شارستانی چاڵدێران
شارستانی چاڵدێران
شارستانی چۆڵدەران | |
---|---|
شھرستان چالدران - چالدیران بؤلگەسی - Chaldoran County | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا |
بوون بە شارستان | ١٩٩٦ |
دەسەڵات | |
• سەرۆکی شارستان | محەممەدزادە |
ڕووبەر | |
• شارستان | ١٩٧٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧٦٣ میلی چوارگۆشە) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• شارستان | ٤٥٬٠٦٠ |
• شاری | ١٩٬٤٦٧ |
• لادێیی | ٢٥٬٥٩٣ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کرمانجی)، ئازەری |
• ئایین | ئیسلام(شیعە و سوننە) و یارسان |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٤٤١ |
وێبگە | چاڵدێران |
شارستانی چاڵدێران یان شارستانی چۆڵدەران، (بە فارسی شھرستان چالدران، بە ئینگلیزی Chaldoran County، بە ئازەری چالدران بۆلگەسی) یەکێکە لە شارستانەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، لە باکووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە وڵاتی ئێران.[١] لە باکوورەوە شارستانی ماکۆ و (قەزای بازید) لە پارێزگای ئاگری لە باکووری کوردستان، لە باشوورەوە شارستانی خۆی، لە ڕۆژھەڵاتەوە شارستانی ماکۆ و شارستانی شەوت، لە ڕۆژاواوە (قەزای ئەبەخ) و (قەزای قەرقەلی) لە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان. ناوەندی سیاسی و ئیداری ئەم شارشارستانە شارۆچکەی سیاھچەشمە(سەرچاڤە)یە.[٢]
ئەم شارستانە زیاتر بە شەڕی چاڵدێران ناوبانگی ھەیە کە لە نێوان ھێزەکانی شا ئیسماعیلی یەکەمی سەفەوی و سوڵتان سەلیمی یەکەمی عوسمانی ڕوویدا.
چۆڵدەران یەکێکە لە ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوای ئێران بەھۆی ساردی کەشوھەوای زستان و فێنکی لە ھاویندا.
ناو
[دەستکاری]ئەم شارستانە ناوی جۆراوجۆری ھەیە، لەوانە سیاھچەشمە، قەرەئەینی، قۆڵنی و چاڵدێران کە ناوی سەرەکییە. ناونانی ئەم شارستانە بە شارستانی چاڵدێران بۆ جەنگی بەناوبانگی چاڵدیرانە کە لە ساڵی ١٥١٤ لە نێوان سوپاکانی شا ئیسماعیلی یەکەمی سەفەوی و سوڵتان سەلیمی یەکەمی عوسمانی ڕوویدا لە دەربەندێکی تەسکدا کە ناوی چاڵدێران بوو.
مێژوو
[دەستکاری]چۆڵدەران شوێنی شەڕی مێژوویی چاڵدیرانە کە لە ساڵی ١٥١٤ لە نێوان سوپاکانی شا ئیسماعیلی یەکەمی سەفەوی و سوڵتان سەلیمی یەکەمی عوسمانی لەسەر دەشتی تەسکی دەرەوەی شارۆچکەکە روویدا. سوپای عوسمانی ئەو سوودەی ھەبوو کە چەکی ئاگرین بەکاردەھێنێت و ھەروەھا لە قەبارەدا باڵادەستی ھەبوو، بۆ یەکەمجار سوپای سەفەوییان تێکشکاند. دوای ئەوەی عوسمانییەکان ئەم ناوچەیەیان گرت، زۆرێک لە ھۆزە کوردەکانیان لە ڕۆژئاوا زیاتر نیشتەجێ کرد.
کڵێسای تاتاڤۆی پیرۆز(غارە کڵێسا) یان سانت تادیۆس لە ناوچەی چالدۆرانە، ٧ کم لە باکووری ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی سیاھچەشمەوەیە.
ئەم شارستانە لە ساڵی ١٩٣٧ەوە وەک ناوچەیەک بەڕێوەدەبرا، تا ساڵی ١٩٩٦ لە سایەی سیستەمی کۆماری ئیسلامی لە شارستانی ماکۆ جیاکرایەوە و تا ئاستی شارستان بەرزکرایەوە.
