپۆن ١٩٦٤ تۆکیۆ did not participate
مەکسیک ١٩٦٨ مەکسیکۆ ستی ٥ ٠ ٠ ٠ ٠
ئاڵمانیای ڕۆژاوا ١٩٧٢ میونشن ٢٦ ٠ ٠ ٠ ٠
کەنەدا ١٩٧٦ مۆنتریال did not participate
یەکێتیی سۆڤیەت ١٩٨٠ مۆسکۆ
ویلایەتە یەکگرتووەکان ١٩٨٤ لۆس ئانجلەس ٥ ٠ ٠ ٠ ٠
کۆریای باشوور ١٩٨٨ سیئۆل ٨ ٠ ٠ ٠ ٠
ئیسپانیا ١٩٩٢ بارسێلۆنا ٦ ٠ ٠ ٠ ٠
ویلایەتە یەکگرتووەکان ١٩٩٦ ئەتڵانتا ٤ ٠ ٠ ٠ ٠
ئوسترالیا ٢٠٠٠ سیدنی ٣ ٠ ٠ ٠ ٠ -
یۆنان ٢٠٠٤ ئەسینا ٥ ٠ ٠ ٠ ٠
چین ٢٠٠٨ پەکین ٩ ٠ ١ ٠ ١ ٧٠
شانشینی یەکگرتوو ٢٠١٢ لەندەن ٦ ٠ ٠ ٠ ٠
بەڕازیل ٢٠١٦ ڕیۆ دێ ژانێرۆ ٦ ٠ ٠ ٠ ٠
ژاپۆن ٢٠٢٠ تۆکیۆ ٥ ٠ ٠ ٠ ٠
فەڕەنسا ٢٠٢٤ پاریس future event
ویلایەتە یەکگرتووەکان ٢٠٢٨ لۆس ئانجلەس
ئوسترالیا ٢٠٣٢ بریزبێن
Total ٠ ١ ٠ ١ ١٣٢

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Olympic Games: results, medals, statistics, analytics". olympanalyt.com. Retrieved 2022-07-10.
  2. ^ "Sudan at the Olympic Games". www.topendsports.com. Retrieved 2022-07-10.