سەفەوییەکان
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
سەفەوییەکان (بە فارسی: صفویان) دەوڵەتێکی بەھێزی شیعە بوون کە لە ساڵانی ١٥٠١ ھەتا ١٧٣٦ دەسەڵتیان ھەبووە. دامەزرێنەری حکومەتەکە شا ئیسماعیلی یەکەم بووە کە تەبرێزی لە ئازەربایجان کردووە بە پایتەختی خۆی. سەفەوییەکان مەزھەبی شیعەی دوازدە ئیمامییان کرد بە ئاییینی سەرەکیی حکوومەتەکایان. سەفەوییەکان لەگەڵ عوسمانی لە ڕۆژئاواوە و لەگەڵ ئوزبەکەکان لە ڕۆژھەڵاتەوە شەڕ و کێشەی زۆریان ھەبووە. بنەماڵەی سەفەوی خۆیان ئازەری بوونە بەڵام زمانی فەرمیی حکومەت فارسی بووە. ساڵی ١٥٩٨ شاری ئەسفەھانیان کرد بە پایتەخت.