ئابووری
[دەستکاری]فراوانبوونی لەوەڕگە و زەوییە کشتوکاڵییەکان دەرفەتی بەخێوکردنی ئاژەڵداری ئاوەدان و کشتوکاڵ و کشتوکاڵی چۆڵەوانی بە بەرزترین ڕێژەی ڕەخساندنی ھەلی کار لە ناوچەکەدا بەم ھەرێمە بەخشیووە. بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٣ ژمارەی دانیشتوانی شارستانی چۆڵدەران ٤٦ ھەزار و ٧٠٠ کەسە؛ لەسەدا ٣٣.٥یان لە ناوچە شارییەکان دەژین و لەسەدا ٦٦.٥یان دانیشتووی گوندنشین و خێڵەکین. بازاڕی چوارشەممەی چۆڵدەران(بازاری چاھەرشانبە) ناوبانگێکی تایبەتی ھەیە بەھۆی جۆرە جیاوازەکانی ئاژەڵ و کشتوکاڵ و بەرھەمی کشتوکاڵی و کاری دەستی ناوخۆییەوە. گرنگترین شوێنە گەشتیارییەکانی ئەم شارستانە بریتین لە : کڵێسای تاتاڤۆی پیرۆز(غەرە کەلیسا)، گۆڕی شەھید سەدردین شیرازی، گۆڕی شەھیدان لە شارستانی چۆڵدەران و کڵێسای زەرزار لە گوندی باروم.[٣]
دانیشتوان
[دەستکاری]- دانیشتوانی شارستانی چۆڵدەران پێکھاتووە لە کورد و ئازەرییەکان، بەرێژەی ۵۸ کورد، ٪۴۲ ئازەر.[٤][٥]
- زمانی خەڵکی شارستانی چاڵدێران زمانی کوردی(کرمانجیە).[٦]و ئازەری
جوگرافیا
[دەستکاری]- شارستانی چاڵدێران یەکێکە لە شارستانە بەرزەکانی ئێران کە دەکەوێتە باکووری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، خاڵی کۆبوونەوەی چیای زاگرۆس و کێوی ئارارات بە بەرزی ٥١٥٦ مەتر. کەشوھەوایەکی شاخاویی سارد و ساردی ھەیە.
- کۆی گشتی ڕێگاکانی نێوان شارەکانی ئەم شارستانە ١٧٥ کم و کۆی گشتی ڕێگاکانی گوندەکان ٤٥٤ کم کە ١٠٠ کم(٢٢٪)ی قیرە و باقیەکەی تر کۆنکرێت و گڵە کە بە ڕێژەی ٢٥٪ کەمترە لە تێکڕای پارێزگاکان کە ٤٧٪یە. شارستانی چاڵدێران کە ڕووبەرەکەی ١٩٩١ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، زیاتر لە ٣٫٥٪ی ڕووبەری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا دەگرێتەوە.
- بەرزترین پلەی گەرمی تۆمارکراو لە مانگی تەمموزی ٢٠٠٨، ٣٤٫٦ پلەی سەدی بووە و کەمترین پلەی گەرمی لە زستاندا لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٠٩، -٢٩٫٦ بووە. تێکڕای پلەی گەرمی ساڵانە ١٫٨ پلەی سەدییە و ژمارەی ڕۆژانی بەستوو ١٣٩ ڕۆژە لە ساڵێکدا. دابەشکردنی بارانبارینی وەرزی دەریدەخات کە بەھار ٤٢٪؛ ھاوین ٤٣٪؛ پاییز ٢٥٪؛ وە زستان ٣٠٪ی بارانبارینی ساڵ پێکدەھێنێت. بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکان، تێکڕای بارانبارینی ساڵانە لە شارستانی چاڵدێران ٤٤٦.٧ ملیمەترە، ھەروەھا بەھێزترین بای تۆمارکراوە لەم ماوەی ئامارەدا ٩٤ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بە ئاراستەی باشووری ڕۆژئاوایە، ھەروەھا بای باو لە باکووری ڕۆژئاوای شارستانەکەوەیە.[٧]
کشتوکاڵ
[دەستکاری]- شارستانی چاڵدێران خاوەنی ٣٠ ھەزار و ٩٧٧ ھێکتار زەوی کشتوکاڵییە و پشکی ٢٫٤٪ی تەواوی پارێزگاکەیە کە ٢٥٪ی ئاودێری و ٧٥٪ی باراناوییە، بەرھەمە سەرەکییەکانی بریتین لە گەنم و جۆ و وێنجە و ئالیک و پەتاتە.
- لە ساڵی ١٩٩٦ ٥٠٠ ھێکتار زەوی بە پەتاتە چێندرا، تێکڕای بەرھەمی ھەر ھێکتارێک لە ساڵی ١٩٩٥ یەکسان بوو بە ٣٠ تۆن، کە کێبڕکێ لەگەڵ ئەردەبیل دەکات بۆ پلەی یەکەم و دووەم لەسەر ئاستی ئێران.
