دەستپێک
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٥٥٬٦٢٢ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا |
زیائەددین ئەبو موحەممەد عەبدیللا بن ئەحمەد مالەقی ناسراو بە ئیبن بەیتار، (عەرەبی: ابن البيطار)، (٥٩٣ ک. /١١٩٧ ز. – ٦٤٦ ک. /١٢٤٨ ز) زانایەکی ڕوەکناسی و دەرمانسازیی موسڵمانە، بە یەکێک لە زانا گەورەکانی سەدەکانی ناوەڕاست ھەژماردەکرێت، و زانای سەردەمەکەی لە زانستی ڕووەکناسی و زانستی دەرمان. لە مەلەگای ئەندەلوس لەدایکبووە، لە سێڤیلیا خوێندوویەتی لەسەر دەستی زانایانی وەک ئەبوو عەبباس نەباتی و عەبدوڵڵا بن ساڵح کەتامی. چووەتە مەغریب دوای تەمەنی بیست ساڵی، سەردانی مەراکش و جەزائیر و تونسی کردووە وەک توێژەرێک لە زانستی ڕووەکناسی، دواتر بۆ ئاسیای بچووک و شام، لەوێش بۆ حیجاز و غەززە و قودس و بەیرووت و میسر و یۆنان تا لە کۆتایی لە دیمەشق نیشتەجێ بوو، لەوێ خەریکی توێژینەوەکانی بوو لە بواری ڕوەکناسی.
ئیبن بەیتار بەرھەمی زۆری ھەیە بەناوبانگترینیان ئینسایکڵۆپیدیایەکی ڕووەکی بوو، ناسراو بە (الجامع لمفردات الأدوية والأغذية)، کە تێیدا باسی زیاتر لە ١٤٠٠ دەرمانی گیایی و زیندەیی و کانزایی ٣٠٠ دانە لە داھێنانی خۆیەتی، بۆ ھەر یەکێکیان سوودی پزیشکی نیشانداوە، ئەم کتێبەی داناوە کاتێک لە میسڕ بوو، و کردی بە چوار بەش. ھەڵبەت تێکۆشانی ئیبن بەیتار بە فیڕۆ نەچوو، بەڵکو ھاوکاری کردووە لە سەقامگیری زاراوەی پزیشکی عەرەبی و ھەروەھا بوو بە سەرچاوەیەکی گرنگی پزیشکی لە ئەورووپا و ڕۆژاوادا.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ١٩ی ئایار – بەھۆی کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرێک لە ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات لە ئێران، ٩ کەس کوژران کە ئیبراھیم ڕەئیسی (لە وێنەکەدا)، سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەناو کوژراوەکاندا بوون.
- ١٦ی ئایار – بڕیاری دادگای کۆبانی کە تێیدا ١٠٨ سیاسەتوانی کورد و ئەندامانی ھەدەپە دادگایی کران ڕاگەیەندرا و بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش ٤٢ ساڵ، فیگەن یوکسەکداغ ٣٢ ساڵ و ئەحمەد تورک ١٠ ساڵ بەندکران دەرکرا.
- ١٥ی ئایار – ھەوڵی تیرۆرکردنی ڕۆبەرت فیکۆ، سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا درا و بەھۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
- ٢٣ی نیسان – ناسا ڕای گەیاند کە پشکنەری ئاسمانیی ڤۆیجر ١ بۆ یەکەمجار لە دوای پێنج مانگ پەیوەندیی کردەوە بە زەوی.
- ١٣ی نیسان – ئێران لە کاردانەوەی ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق، ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستیی بۆ سەر خاکی ئیسرائیل ئەنجامدا.
- ٨ی نیسان – فیزیکزانی تیۆریی خاوەن خەڵاتی نۆبێل، پیتەر ھیگز لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ١٨٩٦ – گوگلیلمۆ مارکۆنی مۆڵەتی پێشکەش کید بۆ نوێترین داھێنراوی کە ڕادیۆ بوو.
- ١٩٥٣ – ئێلیزابێتی دووەم وەکوو شاژنی ئینگلستان لە لەندەن تاجی لەسەر کرد.
- ١٩٨٣ – تیربارانکردنی پەنجا و نۆ لاوی مەھابادی لە زیندانی تەورێز لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە.
- ١٩٨٤ – دەستپێکی مانگرتن و ناڕەزایی زانکۆکانی شاری بەغدا دژ بە بڕیارێکی ڕژیمی بەعس کە تەواوی قوتابیانی زانکۆ و ئامادەییەکانی ڕاپێچی خولە ھاوینەکانی جەیشی شەعبی دەکرد.
- ١٨٤٠ – لەدایکبوونی تۆماس ھاردی، نووسەر و شاعیری بریتانیایی (مردووی ١٩٢٨).
- ١٩٢٥ – لەدایکبوونی محەممەد ماملێ، گۆرانیبێژ و مەقامبێژی بەناوبانگی کورد (کۆچی دوایی ١٩٩٩).
- ١٩٧٢ – لەدایکبوونی وێنتوۆرت میلەر، ئەکتەری ئەمریکی.
- ١٩٨٧ – لەدایکبوونی دارین، گۆرانیبێژی سوێدی بە ڕەگەز کورد.
- ١٨٨٢ – مردنی جوزێپێ گاریبالدی، سیاسەتوانی ئیتالیایی (لەدایکبووی ١٨٠٧).
- ١٩٨٨ – مردنی ڕاج کاپوور، ئەکتەری ھیندی (لەدایکبووی ١٩٢٤).
- … کە بۆلشێڤیکەکان گرووپێک لە حیزبی سۆسیال دیموکراتی کرێکاری ڕووسیا بوون کە لە دووەمین کۆنگرەی حیزب لە ساڵی ١٩٠٣ بە ڕێبەری ڤلادیمیر لێنین لە لقی مێنشێڤیکەکان (کەمینە) جیا بوونەوە و لە ئاخردا حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەتیان پێکھێنا؟