وریا غەفووری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وریا غەفووری
ئەزموونی گەنجی
پاسی تاران
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠٠٧–٢٠١٠ پاسی ھەمەدان ٨١ (٥)
٢٠١٠–٢٠١٢ شەھرداریی تەورێز ٥٠ (٣)
٢٠١٢–٢٠١٤ نەفتی تاران ٦٢ (٣)
٢٠١٤–٢٠١٦ سپاھان ٤٥ (٢)
٢٠١٦–٢٠٢٢ ئیستقلال ١٣٥ (١٩)
٢٠٢٢–٢٠٢٣ فوولاد ١٢ (٠)
سەرجەم ٣٨٥ (٣٢)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٤–٢٠١٩ ئێران ٢٨ (٠)
ڕاهێنەرایەتی
٢٠١٩ ئیستقلال (یاریزانی چاودێر–بەڕێوەبەر)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ٢٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩

وریا غەفووری (لەدایکبووی ١٨ی ئەیلوولی ١٩٨٧ لە سنە) یاریزانێکی خانەنشینی تۆپی پێی کوردە.[١] ئەو لە تۆپی پێدا زۆرتر وەک بەرگریکاری ڕاست و ھەندێک جاریش وەکوو ناوەندیکاری ڕاست یاریی کردووە.

یانەکان و ژیانی وەرزشی[دەستکاری]

وریا غەفووری یاری پرۆفشناڵی خۆی بە یاری کردن لە یانەی پاسی ھەمەدان لە ساڵی ٢٠٠٧ دەسپێکرد و تا ساڵی ٢٠١٠، ٨١ یاری بۆ ئەو یانەیە ئەنجام داو، ٥ گۆڵیشی تۆمار کرد، کە ئەم ئامارە بە نیسبەت پۆستەکەی، کە ھافبەک و بەرگریکارە زۆر باشە.

پاش یاری لە یانەی پاسی ھەمەدان، لە ساڵی٢٠١٠ ئەچێتە ناو ڕیزی یاریزانانی یانەی شارەداری تەورێز و تا ساڵی ٢٠١٢، ٥٠یاری بۆ ئەو یانە ئەنجام ئەدات و ٣ گۆڵیش تۆمار ئەکات.

بە ھاتنی وەرزی نوێ خولی نایابەکانی ئێران لە ساڵی ٢٠١٢ ئەچێتە ناو ڕیزی یانەی نەفتی تاران و دەورانی زێڕینی ئەو بەم جۆرە دەسپێ ئەکات و تا کۆتایی وەرزی ٢٠١٤ لەم یانە ٤٩ یاری ئەنجام ئەدات و ٢ گۆڵیش تۆمار ئەکات.

لە کاتی یاری کردن لە یانەی نەفتی تاران، لە لایان کارلۆس کەیرۆشی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێ ی ئێران بۆ یاری کردن لە ھەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران بانگ ھێشت کرا.

لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا، وریا غەفووری لە ھەمووی یاریەکاندا بەشدار بوو.پێشتر لە ئیستقلال تاران یاری دەکرد.[٢]

دەستگیرکردن[دەستکاری]

وریا غەفووری لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بە فەرمانی دادگا بە هۆی کاردانەوەی تیژ و ئیستفزازی و ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی هاوڕێی، سووکایەتیکردن و لەناوبردنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی نەتەوەیی ئێران و پڕوپاگەندە دژی سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە فەرمانی دادگا دەستبەسەر کرا.[٣][٤]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ وریا غەفووری ماڵئاواییکرد. تۆڕی میدیاییی ڕووداو (لە ڕێکەوتی ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣). سەردان لە ڕێکەوتی ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣.
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 19ی Juneی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٤ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "خبرگزاری فارس - وریا غفوری بازداشت شد". خبرگزاری فارس. 2022-11-24. Retrieved 2022-11-24.
  4. ^ "وریا غفوری بازداشت شد". خبرگزاری برنا (بە فارسی). Retrieved 2022-11-24.