نیکاراگوا
پۆتانەکان: 13°N 85°W / 13°N 85°W
| Republic of Nicaragua República de Nicaragua (ئیسپانی) |
||||||
|---|---|---|---|---|---|---|
| دروشم: En Dios Confiamos (ئیسپانی) "In God We Trust"[١] |
||||||
| سروود: "Salve a ti, Nicaragua" (Spanish) "Hail to Thee, Nicaragua" |
||||||
| پایتەخت و گەورەترین شار | Managua پۆتانەکان: Unable to parse latitude as a number:١٢ | |||||
| زمانە فەرمییەکان | Spanish | |||||
| زمانە ناوچەییەکان | Miskito, Rama, Sumo, Miskito Coastal Creole, Garifuna, Rama Cay Creole | |||||
| گرووپە ڕەگەزییەکان | 69% Mestizo 17% White 5% Amerindian 9% Black[٢] |
|||||
| ناوی هاووڵاتی | Nicaraguan, Nica (informal), Pinolero (informal) | |||||
| دەوڵەت | Unitary presidential constitutional republic | |||||
| - | President | Daniel Ortega (FSLN) | ||||
| - | Vice President | Omar Halleslevens | ||||
| یاسادانەر | National Assembly | |||||
| Independence | from ئیسپانیا، مەکسیک، and the Federal Republic of Central America | |||||
| - | Declared | ١٥ ئەیلوول ١٨٢١ | ||||
| - | Recognized | ٢٥ تەممووز ١٨٥٠ | ||||
| - | from the First Mexican Empire | ١ تەممووز ١٨٢٣ | ||||
| - | from the Federal Republic of Central America | ٣١ ئایار ١٨٣٨ | ||||
| - | Revolution | ١٩ تەممووز ١٩٧٩ | ||||
| - | Current constitution | 9 January 1987[٣] | ||||
| ڕووبەر | ||||||
| - | سەرجەم | ١٣٠٬٣٧٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (97th) ٥٠٬١٩٣ مایلی چوارگۆشە |
||||
| - | ئاو (%) | ٧٫١٤ | ||||
| ژمارەی دانیشتوان | ||||||
| - | بەراوردی 2010 Census | ٥٬٨٩١٬١٩٩ (110th) | ||||
| - | سەرژمێریی ٢٠٠٥ | ٥٬٦٦٦٬٣٠١ | ||||
| - | چڕی | ٤٢ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (133rd) ١١٤کەس لە مایلی چوارگۆشە |
||||
| GDP (PPP) | بەراوردی ٢٠١١ | |||||
| - | سەرجەم | $18.878 billion[٤] | ||||
| - | سەرانە | $3,205[٤] | ||||
| GDP (nominal) | بەراوردی ٢٠١١ | |||||
| - | سەرجەم | $7.297 billion[٤] | ||||
| - | سەرانە | $1,239[٤] | ||||
| Gini (٢٠٠٧) | ٤٠٫١ (medium) | |||||
| HDI (٢٠١١) | ||||||
| دراو | Córdoba (NIO) |
|||||
| ناوچەی کاتی | CST (UTC−٦) | |||||
| لای لێخوڕین | Right | |||||
| پاوانی ئینتەرنێت | .ni | |||||
| کۆدی تەلەفۆن | ٥٠٥ | |||||
| 1 | English and indigenous languages on Caribbean coast are also spoken. | |||||
| 2 | Significant proportion of information obtained from CIA World Fact Book | |||||
نیکاراگوا، بە ڕەسمی کۆماری نیکاراگوا (بە زمانی ئیسپانی: República de Nicaragua) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەمریکا. پایتەختەکەی ماناگوایە. لە ڕووی ڕووبەرەوە گەورەترین وڵاتی ئەمریکای ناوەراستە.
زانیاری گشتی
[دەستکاری]ناوی تەواو: کۆماری نیکاراگوا
جۆری دەسەڵات:کۆماری پەرلەمانی
پایتەخت:مانگوا
سەربەخۆیی:
١٨٢١
زمان:ئیسپانی
ئایین:مەسیحی
ڕووبەر:١٣٠ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە
ڕێژەی دانیشتووان:٥٬٥ملیون کەس
داھاتی سەرانە:٣٦٣٦ دۆلار
دراو:کۆردوبا
ھێمای ئەنتەرنێت:
ni
کۆدی تەلەفون:٥٠٥+
جوگرافیا
[دەستکاری]نیکاراگوا ھەروەک ئیسپانیا دابەش بوە بە سەر ١٥ ناوچەدا و دوو ھەرێمی ئۆتۆنۆم بە ناوەکانی"دێل ئاتلانتیکۆ نۆرت" و دێل ئاتلانتیکۆ سور"ی ھەیە. ئەم دو ھەرێمە بەر لەوەی لە ساڵی ١٩٨٥مافی ئۆتۆنۆمیان پێببەخشرێ یەکەیەکی ھاوبەش بون بە ناوی "زێلایای نیکاراگوا".
نزیکەی لە ٨٪ ڕووبەری نیکارگوا لە ژێرناوی پارکی نیشتمانی پاشکەوتی بایۆلۆژی لەلایەن حکوومەتەوە وەک ناوچەی پارێزراو ناسێندراوە.
نیکاراگوا لە سێ ھەرێمی جوگرافیایی جیاواز پێک دێت کە ئەمانەن:
دەشتەکانی کەناری زەریای ھێمن
ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و ناوەراست
کەنارەکانی ماسکیتوا و دەشتەکانی ئاتلانتیک.
