دوورگەکانی قەمەر لە ئۆڵۆمپیاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دوورگەکانی قەمەر لە ئۆڵۆمپیاد (بە ئینگلیزی: Comoros at the Olympics) بەشداریی دوورگەکانی قەمەر لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٦، لەوکاتەوە تا ئێستا بەشێوەیەکی بەردەوام بەشداریی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی کردووە کە دوایین جار لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ بوو.[١]وەرزشوانانی ئەم وڵاتە نەیانتوانیوە ھیچ مەدالیایەک بەدەست بھێنن. ھەروەھا وەرزشوانانی دوورگەکانی قەمەر بەشداریی ھیچ خولێکی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەیان نەکردووە.[٢]ساڵی ١٩٧٩ لێژنەی ئۆڵۆمپی دوورگەکانی قەمەر دامەزرا و ساڵی ١٩٩٣ بەفەرمی لەلایەن لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی ناسێندرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Comoros Olympic Team Photos and Premium High Res Pictures - Getty Images". www.gettyimages.no. Retrieved 2022-02-17.
  2. ^ "Comoros at the Olympic Games". www.topendsports.com. Retrieved 2022-02-17.