پارتی ئازادیی کوردستان (ئێران)
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
پارتی ئازادیی کوردستان PAK | |
ههڵگری ئاڵای كوردستان | |
سەرکردە | حوسێن یەزدانپەنا |
دامەزران | ١٩٩١ کۆنگرەی یەکەم ٢٠٠٦ |
پێگەی سەرەکی | باشووری کوردستان |
ھەواڵنامە | ١- یهكێتی
٢- بهیداخ ٣- بۆ كوردستان |
لقی لاوان | رێكخراوی لاوانی ئازادیی كوردستان- RAK.
لقی ژنان: رێكخراوی ئازادیی ژنانی كوردستان- نینا. تهوارهكانی ئازادیی كوردستان-TAK |
لقی ژنان | {{{لقی ژنان}}} |
ئامانج | بەدەوڵەت بوونی کوردستان |
ناوچەی چالاکییەکان | ڕۆژھەڵاتی کوردستان- ماكۆ تا لوڕستان و بهختیاری |
ئایدۆلۆجیا | نهتهوهیی |
کردەوە سەرەکییەکان | ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان؛ بەشداریی سێ ساڵ شەڕی داعش و شەڕی پردێ کە هێزەکانی حەشدی شەعبی و ئێرانیان تێک شکاند؛ پێكهێنانی لهشكری رێك و پێكی پێشمهرگه به یۆنیفۆرمی فهرمیی سهربازییهوه. گهیاندنی بزاڤی نهتهوهیی به ئیلام و لوڕستان و بهختیاری و وهرگرتنی پێشمهرگه لهو ههرێمانه. |
پەیوەندی نێودەوڵەتی | له گهڵ هاوپهیمانێتی نێودهوڵهتی دژی داعش |
دروشم | لەپێناودامەزراندنەوەی کۆماری کوردستان |
رەنگی فەرمی | نارنجی |
ماڵپەڕ | http://www.pazadik.net] |
پارتی ئازادیی کوردستان کە لە ساڵی ١٩٩١ تا کۆنگرەی یەکەمی بە ناوی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستانەوە لە خەبات دابووە، درێژەدەری تێکۆشانی رابردووی نەتەوەکەمانە بۆ ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان و خۆی بە میراتگری رۆحیی و ھەڵگری پەیامی رێبەرانی کورد دەزانێ.
سنووری تێکۆشانی رۆژھەلاتی کوردستانە.
لە سەر داوای پارتی دیموکرات ناوەکەی لە یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستانەوە بۆ پارتی ئازادیی کوردستان گۆری
پارتی ئازادیی کوردستان راماڵینی سەر لەبەری ھێز و دامودەزگای دەوڵەتی ئێران لە کوردستان و وەدیھێنانی سەرەوەریی نەتەوەیی و راگەیاندنی کۆماری کوردستان و داگرتنی ئاڵای داگیرکەر و ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە ھەموو خاکی رۆژھەڵاتی کوردستان بە ئەرکی سەرەکی و لە پێشی خۆی دادەنێ. پارتی ئازادیی كوردستان لهسهر ئهو باوهڕهیه كه پرسی كورد له چوارچێوهی ئێراندا چارهسهر ناكرێت. ههروهها پێ لهسهر ئهوه دادهگرێ كه ئێران بهم پێكهاتهیهوه دێموكراتیزه نابێت و دێموكراسی به ههڵوهشانهوهی ئهو دهوڵهته و له دایكبوونی دهوڵهتی نهتهوهیی نهتهوهكانی بندهستی وهدیی دێت.ئەم پارتە پێکھێنانی دەوڵەتی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات وەک جێگرەوەی حاکمییەتی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە کوردستان، بە پێویستییەکی سیاسی و پرۆژەیەکی نەتەوەیی دادەنێ. هاوكات له سهر دامهزراندنی بهریهكی یهكگرتووی كوردستانی له سهر بنامهی وهدهسهێنانی مافی دیاریی كردنی چارهنووس له رێگای رێفراندۆمێكی گشتیی ئازادهوه، پێداگره.
پارتی ئازادیی کوردستان بۆ راماڵینی داگیرکەران و رزگارکردنی کوردستان و دامەزراندن و پاراستنی کۆماری کوردستان، کەڵک وەرگرتن لە ھەر کەرەسە و تێکنیکێکی ئەم سەردەمە بۆ بەچۆکداھێنانی دوژمنانی کورد و بەرگریی لە کوردستان بە مەرجێ بەدەر لە تێرۆر و رەشەکوژی بێ، بەڕەوا دادەنێ؛ لە ھەموو شێوەکانی خەبات و یەک لەوان خەباتی چەکدارانە و جەنگی ئازادیبەخشی وڵات و بە دەوڵەتبوونی کورد، کەڵک وەردەگرێ.
پارتی ئازادیی کوردستان رێز لە ئایینە ئاسمانییەکان دەگرێ و تێدەکۆشێ ناسیۆنالیزمی کورد ببێتە ئاڵقەی یەکێتی گشت رۆڵەکانی نەتەوە بە ھەموو ئایین و تەریقەتێکەوە.
پارتی ئازادیی کوردستان لقی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی پارتی دیموکراتی کوردستانە
حسین یەزدانپەنا لە ساڵی ١٩٩١ تا ئەمڕۆ سەرۆکی ئەم پارتەیە
پارتی ئازادی بە دەستی پارتی دیموکراتی کوردستان و بە داوای ئێران لە سالی ٢٠٢٣ چەک کران و لە کەمپێکی چاودێریکراو دا نیشتەجێ کراون
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی ئێران
- دەروازەی دەیەی ١٩٩٠
- دەروازەی ناسیۆنالیزم
- دەروازەی سیاسەت
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پارتی ئازادیی کوردستان (ئێران) تێدایە. |