عەرەب شەمۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە عەرەبی شەمۆەوە ڕەوانە کراوە)
  ئەم وتارە سەبارەت بە عەرەب شەمۆ نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە شەمۆ (ڕوونکردنەوە).
عەرەب شەمۆ

لەدایکبوون٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٨٩٧
مەرگ٢١ی ئایاری ١٩٧٨
نیشتەجێییەریڤان
نەتەوەکوردی سۆڤیەت
پیشەڕۆژنامەنووس، نووسەر، شاعیر
خەڵاتەکان

عەرەبی شەمۆ یان عەرەب شامیلۆڤ (لەدایکبووی ١٨٩٧–مردووی ١٩٧٨) نووسەرێکی کورد بوو و بە باوکی ڕۆمانی کوردی ناودەبرێت عەرەبی شەمۆ لە گوندی سوسز قارسی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی لە بنەماڵەیەکی سەر بەشێخانی ئێزیدی لەدایک بووە کە لەو کاتەدا لەژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆری ڕووسیادا بوو ھاتۆتە دونیاوە، یەکەمین ڕۆمانی کوردی نووسیوە کە بە کوردی بڵاوکراوەتەوە بە ناوی شڤانی کورد (بە کوردیی باکووری: Şivanê Kurmanca)

ژیان[دەستکاری]

ئەم نوسەرە بلیمەتە لە بنەماڵەیەکی کوردی ئێزدیانە، لە ساڵی ١٨٩٥ز لە گوندی سوسر لە ناوچەی قارس لە دایکبووە،سەختی ژیانی دیوە،لە ساڵی ١٩٧٨ لە یەریڤان کۆچی دوایی کردووە. لە ناو نوسەرانی کوردی یەکێتی سۆڤیەت دا عەرەبی شەمۆ نەک لە ئاستی ناوخۆییدا بەڵکو لە دەرەوەش ناوبانگێکی زۆری هەیە، عەرەبی شەمۆ دەستی بە نوسینی وتار کرد لە بوارە جیاجیاکانی کار و باری ڕۆشنبیری کوردی و ژیانی کۆمەڵایەتی لەو گوندانەی کوردی ئێزدی لێ نیشتەجێبوون. نوسینەکانی عەرەبی شەمۆ بە زمانی ڕوسی بوون، چونکە نوسینەکانی بە زۆری بۆ زانا و ڕۆشنبیر و ڕۆژهەڵاتناسەکانی ئەوروپا بوون کە گرنگییەکی زۆر و تایبەتیان ئەدا بە لێکۆڵینەوەی کوردی بە شێوەیەکی گشتی

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  • خۆ-خۆ ھینبوونا خوێندنا نڤیسارا کورمانجی (لەگەڵ ئیساھاک مارۆگوولۆف)، ١٩٢٩
  • لە ساڵی ١٩٥٨ پەرتووکی بەربانگی لە چاپدا
  • لە ساڵی ١٩٥٩ پەرتووکی جیھانی بەختەوەری چاپدا
  • لە ساڵی ١٩٦٦دا داستانی قەڵای دمدمی وەرگێڕا بۆ زمانی ڕووسی بەپیتی سلاڤی لە یەریڤان، لەم داستانەدا عەرەبی شەمۆ ھەوڵی دا ئەو جەور و ستەمەی کە لە لایەن داگیرکەرانی سەفەوی و عووسمانی لە کوردکراوە بخاتە ڕوو.
  • ڕۆمانی شوانی کورد لە ساڵی ١٩٧٧ لە چاپدرا
  • ڕۆمانی ھۆپۆ لە ساڵی ١٩٩٠ لە چاپدراوە
  • چیڕۆکی نێو خەڵکان ١٩٦٧
  • بەرھەمە کۆکراوەکانی عەرەبی شەمۆ ١٩٦٩
  • ساڵی ١٩٣٠ (ڕەبەن)لە چاپدا کە چیرۆکێکی سەرشانۆیە

یەکێک لە بەرهەمە بە ناوبانگەکانی ڕۆمانی(شڤانی کورد)ـە کە لە ساڵی ١٩٣٥ بڵاوکراوەیە کە هەر زوو وەرگێڕدرا بۆ زمانەکانی ڕوسی،ئەرمەنی،ئەڵمانی و ئەڵمانی کە لەم بەرهەمەدا نوسەر ڕاشکاوانە نەخشەی ژیانی زەحمەتکێشانی ناوچە کوردییەکان دەکێشێت وە سەختی ئەو ژیانە لە ژێر دەسەڵاتی کۆندا نیشان دەدا،ئەوەشمان پیشان دەدا کە چۆن ڕەنجخۆران و کۆنەپەرستانی سەردەمی سۆشیالیست دەبوونە بەربەست لە بەرامبەر جێنشینبوونی کوردانی کۆچەر.

سەرچاوەکان[دەستکاری]