حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤییەت
Коммунистическая партия Советского Союза
دامەزرێنەرڤلادیمیر لێنین
سکرتێری گشتییێلینا ستاسۆڤا (یەکەم st; ١٩١٧–١٩١٨)
میخائیل گۆرباچۆڤ (دوایین؛ ١٩٨٥–١٩٩١)
دروشم"Пролетарии всех стран, соединяйтесь!"
("کرێکارانی جیھان یەک گرن!")
دامەزرا لەئایاری ١٩١٧؛ ١٠٦ ساڵ لەمەوپێش (١٩١٧-٠٥)
تێکچوو لە٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩١ (1991-11-06)
ھاتە جێگەیبۆلشێڤیکەکان لە پارتی کرێکارانی سۆشیال دیموکراتی ڕووسیا
لە جێگەی ھاتپارتی کۆمۆنیستی فیدراسیۆنی ڕووسیا
پێگە سەرەکییەکانمۆسکۆ، گۆڕەپانی ستاڕایا، ٤
ڕۆژنامەپراڤدا
لقی لاوانکۆمسومووڵ و پێشەنگەکان
ئەندامێتی١٩ ملێون کەس(١٩٨٦)
ئایدۆلۆجیاکۆمۆنیزم
مارکسیزم-لێنینیزم
(لەوەتەی١٩٢٩)
جێگای سیاسیتەواو چەپ
ئەندامێتیی نێونەتەوەیینێودەوڵەتی دووەم (١٩١٢–١٤)[١]
کۆمۆنیست جیھانی (١٩١٩–٤٣)
کۆمینفۆرم (١٩٤٧–٥٦)
ڕەنگە فەرمییەکانسوور

حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت (بە ڕووسی: Коммунистическая партия Советского Союза)، پارتی سیاسی دامەزرینەر و بەرێوەبەری ڕووسیای سۆڤیەت و یەکێتی سۆڤیەت بوو.[٢] حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت ڕژێمی تاک حیزبی لە یەکێتیی سۆڤیەت ھەتا ١٩٩٠ بوو، کاتێکەکە کۆنگرەی نوێنەرانی گەل ماددەی ٦ی دەستوور ١٩٧٧ی یەکێتیی سۆڤیەتی گۆڕی.[٣] حیزب لە ١٨٩٨ وەکو بۆلشێڤیکەکان دەستی پێ کرد.[٤] حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت، حیزبی کۆمۆنیست لەسەر بنەمای دیموکراتی کۆبوونەوەی دەسەڵات لە ناوەند بوو.

مێژوو[دەستکاری]

ناوەکان[دەستکاری]

  • ١٩١٧–١٩١٨ :حیزبی سۆشیال دیموکراتی کرێکارانی ڕووسی
  • ١٩١٨–١٩٢٥ :حیزبی کۆمۆنیستی ڕووسیا
  • ١٩٢٥–١٩٥٢: حیزبی کۆمۆنیستی ھەموو یەکێتی
  • ١٩٥٢–١٩٩١: حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت

دەربارەی حیزب[دەستکاری]

حیزبی کۆمۆنیستی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٠٢ دامەزرا، ئەم دامەزراندنە گشتی نەبوو، بەڵام لە ساڵی ١٩١٢ لەژێر ناوی حیزبی بەلشەفیک ڕاگەیەندرا کە ڤلادیمێر لینین سەرۆکایەتی دەکرد، دوای شۆڕشی بەلشەفیک لە ساڵی ١٩١٧ ناوەکەی بوو بە حیزبی کۆمۆنیستی ڕووسیا، و دوای دامەزراندنی یەکێتیی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٢٢ ناوەکەی گۆڕدرا بۆ حیزبی کۆمۆنیستی سۆڤیەت، بە سەرۆکایەتی ڤلادیمێر لینین، لە ساڵی ١٩٩١ ڕووخانی یەکێتیی سۆڤیەت ڕاگەیاندرا و پارتی کۆمۆنیستی سۆڤیەت ھەڵوەشایەوە و لە شوێنی پارتی کۆمۆنیستی ڕووسیا لە ساڵی ١٩٩٣ دامەزرا.

دامەزراندن[دەستکاری]

حیزبەکە لە ڕاستیدا لە ساڵی ١٩٠٣ی زایینی دامەزرا دوای ئەوەی پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا دابەش بوو بۆ زۆرینە بەلشەفی و کەمینەیەک بە ناوی مێنشەفییەکان، بەڵام وەک پارتێکی سەربەخۆ و فەرمی دەرنەکەوت تا ساڵی ١٩١٢ نەبێت دوای ئەوەی بەلشەفییەکان لەلایەن لینینەوە لە پارتەکە جیابوونەوە.

سەردەمی دەسەڵات[دەستکاری]

حیزبەکە توانی دەست بەسەر ڕووسیادا بگرێت دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ڕووسیا لە ساڵی ١٩١٧ بە سەرۆکایەتی لینین، دوای ئەوە دامەزراندنی یەکێتیی سۆڤیەتی لەسەر خاکی ڕووسیا ڕاگەیاند لە ساڵی ١٩١٧. لە ئەنجامدا شەڕی ناوخۆیی ڕووسیا لە ساڵانی ١٩١٨–١٩٢١ سەریھەڵدا، دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی ناوخۆ، حیزبەکە توانی دانپێدانانێکی نێونەتەوەیی بۆ دەوڵەتە گەنجەکەی بەدەستبھێنێت، ئەمەش ڕژێمی قەیسەرییەتی لە ڕووسیا لەناوبرد و یەکێتیی سۆڤیەت و کۆمارەکانی یەکیانگرت.

سەردەمی لاوازی[دەستکاری]

حیزبەکە پاش داڕمانی یەکێتیی سۆڤیەت و پارچەپارچەبوونی بۆ چەند وڵاتێک لە ساڵی ١٩٩١دا ھەڵوەشایەوە و لە ئێستادا ئەم حیزبە بوونی نییە، تەنیا ئەوە نەبێت کە ژمارەیەک لە پیاوەکانی لەژێر ئاڵای حیزبی کۆمۆنیستی ڕووسیادا پەیوەست بوونە.

سەرکردەکانی حیزب[دەستکاری]

سەرکردەکانی پارتی بەلشەفیک (١٩٠٣–١٩١٨)، حیزبی کۆمۆنیستی ڕووسیا (١٩١٨–١٩٢٥) کە بوو بە حیزبی کۆمۆنیستی سۆڤیەت (١٩٢٥–١٩٩١):

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "2nd International Congress of Brussels, ١٨٩١". www.marxists.org.
  2. ^ "Communist Party of the Soviet Union | History, Beliefs, Leaders, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 10ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  3. ^ "YIVO | Communist Party of the Soviet Union". yivoencyclopedia.org. Retrieved 10ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  4. ^ "Communist Party of the Soviet Union". www.encyclopediaofukraine.com (بە ئینگلیزی). Encyclopedia of Ukraine. Retrieved 10ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «الحزب الشيوعي السوفيتي»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٨ی ٩ی ٢٠٢٣.