دەروازە:مێژوو

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
دەروازەی مێژوو

ناساندن

وێنەی (کاتژمێری فیل) کە یەکێکە لە داهێنانە گەورەکانی زانای کورد ئەلجەزیری

مێژوو یان دیرۆک کۆڵینەوەی ڕابردووی مرۆڤە. کەسانێک کە سەبارەت بە مێژوو دەنووسن پێیان دەوترێت مێژووناس یان دیرۆکناس. مێژوو گۆڕەپانێکی کۆڵینەوەیە کە بۆ بەدواداچوون و شیکردنەوەی پاشیەکیی ڕووداوەکان لە چیرۆکەکان کەڵکوەردەگرێت و ھەندێجار تێدەکۆشێت شێوەئاساکانی ھۆ و بەرھۆ کە ڕووداوەکان دەستنیشاندەکەن بپشکنێت.

مێژووناسان سەبارەت بە سروشتی مێژوو و بەسوودبوونی لەگەڵ یەکتر دەدوێن.

لە کوردیی باکووریدا، وشەی دیرۆک بەکاردەھێندرێت. دوو تیۆری لەسەر وشەی دیرۆک ھەیە. بەپێی یەکێکیان، دیرۆک لە "دوور"ەوە دێت کە لە ھەندێک لە بنشێوەزارەکانی شێوەزاری کوردیی باکووریدا وەکوو "دیر" یان "دویر" دەوترێت. تیۆرییەکەی تر لەو باوەڕەدایە کە وشەی دیرۆک لە وشەی "چیرۆک"ەوە ھاتووە. ئەم تیۆرییە دووھەمە زۆرتر ڕێیتێدەچێت چونکو وشەی History ژی لە گەلەک زماناندا واتای چیرۆکیش دەدات.

لە کوردیی ناوەندیدا، وشەی مێژوو بەکاردەھێندرێت کە لە وشەی "مێژ"ەوە وەرگیراوە کە واتە کاتێکی دووری پێش ئێستا.

ھەروەھا ھەندێجار، بەتایبەت لە دەقە کۆنەکاندا، وشەی تاریخ بەکاردەھێندرێت کە عەرەبییە.

وشەی History ژی لە یۆنانییەوە ھاتووە: ἱστορία، دەخوێندرێتەوە: ھیستۆریا، واتە لێپرسێنەوە.


زیاتر...

دەزانی؟

Sultanahmet Camii 2006.JPG

وتاری هەڵبژێردراو

سولتان محەمەد فاتیح, کاتێک ئەچێتە قوستەنتینیە, بە فڵچەى فوستۆ زۆنارۆ

دەوڵەتی عوسمانی (بە تورکیی عوسمانی: دَوْلَتِ عَلِيّهٔ عُثمَانِیّه؛ بە تورکیی نوێ: Yüce Osmanlı Devleti) ئیمپراتۆریەتێکی ئیسلامی بوو کە لە ساڵی ١٢٩٩ەوە تا ساڵی ١٩٢٣، بۆ ماوەی نزیک بە ٦٠٠ ساڵ بەردەوام بوو و دەسەڵاتداریی ئەکرد. عوسمانی یەکەم کوڕی ئۆرتغرۆل دامەزرێنەری ئەو ئیمپراتۆریەتە بوو.

دەوڵەتی عوسمانی لە سەدەکانی شانزە و حەڤدەدا گەیشتە لووتکەی ھێز و توانای خۆی. زۆربەی خاکی ھەر سێ قاڕەکانی جیھانی کۆن، واتە ئەورووپا، ئاسیا و ئەفریقای ئەگرتەوە، کە ھەموو ئاسیای ناوەڕاست، بەشێکی زۆری باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقای تێ ئەکەوت. ژمارەی ویلایەتەکانی دەوڵەتی عوسمانی ئەگەیشتە ٢٩ ویلایەت. دەوڵەتێکی ئیسلامی بوو و پەیڕەویی شەریعەتی ئیسلامی ئەکرد. لەبەر ئەوە، سوڵتانەکانی نەوەی عوسمان نازناوی "پێشەوای باوەڕداران" و "خەلیفەی موسڵمانان"-یان ھەڵگرت. لە سەردەمی سوڵتان سولەیمانی یەکەم، لە ڕووی سیاسی و لەشکرییەوە، دەوڵەتی عوسمانی گەورەترین ھێز بوو و قوستەنتینیەی پایتەختی ڕۆڵی ئامرازی پێکەوەبەستنی ئایینی ئەبینی لەنێوان جیھانی ئەورووپای مەسیحی و ڕۆژھەڵاتی ئیسلامیدا. لە دوای سەردەمی سوڵتانی ناوبراو، کە بە سەردەمی زێڕینی دەوڵەتی عوسمانی دائەنرێت، لاوازی و بێھێزی دوڵەتەکەی گرتەوە. وردە وردە، ھەرچەن چەند ماوەیەکی گەشەسەندن وچاکسازی تری بە خۆیەوە بینی، بەڵام، لە ئاستی ئەوەدا نەبوون بیگەڕێننەوە بۆ ئاستی پێشتری.

