ڕووسیا لە ئۆڵۆمپیاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕووسیا بۆ یەکەمجار بەم ناوەی ئێستا لە ساڵی ١٩٩٦ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کرد. بەڵام بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٠٠ وەک ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیا بەشداری کرد. تا ١٩٩١ دواتر بەھۆی شۆرش لە پاڵەوانییەتییەکە دورکەوتەوە تا ساڵی ١٩٥٢ کە بەناوی یەکێتی سۆڤیەت بەشداری کرد، پاشان وەرزشوانانی ڕووسیا بەشێک بوون لە تیمی یەکگرتوو دوای ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت. لیژنەی ئۆڵۆمپیادی ڕووسیا لە ساڵی ١٩٩١ دامەزرا و لە ساڵی ١٩٩٣ بەفەرمی ناسێندرا، ساڵی ٢٠١٤ ڕووسیا میوانداری ئۆڵۆمپیادی زستانەی لە شاری سوچی کرد. ساڵی ٢٠١٧ ڕووسیا لە بەشداریکردن لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد قەدەغەکرا، ئەمەش پاش بەکارھێنانی ماددە وزەبەخشەکان لەلایەن وەرزشوانانی ڕووسیاوە بە پشتیوانی دەوڵەت، بەڵام لە دواتر ڕێگا بە وەرزشوانانی ئەم وڵاتە درا لە ژێرناوی لێژنەی ئۆڵۆمپیادی ڕووسیا بەشداری ئۆڵۆمپیادی زستانەی ٢٠١٨ بکەن. بەھەمان شێوە لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ و ئۆڵۆمپیادی زستانەی ٢٠٢٢ ڕێگەیاندرا بەشداری بکەن. بە شێوەیەکی گشتی ڕووسیا خاوەنی ٥٤٦ مەدالیای ئۆڵۆمپیادن١٩٥ زێڕ، ١٦٥ زیو، ١٨٦ برۆنز.[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Russia at the Olympic Games". www.topendsports.com. Retrieved 2022-09-02.
  2. ^ "Romania at the Olympic Games". www.topendsports.com. Retrieved 2022-09-02.