- چاندنی سیر لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە وەرگرتنی نمونە لە ناوەندەکانی بەرھەمھێنانی ئەم بەرھەمە بە کەشوھەوای ھاوشێوە و بەرەوپێشبردنی شێوازی چاندن لە شارەکەدا بە جۆرێک کە لە ساڵی ١٩٩٦ پەنجا ھێکتار زەوی لە ژێر چاندندا بوو و تێکڕای دروێنەی ھەر ھێکتارێک لە ساڵی ١٩٩٥، ١١ تۆن بوو. لەوانەیە ئەم بڕە دروێنەیە بەڵێنی زیادکردنی بەرھەمی ئەم بەرھەمە بدات لە ساڵانی داھاتوودا و بەھێزکردنی بنکەی ئابووری لە ناوچەکەدا.
- چاندنی فاسۆلیا لەم ساڵانەی دواییدا بەھۆی بەرھەمی باشەوە بووەتە جێی بایەخ، بەجۆرێک لە ساڵی ١٩٩٦دا چل ھێکتار لە زەوییەکانی شارستانەکە بەم بەرھەمە چێنراون، تێکڕای بەرھەمی ھەر ھێکتارێک لە ساڵی ١٩٩٥دا دوو تەن بووە.
- سودمەندبوون لە بەنداوی زەمینی بابا ئەحمەد کە دەکەوێتە ٣٥ کم باشوری ڕۆژھەڵاتی شارستانەکە بەمەبەستی سنووردارکردنی لافاوی وەرزی و ھەڵگرتنی ئاو بۆ مەبەستی کشتوکاڵی و خۆراکدانی ژێرزەوی ئاوی خوارەوەی بەنداوەکە و دەستپێکردنی جێبەجێکردنی ئاودێری زەویەکانی خوارەوەی بەنداوەکە لە... ٤ گوند بە بڕی ٦٠٤ ھێکتار.
- ھەبوونی سەرچاوەی ئاوی زۆر دەوڵەمەند بە تایبەت لە دەشتەکانی شارستانەکە(٧ ڕووباری ھەمیشەیی، ٧٦ ڕووباری وەرزی، ١٢١ کانی سروشتی، ٣ بۆری ئاو، ٣٥٧ بیر کە ٧٩یان بیری قووڵن و ٢٧٨یان نیمچە قووڵن).
- خاوەنی پشکێکی بەرچاو لە لەوەڕگە زۆر دەوڵەمەندەکانی پارێزگاکە بە ڕووبەری ١٥٨ ھەزار ھێکتار، ئەمەش وایکردووە ئەم شارستانە ببێتە یەکێک لە ناوەندە گرنگەکانی ئاژەڵداری وڵاتەکە.
- بەرھەمھێنانی پشکێکی بەرز لە بەرھەمە ئاژەڵییەکانی پارێزگاکە و ھەبوونی بەرھەمی زیادە لە بەرھەمە ئاژەڵییەکانی وەک شیر، پەنیر، گۆشتی سوور، پێست و خووری(وەک چۆن ٣٥٠ ھەزار ئاژەڵی ڕەسەن و زیاتر لە ٣٥٠ ھەزار ئاژەڵی کۆچەری گەڕۆک لەم شارستانەدا بەخێو دەکرێن).
- شوێنێکی زۆر لەبار و چاکە بۆ بەخێوکردنی ھەنگ.[٨]
دابەشی کارگێڕی
[دەستکاری]دابەشکردنە نیشتمانییەکانی ئەم شارشارستانە، بەپێی ئەنجامی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٦ی ھەموو ئێران، بەم شێوەیەن:
ناوچەکان
[دەستکاری]شارەدێیەکان
[دەستکاری]گوندەوارەکان
[دەستکاری]- گوندەوارەکانی ناوچەی دەشتەکان:
- گوندەوارەکانی ناوچەی ناوەند:
گوندەکانی شارستانی چۆڵدەران
[دەستکاری]پیکھاتووە لە ١٦٦ گوند.
٧٤ گوندە کوردەکان.
٧٨ گوندە ئازەرییەکان.
١٠ گوند تێکەڵەی کورد و ئازەرییەکان.
٤ گوند ئەھلی حەقەکان.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ https://www.gitashenasi.com/En/Product/Index.cfm?I=9 ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ http://chaldrancity.ir/1396/10/چالدران-را-بھتر-بشناسیم/[بەستەری مردوو]
- ^ https://web.archive.org/web/20070522192425/http://www.gitashenasi.com/En/Product/Index.cfm?I=9
- ^ https://www.iranicaonline.org/articles/kurdish-tribes#article-tags-overlay
- ^ منابع: پژوھشنامھٔ تاریخ تمدن اسلامی سال پنجاە و دوم پاییز و زمستان ۱۳۹۸ شمارھٔ ۲
- ^ http://chaldoran.az.pnu.ac.ir/portal/Home/Default.aspx?CategoryID=e0f6d4a0-7515-4292-8347-add2549de463
- ^ https://www.chalderan-ag.ir/fa/wagov/aboutchalderan ١١ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ https://www.chalderan-ag.ir/fa/home/index# ١١ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شارستانی چاڵدێران تێدایە. |