ئۆزبەکستان لە ئۆڵۆمپیاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئۆزبەکستان بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٤ وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد بەشداری کرد، لەو کاتەوە بەشداری سەرجەم خولەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە. پێشتر ئۆزبەکستان وەک بەشێک لە شاندی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٥٢ تا ١٩٨٨ بەشداریی ئۆلۆمپیادیان کردووە و دوای ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت، ئۆزبەکستان لە ساڵی ١٩٩٢ وەک بەشێک لە تیمی یەکگرتوو بەشداری کرد. وەرزشوانانی ئۆزبەکستان لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەدا بە گشتی بیست و شەش مەدالیایان بەدەستھێناوە ھەروەھا لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەدا یەک مەدالیای بەدەستھێناوە. لیژنەی ئۆڵۆمپیادی ئۆزبەکستان لە ساڵی ١٩٩٢ دروست کراوە و لە ساڵی ١٩٩٣ لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتییەوە بە فەرمی ناسێنرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]