حیکمەت نەوبەری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حیکمەت نەوبەری
زانیارییەکان
لەدایکبووی١٩٣٤
سنە، ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پیشە(کان)گۆڕانیبێژ

حیکمەتوڵڵا نەوبەری ناسراو بە حیکمەت نەوبەری (١٩٣٤ لە سنە - ٧ی شوباتی ٢٠٢٢ لە سنە) گۆرانیبێژی کوردی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو. حیکمەت نەوبەری لە گۆرانیبێژانی ڕادیۆی سنە بوو و زۆرتر لە ٥٠ ساڵ لە بواری مۆسیقا چالاک بوو و لە بەدیھاتنی نەریتی ئاوازی کوردی لە ناوچەی ئەردەڵان کاریگەریەکی زۆری ھەبووە. حیکمەت نەوبەری خاڵۆی محەممەدجەلیل عەندەلیبی ئاوازدانەر و ژەنیاری کوردە.[١][٢]

ژیان[دەستکاری]

لە ڕاستەوە: حەسەن زیرەک، حەسەن کامکار و حیکمەت نەوبەری؛ سنە، ١٩٥٨.

حیکمەت نەوبەری لە ساڵی ١٩٣٤ لە گەڕەکی چوارباخی سنە لەدایک بوو. لە تەمەنی ١٧ ساڵی ھاوکات بە دامەزرانی ئۆرکێسترای ڕادیۆی سنە دەستیکرد بە چالاکی لە بواری مۆسیقا و زۆرتر لە ٥٠ ساڵ لەو بوارەدا چالاک بوو.[٣] نەوبەری لە دۆستانی نزیکی حەسەن زیرەک بووە و ھاوکارییان پێکەوە کردووە و زیرەک ماوەیەک لە سنە میوانی ماڵی نەوبەری بووە.[٤][٢]

ڕوانگەی ئەوانی دی[دەستکاری]

ناسر ڕەزازی گۆرانیبێژی کورد لە حیکمەت نەوبەری لە پاڵی نەورۆزی و فەتانە وەلیدی وەکوو یەکێک لە گۆرانیبێژەکانێک ناو دەبات کە بەر لە مەزھەر خالقی لە مۆسیقای شاری سنە دەرکەوتن و توانیویان خزمەتێکی گەورە بە مۆسیقای کوردیی سنە بکەن. ڕەزازی دەڵێت بەداخەوە حیکمەت نەوبەری ھەر زوو بە گەنجییەوە وازی ھێنا و گۆرانی نەوتەوە.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئێران سدا: ئەلبومی «کیش مھر» (بە فارسی)؛ سەردان لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
  2. ^ ئ ا کوردستان میدیا: ھونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد «حیکمەت نۆبەری» ماڵاوایی لە ژیان کرد (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
  3. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی مامۆستا حیکمەت نەوبەری وێڕای ژەندنی دەف لە سنە (بە فارسی)، نووسراو لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
  4. ^ کوردپرێس: تەرمی ھونەرمەندی سنەیی لە بەشی ھونەرمەندانی گۆڕستانی بەھەشتی محەممەدیی سنە بە خاک سپێردرا (بە فارسی)، نووسراو لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
  5. ^ کوردستان میدیا: ناسر ڕەزازی: ئەگەر وریا نەبین وەک لە تورکیە مێلۆدی کوردییەکانمان کراونە تورکی، لە ئێرانیش وامان بەسەر دێت (بە سۆرانی)، دیمانە لەگەڵ شەھرام سوبحانی، نووسراو لە ڕۆژنامەی کوردستان، ژمارەی ٨٦١، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.