مۆنتریال
مۆنتریال | |
---|---|
بە فەرەنسی: Montréal | |
![]() | |
بەشێکە لە | Montreal Metropolitan Community، Urban agglomeration of Montreal |
دامەزران | ١٧ی ئایاری ١٦٤٢ |
ناو بە زمانی ڕەسمی | Montréal، Molian |
خوێندنەوەی ئای پی ئەی | mɔ̃ʁeal |
ناونراوە لەدوای | Mount Royal |
دامەزرێنەر | Paul de Chomedey, Sieur de Maisonneuve، Jeanne Mance |
دروشم | Concordia Salus |
کیشوەر | ئەمریکای باکوور |
وڵات | کەنەدا |
پایتەختی | Province of Canada، Urban agglomeration of Montreal، Montreal Region |
دابەشکاریی کارگێڕی | Urban agglomeration of Montreal |
Associated electoral district | Pierrefonds—Dollard، Lac-Saint-Louis |
Located in/on physical feature | Island of Montreal |
پۆتانی شوێن | ٤٥°٣٠′٣٢″N ٧٣°٣٣′٤٢″W |
نووسینگەی بەڕێوەبردن | Mayor of Montreal |
سەرۆک | Valérie Plante |
ئەنجومەنی یاسادانەر | Montreal City Council |
ئەندامی | Urban agglomeration of Montreal، Creative Cities Network، League of Historical Cities |
دانیشتووان | ١٬٧٦٢٬٩٤٩ |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ٣١ مەتر |
ناوچەی کاتی | Eastern Time Zone |
Visitor centre | Tourisme Montréal |
جێگەی دەگرێتەوە | Ville Marie de Montréal |
خەڵاتەکان | City of Design |
ڕووبەر | ٤٩٨ کیلۆمەتر دووجا |
کۆدی پۆستە | H |
وێبگە | https://montreal.ca، https://montreal.ca/en/ |
External data available at | https://donnees.montreal.ca |
وەسفی ئاڵا | flag of Montreal |
وەسفی نیشان | coat of arms of Montreal |
List of monuments | Q3250818، Q20971420 |
Geography of topic | geography of Montreal |
Economy of topic | economy of Montreal |
Demographics of topic | demographics of Montreal |
Category for honorary citizens of entity | Category:Honorary citizens of Montreal |
کۆدی تەلەفۆن | 514، 438 |
![]() | |
مۆنتریال (بە فەڕەنسی: Montréal، بەئینگلیزی: Montreal) شارێکی کەنەدیە، گەورەترین شاری ھەرێمی کوبێکە و گەورەترین شاری ھەموو کەنەداش بوو تاوەکو ١٩٧٠. ئێستا مۆنتریال کێبەرکێی تۆرەنتۆ دەکات کە گەورەترین شاری ھەموو کەنەدایە. یەکێکە لەشارە گەورەکانی جیھان کە دەستەخوشکی پاریسە. ژمارەی دانیشتوانی ١٬٠١٦٬٣٧٦ کەسە بەڵام بەتێکرای گشتی سەردانیکەرانی شارەکە دەگاتە ٣٬٣٢٦٬٥١٠ کەسە. سێ چارەگی دانیشتوانی مۆنتریال بەڕەگەز فەڕەنسین و بە فەڕەنسی دەدوێن. بەندەری مۆنتریال یەکێکە لەبەندەرە گەورەکانی جیھان وە دەروازەی سەرەکی گواستنەوەی کەنەدایە. ناوەندێکی سەرەکی پیشەسازی و ڕۆشەنبیری و زانستی کەنەدایە.
پێگە[دەستکاری]
مۆنتریال شوێنێکی نایابی ھەیە کەوتۆتە ناوەڕاستی ڕووباری سانت لۆرانس بە قەدباڵی شاخی مۆنت ڕۆیال کە یەکەم گەورەشاری کەنەدایە بەقەدبالی شاخێکەوە دروستکرابێت. شاری مۆنتریال پێنج لەسەدی تەواوی دوورگەی مۆنتریالی داپۆشیوە شوێنەکانی تری دورگەکە شارەکانی ئۆتاوا و چەندین شارەدێی تری لەسەر دروستکراون، بەرزی کێوی مۆنت ڕۆیال ٢٣٣مەترە کە بەدار و درەختی سەرسەوز ڕووپۆش کراوە ئەمڕۆ کێوەکە کەوتۆتە ناوجەرگەی شارەکە. شارەکە لەسەر کەناراوەکانی سانت لۆرانس دروستکرا بەئاراستەی چیای مۆنت ڕۆیال. لەئاستی لەنگەرەکانی ڕووبارە مەزنەکەی کە بووە بەندەرێکی چاکی بازرگانی. ئێستا مۆنتریال خاوەنی چەندین باڵاخانە و تەلار و قوللەی بەرزە پێشکەوتنێکی زۆری پێوەدیارە بەڵام لەگەڵ ھەموو ئەم پێشکەوتنانە دەستبەرداری خانوو و کۆشکە مێژوویی و دێرینەکانیان نەبوون ناوەندی شاری مۆنتریال بەدووەم قەلەباڵغترین شوێنی کەنەدا دادەنرێت ئەمەش دوای تۆرەنتۆ، نزیکەی ٪١١سەرجەمی ھەموو دانیشتوانی کەنەدا لەم شارە دەژین، شارەکە دابەشکراوە بۆ ٧٥ناوچەی کارگێری سەربەخۆ. نزیکەی ٪٦٥دانیشتوانی شارەکە لەدەرەوەی شاڕەکە دەژین. کەنەدیە بەڕەگەز فەرەنسیەکان ڕێژەی زۆرینەی دانیشتوان پێکدێنن، ھەربۆیە زۆرینەی تابلۆکان بەزمانی فەڕەنسین. نزیکەی٪٢٠دانیشتوانی مۆنتریال لەدەرەوەی کەنەدا لەدایک بوون. لەشارەکە سەدان و ھەزاران پەنابەر نیشتەجێبووینە ھەموو ئەوانەی لەکاتی جەنگی جیھانی یەکەم و دووەم لەترسی جەنگ ڕوویان لەشارەکە کرد لە ئەوروپاوە. سیستەمی خوێندن لەمۆنتریال لەسەر بناغەی ئایین و زمان داڕێژراوە. خوێندن بە ھەردوو زمانی فەڕەنسی و ئینگلیزیە. چەندین قوتابخانەی ڕۆمان و کاسۆلیک و پرۆتستانت دامەزراون، شارەکە چوار بەناوبانگترین زانکۆکانی جیھانی لێیە وەک زانکۆی مۆنتریال و زانکۆی مەکگێل.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «مونتريال»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠.