شەھرام عەلیدی
| ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ ژێدەرێک یان سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێ سەرچاوەکان لەوانەیە داوای ژێدەریان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
|
|
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن هەبێت تا بگاتە شێوازی ستانداردی نووسین. (بەکارهێنانی ڕێنمایی زۆرتری خاوێنکردن لەبەر چاو بگرە) تکایە بە دەستکاریکردنی ئەم وتارە هاوکاریمان بکە. لەوانەیە بۆ ئەو مەبەستە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گوونجاوی لەخۆ گرتبێت. |
شەھرام عەلیدی (بە فارسی: شھرام علیدی) لە ساڵی ١٩٧١ لە شاری سنە لە دایکبوووە، لە ساڵی ١٩٨٢ چالاکی شانۆیی ھەبووە، لە ساڵی ١٩٨٨ چەند چالاکییەکی لە بواری شێوەکاری ئەنجام داوە، دەرچووی بەشی شێوەکاری کۆلێژی ھونەرەجوانەکانی زانکۆی تارانە، لە ھەمان کۆلێژ ماستەری لە سینەما بەدەستھێناوە. لە سێ پێشبڕکێی شێوەکاری خەڵاتی یەکەمی بەدەستھێناوە لە ساڵانی ١٩٩١ و ١٩٩٢ و ١٩٩٣، چالاکی لە بواری ئەنیمەیشنی بۆ کتێبی منداڵان کردووە، ئێستا ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی نێونەتەوەیی ئەنجومەنی سینەماکارانی لاوی وڵاتی ئێرانە و ئەندامی دادوەری فیستیڤاڵی (بەند عەباس) لە ئێران و ئەندامی لێژنەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە لە بنکەی کورتە فیلمی ئێران.
دەرھێنەر خاوەنی چەندین کورتە فیلمی سینەمایی و دیکۆمێنتییە، کە ئەمانەن:
- (ماملێ) دیکۆمێنتی ١٩٩٨
- (شۆت) ١٩٩٩
- (دەرگای بەھەشت) دیکۆمێنتی ٢٠٠٠
- (زەوی سەخت و ئاسمان دوور) ٢٠٠٠
- (شێرکۆ بێکەس) دیکۆمێنتی ٢٠٠٠
- (دوایین گوندی سەرژمێری نەکراو) ٢٠٠٢
- (دوگمە) ٢٠٠٣
- (گوندی ئەدێشە) ٢٠٠٣
- (ھەناسە) دیکۆمێنتی ٢٠٠٥
- (شاخەکانی تاران) دیکۆمێنتی ٢٠٠٦
فیلمی دوایین گوندی سەرژمێری نەکراو کە یەکێکە لە فیلمە ھەرە بەھێزەکانی دەرھێنەر، چەندین خەڵاتی بەدەستھێناوە، خەڵاتەکان ئەمانەن:
- خەڵاتی فیستیڤاڵی (Sony) تاران ٢٠٠٢
- خەڵاتی فیستیڤاڵی (ئاوانکا) پورتوگال ٢٠٠٣
- ھەڵبژێردراوی فیستیڤاڵی پووسان کۆریای باشوور ٢٠٠٣
- خەڵاتی فیستیڤاڵی (ریۆدۆژانیرۆ) بەرازیل ٢٠٠٣
- خەڵاتی فیستیڤاڵی (دورنێزی) فەرەنسا ٢٠٠٣
- لە بەشی پێداچوونەویەک بە فیلمە کوردییەکانی دنیا، خەڵاتی فیستیڤاڵی (فیلمی کوردی بەرلین) ٢٠٠٣
- خەڵاتی فیستیڤاڵی (مێد فیلم) Med Film Festival ٢٠٠٣
- خەڵاتی بەشی نێونەتەوەیی فیستیڤاڵی (کلێرمونت) فەرەنسا ٢٠٠٣
- خەڵاتی باشترین بەرھەمی نەتەوەیی فیستیڤاڵی (کورتە فیلمی تاران) ئێران ٢٠٠٣
- خەڵاتی باشترین سیناریۆ لە فیستیڤاڵی (ئارۆکا) پورتوگال ٢٠٠٤
- خەڵاتی تایبەتی لێژنەی ناوبژیوانی فیستیڤاڵی (فیلمی سلێمانی) ٢٠٠٤
- خەڵاتی تایبەتی بینەران لە فیستیڤاڵی (ئیماگۆ) پورتوگال ٢٠٠٤
- خەڵاتی تایبەتی فیلمێکی راشکاوانە لە فیستیڤاڵی (ھامبۆرگ) ٢٠٠٤
- خەڵاتی تایبەتی ناوبژیوان لە فیستیڤاڵی (تۆرێنتۆ) ئیتالیا ٢٠٠٤.
جگە لەم بەرھەمانە دەرھێنەر چەندچالاکییەکی دیکە ئەنجامداوە:یاریدەدەری دەرھێنەرو دیزاینەری تایتل لە فیلمی کاتی دەرھێنەر محەمەد تاغی جەلیلی- دیزاینەری برۆشۆر لە فیلمی (پەری دەریا)ی دەرھێنەر (میەرنووس فارس)- دیزاینەری شانۆ و جل و بەرگ لە فیلمی (گۆرانییەکانی وڵاتی دایک)ی دەرھێنەر (بەھمەنی قوبادی) - وەک وانەبێژێک بەشداری لە وۆرکشۆپی (تێگەیشتن لە رێزبەندی روداوەکان) لە وڵاتی ئێران کردووە - وانەبێژ لە وۆرکشۆپێک دەربارەی سیناریۆ لە فیستیڤاڵی کان لە ساڵی ٢٠٠٤ - وەک بەرھەمھێنەر لە فیلمی (گەڕانەوە بۆ بام)ی دەرھێنەر (جیفانێتی و زێنسیزی) کاری کردووە.
بەرھەمە سینەماییەکانی دەرھێنەر تا ئێستا لە چەندین ھۆڵی سینەمایی جیھانی و کەناڵە ئاسمانییە جیھانییەکان نمایشکراوە.