بیلاڕووس لە ئۆڵۆمپیاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بێلاڕووس بۆیەکەمجار ساڵی ١٩٩٤ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادیان کرد، ئەویش پاش سەربەخۆ بوونیان جیابوونەوەیان لە یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٩٤ کرد، بێلاڕووس لەگەڵ چوار لەو کۆمارانەی لە یەکێتی سۆڤیەت جیابوونەوە لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ساڵی ١٩٩٢ (کە لە لە فەرەنسا بەڕێوەچوو) وەک تیمی یەکگرتوو بەشدارییان کرد. دواتریش لە ھەمان ساڵدا بیلاڕووس لەگەڵ ١١ کۆمارە جیابووەکانی یەکێتی سۆڤیەت وەک تیمی یەکگرتوو لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەدا لە بارسێلۆنای ئیسپانیا بەشداری کرد. وەرزشوانانی بیلاڕووس بەشێوەیەکی گشتی خاوەنی١٠٥ مەدالیای ئۆڵۆمپیادن. بیلاڕووس بەھۆی پشتیوانی ڕووسیا لە ھێرشەکانی بۆ سەر ئوکراینا سڕکرا لە بەشداریکردن لە ئۆڵۆمپیاد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]