لە ساڵی ١٩٢٣ دەوڵەتی عوسمانی کۆتاییی پێ ھات و کۆماری تورکیا دامەزرا کە لە ئێستادا بە میراتگری ڕەسمیی دەوڵەتی عوسمانی دائەنرێت.


زیاتر...

مێژووی کوردستان

Gegenwärtiges Kerngebiet der kurdischen Siedlungsgebiete.jpg

* مێژووی کوردستان:


* حوکمڕانی: میرنشینی ئەردەڵان ، میرنشینی بابان ، میرنشینی بادینان ، میرنشینی بۆتان ، میرنشینی حەسنەوی ، میرنشینی سۆران ، میرنشینی ڕەوادی ، میرنشینە کوردییەکان ، کۆماری ئارارات ، کۆماری مەھاباد ، مێژووی جاف ، مێژووی ھەرێمی کوردستان ، مێژووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، کورد لە سەردەمی ئەمەوییەکان


* ڕووداوە مێژووییەکان: ڕەشەکوژیی دەرسیم ، کۆنگرەی ئاشتیی پاریس ، کۆڕەوی کوردەکان ١٩٩١

وێنەی هەڵبژێردراو

سوڵتان محەمەد فاتیح, کاتێک ئەچێتە قوستەنتینیە, بە فڵچەى فوستۆ زۆنارۆ

ژیاننامەی هەڵبژێردراو

Abd ar-Rahman I.jpg

عەبدول ڕەحمان کوڕی معاویە کوڕی ھیشام کوڕی عەبدول مەلیک, لە دایک بووە ساڵی ٧٣١ز و کۆچی دوایی کردووە ساڵی ٧٨٨ز ناسراوە بە بازی قوڕەیش, یەکێک لەبەرپرسە ئەمەوییەکانی کە پاڵێوراوە بۆ خەلافەت لە پایتەختی دەوڵەتی ئەمەوی لە دیمەشق, ھیشامی کوڕی عەبدول مەلیکی باپیرەی دەیەم خەلیفەی ئەمەویەکان بووە, عەبدول ڕەحمان ھەڵھات لە دەستی عەباسیەکان لە کاتی دامەزراندنی دەوڵەتەکەیان, و چووە ئەندەلوسەوە وناونرا بە عەبدول ڕەحمان داخل, وماوەی خەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس تەواو کرد, حوکمی کرد لە نێوان ساڵانی ٧٥٦-٧٨٨ز.


لە ساڵی ٧٥٥ز عەبدول ڕەحمان داخل بە سوپا بەھێزەکەیەوە وسەرکردەکانی کە لەگەڵی بوون لە گەرووی جەبەل تاریقەوە چووە ئەندەلوسەوە بە شکۆ و مەزنی فاتحە سەرکەوتووەکانەوە و لایەنگرانی پەیوەندیان پێوە کرد و ھەموو وڵاتەکانی ڕێگەکەی مل کەچ بوون بۆی وڕۆیشت بەرەو ئیشبیلیە و دەستی بەسەراگرت و خەڵکەکەی موبایەعەیان پێدا, پاشان سەرکەوتوو بوو لە چوونە ناو قوڕتوبەی پایتەختەوە, دوای ئەوەی ھیزەکانی یوسفی کوڕی عەبدول ڕەحمان فەھری شکاند لە شەڕی مەساڕە لە ھەمان ساڵدا تا دەستی گرت بەسەر ھەموو ئەندەلوسدا.


زیاتر...'

بابەتەکان

مێژوو و چاندی کوردی

وتەی هەڵبژێردراو

Nelson Mandela-2008 (edit).jpg

- کەس ناتوانێت ڕێ لە بەهاری ئازادی ئێمە بگرێت ، پێویستە کە نەهێڵین ترس لە ڕێماندا بمێنێت..

"نێڵسۆن ماندێلا" ، (دیپلۆماسی باشووری ئەفریقا)

پۆلەکان

Tutmask.jpg

کار بۆ ئەنجامدان

Clipboard.svg


بەکارهێنەرانی بەڕێز دەتوانن ئەمانەی خوارەوە دابنێن یان وەربگێڕن :