دراوسێکانی ئەم وڵاتە ئەمانەن:
لە باکوورە و وڵاتی ھێندو ڕاس
لە باشوورەوە: کۆستاریکا
لە ڕۆژھەڵاتەوە: دەریای کارائیب
لە ڕۆژاواوە :زەریای ھێمن
مێژوو و سیاسەت
[دەستکاری]نیکاراگوا وەکو زۆربەی وڵاتانی ئەمریکای ناوەراست و ئەمریکای باشوور بۆ ماوەیەکی درێژ کۆلۆنیای ئیمپراتوَری ئیسپانیا بوو. بەھۆی لاواز بوونی ئەو ئیمپراتوَرییەتەو پەرەسەندنی شۆرشە ڕزگاریخوازەکانی گەلانی ئەمریکای لاتین لە سەرەتاکانی سەدەی نۆزدە زۆرینەی ئەو وڵاتانە سەربەخۆییان ڕاگەیاند. وڵاتی نیکاراگوای لە ساڵی ١٨٢١ خۆی لە کۆلۆنیالیزم ئیسپانییەکان ڕزگار کرد.
بەرەی ڕزگاری نەتەوەیی ساندینێستا لە ساڵی ١٩٧٩ بە سود وەرگرتن لە نارەزایەتییەکانی خەڵک لە دیکتاتۆری «سوموزا» دەسەڵاتی لەم وڵاتەدا گرتە دەست خۆی؛ و دانیێل ئۆرتێگا بوە سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە. ھێزەکانی ناسراو بە «کۆنترا» بە ھاوکاری ئەمریکا شەرێکی چەکداریان دژ بە حکوومەتی نوێی ساندینیست ڕێکخست. لە ڕووداوێک کە بە ناوی ئێران-کۆنترا ناسراوە دەرکەوت کە بە پێچەوانەی خواستی کۆنگرێسی ئەمریکا عەمید «ئۆلیوێر نۆرت»یەکێک لە ڕاوێژکارەکانی سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا داھاتی فرۆشتنی شاراوەی چەک بە ئێران بۆ یارمەتیدانی ھێزەکانی کۆنترا تەرخان دەکات. لە ھەڵبژاردنی ساڵی ١٩٩٠ ڤیلۆتا چامۆر زۆرترین دەنگی بە دەست ھێناو بوو بە سەرۆککۆماری نیکاراگوا. لە ھەڵبژاردنی ٢٠٠١ ئێنریکۆ بۆلانیۆس ئەم پۆستەی گرتە دەست جارێکیتر لە ھەڵبژاردنی ٢٠٠٦ دانیێل ئۆرتێگا توانی ببێتەوە بە سەرۆککۆماری نیکاراگوا.
حکوومەت و سیاسەت
[دەستکاری]نیکاراگوا کۆمارێکی دیمۆکراتی پەرلەمانییە. سەرۆککۆمار سەرۆکی وڵات و سەرۆکی جکومەتیشە.. بە ھاوکاری حکوومەت دەزگای یاسادانان واتە پەرلەمان یاساکانی وڵات پەسند دەکات و ئەگەر پێویستیش بکات یاسای بنەرەتی گۆرانکاری و چاکسازی بە سەر دا بێت ئەوا پەرلەمان بەو کارە ھەڵدەستێت. دەسەڵاتی دادیش تەواو سەربەخۆیە. سیاسەتی ئەم وڵاتە لەسەر بنەمای فرە حیزبی دارێژراوە. سەرۆککۆماری ئێستای نیکاراگوا دانیێل ئۆرتێگایە. ھەڵبژاردنەکان لە ٥ی نوڤەبری ٢٠٠٦ بەرێوە چون و ئۆرتێگا بە بەدەستھێنانی ٣٩٪ دەنگەکان توانی بۆ جاری سێھەم ببێتە سەرۆککۆمار.
سیاسەتی دەرەوەی ئورتێگا زۆر دەشوبھێتە سیاسەتەکانی شافێز لە ڤەنزویلا و ئەم وڵاتەش پەێوەندییەکی باشی ھەیە لەگەڵ مەحموودی ئەحمەدی نەژاد سەرۆکی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٨ ڕایگەیاندئەو ھاووڵاتیانەی ئێران کە ئارەزوی سەردانی نیکاراگوایان ھەیە پێویست ناکا ڤیزەیان پێبدرێت. سەرۆکەکانی ئەم دوو وڵاتە تاکو ئێستا چەندین جار سەردانی وڵاتی یەکتریان کردوە. بە ھەمان شێوە ئۆرتێگا لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی ئەمریکای باشوور پەیوەندییەکی باشی ھەیەو لە ھەوڵی پەرە پێدانی پێوەندییەکانیدایە لەگەڵ ڕووسیا و وڵاتانی ئاسیای دور.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ As shown on the Córdoba (bank notes and coins); see for example Banco Central de Nicaragua ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «Nicaragua Demographics Profile 2011». Nicaragua. Index Mundi. ٢٠١١. لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریciaنەدراوە - 1 2 3 4 «Nicaragua». International Monetary Fund. لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ↑ United Nations Development Programme (٢٠١٠). «Table 1: Human Development Index and its components» (PDF). Human Development Report 2010 (20th Anniversary Edition) The Real Wealth of Nations: Pathways to Human Development. New York: United Nations. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٤ی ئازاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە.

