تەورێز
تەورێز یان تەبرێز (بە ئازەربایجانی: Təbriz) دووەم شاری گەورەی ئازەری زمان، چوارەم شاری گەورەی ئێران و ناوەندی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵاتی ئێرانە. تەورێز مێژوویەکی کۆنی ھەیە و شارێکی گرینگ بووە لە ڕووداوە سیاسییەکانی ناوچەکەدا. ريشه‌ى ناوى (ته‌ورێز) ده‌بێت كوردى بێت، له كۆندا ته‌ورێز وته‌بريز باووبوون و ته‌برێز ده‌بێت له ته‌ڤرێزه‌وه هاتبێت و كه له ژێر كاريگه‌رى فه‌رهه‌نگى فارسى بووه‌ته (ته‌بريز). كاتى خۆى كوردانى هه‌دبانى كه هاوه‌ڵى صه‌لاحه‌دينى ئه‌يوبى بوون له شام و ميسر . ئه‌وانه‌ى له ته‌ورێزه‌وه بوون ئاسه‌واره‌كانيان هه‌ر به ته‌ورێزى ماوه. وه‌ك مزگه‌وت و كۆلانى ته‌ورێزى له شارى ديمه‌شق نزيك گۆڕى عاتگه درووستكراوى سالى 1419ز و يادگارێكى مير غرس الدين خليل التوريزى يه كه حاجب الحجابى ميرى مه‌ملووكى ديمه‌شق بووه [١]. هه‌روه‌ها كاشى ته‌ورێزى كه له ميسر ناوداره . له كه‌سايه‌تيه ناوداره‌كان كه نازناويان ته‌ورێزيه : عه‌لى شاه كوڕى ئه‌بوبه‌كرى ته‌ورێزى وه‌زيرى سولتان ئيبن سه‌عيدى مه‌غۆلى بوو و له ته‌ورێز مزگه‌وتێكى مه‌زنى بنيات نابوو[٢]. ابن بطوطه له باسى گه‌ڕه‌كه‌كانى به‌صره ناوى مير ركن الدين العجمي التوريزى دێنێت كه حوكمڕانى شاره‌كه بوو[٣]. هه‌روه‌ها ناوى (الشيخ الصوفي أبي العباس أحمد بن التوريزي) كه هاوچه‌رخى محي الدين بن عربي بووه. و إسماعيل بن محمد بن أبي يزيد بن الشيخ جمال الدين التوريزي[٤]. شارى ته‌ورێز پێش هاتنى مه‌غؤل و ئوغووزو سه‌لجووق ، شارێكى بچووك بوو له ژێر ده‌سه‌ڵاتى كوردانى ره‌وه‌ندى هه‌دبانى بوو كه هۆزێكى به‌ربڵاوى چادرنشين بوون هاوينان بنه‌گه‌ى كوێستانيان له بنارى سه‌هه‌ند هه‌ڵده‌دا. له ميره هه‌ره ناوداره‌وه‌كانى ره‌وه‌ندى (روادى) مير حسينى ره‌وادى و مير وهشودان و مير مه‌ملانن. ساڵى 1042 بومه‌له‌رزه‌يه‌كى به‌هێز نيوه‌ى شاره‌كه‌ى به دانيشتووانه‌وه له ناوبرد. له ساڵى 1046 گه‌ڕيده ناصر خوسره‌و به ته‌ورێزدا ره‌تبووه‌و باسى مير وهشودان ده‌كا كه ميرى ئه‌وساى ته‌ورێز بووه‌و له (سه‌فه‌رنامه)كه‌ى شاعێرێكى ديوه ناوى قه‌طران بووه كه شيعرى به زمانى باوى ئه‌وساى ئازه‌ربێجان هۆنيوه‌ته‌وه به‌ڵام زمانى فارسيي نه‌زانيوه[٥].
[دەستکاری] ژێده‌ر
|
|
|||||||