عەلی زەندی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەلی زەندی
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونمحەممەدعەلی زەندی
لەدایکبووی١٩٥٦
سنە، ڕۆژھەڵاتی کوردستان
مردووی٤ی نیسانی ٢٠٢٤
تۆرۆنتۆ، کەنەدا
پیشە(کان)گۆرانیبێژ، ژەنیار

محەممەدعەلی زەندی ناسراو بە عەلی زەندی (١٩٥٦ لە سنە - ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ لە تۆرۆنتۆ) گۆرانیبێژ و ژەنیاری کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو. عەلی زەندی باوکی دیمەن زەندی ئەکتەری کوردی شانۆ و سینەما بوو.[١]

ژیان[دەستکاری]

عەلی زەندی لە ساڵی ١٩٥٦ لە شاری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بوو. لە قۆناغی منداڵی لەگەڵ ناسر ڕەزازی ھاوڕێ بوو و پێکەوە دەستیان کرد بە چالاکی لە بواری ھونەری مۆسیقادا. ئەو لە لای حەسەن کامکار فێری مۆسیقا بوو. زەندی زیاتر لە ٢٠ ساڵ لەو بوارە چالاک بوو و کاری مۆسیقا و ئاواز و گۆرانی وتنی کردەوە. عەلی زەندی یەکەم ھونەرمەندێک بوو کە شیعری ئەرمەنی لە پەرتەو کرماشانی بە شێوەی گۆرانی خوێند و لەسەر کاسێت تۆماری کردەوە.[١] [٢]

عەلی زەندی بەدوای تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە لە ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ لە نەخۆشخانەیەکی شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا کۆچی دواییی کرد.[١] [٣] [٢]

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  • ئەرمەنی
  • خاڵۆ ڕێبوار
  • باوەیاڵ
  • زارا و ڕێحان
  • بە جێت دیلم
  • بۆ تۆ
  • زارا گیان
  • مامە کڕنوو
  • دەردی ھیجران
  • گوڵی زەرد و سوور
  • بەھار ھاتەوە

سەرچاوەکان[دەستکاری]