ئەحمەد کوڕی یووسف
| ئەحمەد کوڕی یووسف | |
|---|---|
| بە عەرەبی: أحمد بن يوسف | |
| لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ٠٨٣٥ بەغدا، عێراق |
| مردن | ١ی کانوونی دووەمی ٩١٢ (٧٧ ساڵ ژیاوە) قاھیرە، میسر |
| ناوی کاتی لەدایکبوون | أبو جعفر أحمد بن يوسف بن ابراهيم بن تمام الصديق البغدادي |
| زمانی زگماکی | زمانی عەرەبی |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی |
| پیشە | ماتماتیکزان، ئەستێرەناس، پزیشک، ئەستێرەناس |
| ئایین | ئیسلام |
ناوی ئەبوجەعفەر ئەحمەد کوڕی یووسف کوڕی ئیبراهیم کوڕی تەممام سدیق بەغدادی (بە عەرەبی: يوسف بن ابراهيم الصدَيق البغدادي) (٨٣٥-٩١٢ز) [١] لە ڕۆژاوا بە ناوە بە لاتین کراوەکەی ناسراوە کە (Hametus)ە. زانایەکی عەرەبی بیرکاریزان بووە هەروەک باوکی (یووسفی کوڕی ئیبراهیم). ئەم زانایە لە سەردەمی زێڕینی ئیسلامدا ژیاوە.
ژیانی
[دەستکاری]ئەحمەدی کوری یووسف لە شاری بەغدا لەدایکبووە و لەگەڵ باوکیدا لە ساڵی (٨٣٩ز) ڕۆیشتوون و لە شاری دیمەشق نیشتەجێ بوون. دواتر ڕۆیشتووە بۆ شاری قاهیرە لە میسر بەڵام ڕێکەوتی ڕۆیشتنەکەی نەزانراوە : لە هەمان کاتدا ناوی بە (ئەلمیسری) (بە عەرەبی: المصری) هاتووە کە بە مانای (میسرییەکە) دێت ، کە ئەم شتانە لە سەرەتاکانی ژیانیدا بوون. لە ئەنجامیشدا لە شاری قاهیرە کۆچی دوایی کردووە. ئەم زانایە لە ژینگەیەکی پڕ لە ڕۆشنبیری و هۆشیاریدا گەورە بووە و باوکیشی لە بوارەکانی (بیرکاری و گەردوونناسی و دەرمانسازی) دا کاری کردووە و خشتەی گەردوونی لەگەڵ چەند زانایەکی تردا بەرهەم هێناوە. لە میسر دا گەیشتووە بە پلە و پایەیەکی گرنگ ئەویش بەهۆی ناسیاوی بووە لەگەڵ خەلیفەی عەباسی ئەو کاتە.[٢]
پەراوێزەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]