یەکێتی سۆڤیەت ( بە ڕووسی: Советский Союз )، بە فەرمی یەکێتی کۆمارە سۆشیالیستەکانی سۆڤیەت (بە ڕووسی: Сою́з Сове́тских Социалисти́ческих Респу́блик )، دەوڵەتێکی سۆشیالیستی زلھێز بوو لە ئۆڕاسیا، کە لە ساڵی ١٩٢٢دا دامەزرا بەڵام لە ساڵی ١٩٩٢دا ھەڵوەشا.
یەکێتی سۆڤیەت دەوڵەتێکی تاک-پارتی بوو لەلایەن پارتی کۆمۆنیستەوە حوکم دەکرا لە دامەزراندیەوە ھەتا ھەڵوەشانی لە ١٩٩١.
شۆڕشی ١٧ی ئۆکتۆبەر [دەستکاری]
لە ١٧ەی ئۆکتۆبەر ساڵی ١٩١٧ بە بە بڕیارو پلانێکی نەخشە بۆداڕێژراوی پێشوەختی ڤلادیمیر لێنین و زۆرایەتی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی حزبی سۆسیال دیموکراتی کرێکاری ڕووسیابەلشەڤی و بە فەرماندەیی لیۆن ترۆتسکی ،کرێکاران و سەربازان و جوتیاران و ژنان و لاوانی ڕێکخراو لە حزبی بەلشەفی و شوراکاندا لە ھەموو لایەکەوە ھێرشیان بردە سەر حکومەتی کرنیسکی کادیت و ھاوکارەکانی لە سۆسیال شۆڕشگێڕەکان و مەنشەفی یەکان و لە ماوەیەکی کەمدا و بە کەمترین زیانی گیانی، کە لە ژمارەی پەنجەکانی مرۆڤێک تێپەڕی نەدەکرد ،دەستیان بەسەر کۆشکی زستانەی حکومەت لە پێترۆسبورگدا گرت و زۆربەی سەرانی حکومەتیان دەست بەسەر کرد . ئەمەش بووە سەرەتای چەخماخەیەک بۆ ھیرَش بردنە سەر زۆربەی ھەرە زۆری دامو دەزگاکانی حکومەتی کرنیسکی لە سەراسەری روسیا بەم شێوە لە کەمترین ماوەدا حزبی بۆلشەڤی بۆ یەکجاری کۆتایی بەدەسەڵاتی چەند سەدەی ئیمپراتۆری تزاری و ھەشت مانگەی حکومەتی بۆرژوایی کرنیسکی ھێناو لە جێگای دا دەسەڵات و حکومەتی کۆماری شورایی کرێکاران و جوتیان و سەربازان، کە ڕێکخراو بوون لە شوراکان و ئەرتەشی سوردا، ڕاگەیاند.
کۆمارە پێکھێنەرەکان [دەستکاری]
- ڕووسیا
- بیلاڕووس
- ئۆکرانیا
- مۆلدۆڤا
- گورجستان
- ئەرمەنستان
- ئازەربایجان
- کازاخستان
- ئوزبەکستان
- تورکمانستان
- قرغیزستان
- تاجیکستان
- ئەستۆنیا
- لیتوانیا
- لاتڤیا
١٥ کۆمارەکەی سۆڤیەتی پێش هەڵوەشاندنەوە
سەرکردەکانی یەکێتیی سۆڤیەت [دەستکاری]
- ڤلادیمیر لێنین
- جۆزێف ستالین
- نیکیتا خرۆشچوڤ
- لیۆنید بریژنیڤ
- یوری ئاندرۆپوڤ
- کونستانتین چرینینکۆ
- میخایل گۆرباچیڤ
ڕۆژانی پشوو لە یەکێتیی سۆڤیەت [دەستکاری]
- ١ی کانوونی دووەم بەبۆنەی سەری ساڵی تازە
- ٨ی ئازار بەبۆنەی ڕۆژی ژنان
- ١و٢ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران
- ٩ی ئایاری ڕۆژی ڤیکتۆری هاوکاتیش ڕۆژی سەرکەوتنیان لە جەنگ بەرامبەر ئاڵمانیای نازی
- ١٧ی تشرینی یەکەم ڕۆژی دامەزراندنی دەوڵەت
- ٧ی تشرینی دووەم ڕۆژی گەورەترین شۆڕشی سۆشیالیستی ناسراو بە شۆڕشی ئۆکتۆبەر
ھەڵوەشانەوەی سۆڤیەتی ساڵی ١٩٩١ [دەستکاری]
ویکیپیدیای ئینگلیزی
بابەتی پەیوەندی دار [دەستکاری]
- ڤلادیمیر لێنین
- لیۆن ترۆتسکی
- جۆزێف ستالین