سنجەرخان وەزیری
سنجەرخان وەزیری | |
---|---|
نازناو(ەکان) | سەردار ئەکرەم |
لەدایکبوون | سنە، پارێزگای کوردستان، ئێران |
مردن | ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩١٨ نەڕان، پارێزگای کوردستان |
پێکدادانەکان/جەنگەکان | جەنگی جیھانی یەکەم |
سنجەرخان وەزیری نەڕانی ناسراو بە سەردار ئەکرەم،[١] سەرکردەی شۆڕشگێڕ و دژە داگیرکەری ڕووسیا و بەریتانیا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، کوڕی میرزا محەممەد خاونی گوندی نەڕان سەر بە شاری سنە و کوڕی جەیران خانم لە بنەماڵەی ئەردەڵان (بنەماڵەی حاکمانی کوردستان) و کوڕی چوارەمی بنەماڵەیەکی ٩ کەسییە.[٢] سەنجەرخان لە بنەماڵەی ناسراوی وەزیرییەکانی شاری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە،[٣]
بنەماڵە[دەستکاری]
سەنجەرخان لە بنەماڵەی ناسراوی وەزیرییەکانی شاری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، وەزیرییەکان بەھۆی تواناکانیان لە بواری ژمێریاری و کار و باری دیواندا و پێویستیی ئەردەڵانییەکان بەم زانستە، وەزیرییەکان شوێپێیەکی قایم بۆ خۆیان لەناو میرنشینی ئەردەڵاندا دروست دەکەن، بنەماڵەی وەزیری بە چوونە ناو دامودەزگای دەسەڵاتداریی ئەردەڵان، دەبنە خاوەن نازناو و پێگەی تایبەت بە خۆیان و نازناوی میرزا بە واتای سکرتێر و نووسەریان پێ دەبەخشرێت. لە سەردەمی ئەمانوڵڵاخانی ئەردەڵاندا کەسێک لە وەزیرییەکان بە ناوی میرزا لوتفوڵلا گوندی نەڕان دەکڕێت و لەو گوندە نیشتەجێ دەبێت، سەنجەرخان لە نەوەکانی میرزا لوتفوڵڵا بوو.
ژیان[دەستکاری]
سەنجەرخان کوڕی میرزا محەمەدی وەزیری خاوەنی ئاوایی نەڕانی سەر بە شاری سنەیە، ناوی دایکی جەیران خانمی ئەردەڵانە، جەیران خانم ژنی دووەمی میرزا محەممەد بوو، دوو کوڕی بە ناوەکانی سەنجەر و یەدوڵڵا ھەبوو. لە دوای مردنی میرزا محەممەد، سەنجەر خان بەھۆی ناکۆکی لەگەڵ براکانی، ناچار بوو گوندەکەی خۆی جێ بھێڵێت و ڕووی کردە ناوچەی کولیایی، لە سنووری کرماشان و لە شارستانی سونقوڕ، بوو بە چەکداری ئەمانووڵڵا خانی فەرھەنگ.[٤]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ تاریخ مشاھیر کرد: امرا و خاندانھا (بخش دوم). تاران: سروش. p. 581. ISBN 978-964-12-0195-3. Retrieved 8ی Octoberی 2020.
{{cite book}}
: Check date values in:|accessdate=
(help)[بەستەری مردوو] - ^ "ئەو کوردەی ڕوسیا و بریتانیای شکست دا بە خیانەتی براکەی کوژرا". www.peyserpress.com. پەیسەر پرێس. Retrieved 8ی Octoberی 2020.
{{cite web}}
: Check date values in:|accessdate=
(help) - ^ "لە شاری سنە یادی سەنجەرخان بەرز نرخێندرا". www.asoyroj.com. ئاسۆی ڕۆژھەڵات. Retrieved 8ی Octoberی 2020.
{{cite web}}
: Check date values in:|accessdate=
(help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) - ^ کەمەندی, عەباس. حماسەی سنجرخان (سردار اکرم) (بە فارسی). سنە: علمی کالج. ISBN 978-600-5827-91-0. Retrieved 10ی Octoberی 2020.
{{cite book}}
: Check date values in:|accessdate=
(help)[بەستەری مردوو]