فاسۆلیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چێشتێ کە فاسۆلیای تێکراوە

فاسۆلیا یەکێکە لە خۆراکە ڕووەکییەکان.

سوودەکان[دەستکاری]

فاسۆلیا سەرچاوەیەکی گرنگی پڕۆتینە. ٩٠ گرام لە فاسۆلیا نزیکەی ٧، ٩ گرام پرۆتینی تێدایە، بەڵام تەنھا ٣ گرام چەوری تێدایەو ٣، ٣ گرام ڕیشاڵی خۆراکی و ٥٥ مایکرۆگرام لە ڤیتامین بی ٢، و ١٢٩ مایکرۆگرام لە فۆڵەیت و ١٠٣ میلیگرام کالسیۆم و ٧، ٩٣ میلیگرام لە تۆتیاو ٢، ٢٥ میلیگرام ئاسنی تێدایە. سەرەڕای ئەمانەش سەرچاوەیەکی باشی پۆتاسیۆمیشە.
فاسۆلیا جێگرەوەیەکی باشی گۆشتە، چونکە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و تۆتیا و ئاسن کە لە گۆشتی سوور و سپی و ماسیدا ھەیە. پتر لەوە چەوری زۆر کەم تێدایەو ئەمەش وادەکات خواردنێکی زۆر باش بێت بۆ دڵ. فاسۆلیا سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی ڕیشاڵی خۆراکییە، ٩٠ گرام لە فاسۆلیا %٣٨ی پێویستی لەش لە ڕیشاڵە خۆراکییەکان دابین دەکات. بوونی ئەم ڕیشاڵانەش جوڵەی ڕیخۆڵەکان چالاکتر دەکات و قەبزی کەمدەکاتەوە. ھەروەھا ھەرس کردنی خۆراک دوا دەخات بەمەش کۆنترۆڵی برسێتی دەکات و دژ بە قەڵەوبوونە. پتر لەوە یەکێکە لە باشترین خۆراکەکان بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە.

فاسۆلیا سەرچاوەیەکی باشی کانزا و فیتامینیشە، ماگنسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە کە کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکەن، فۆسفۆر و کالسیۆم کە ئێسکەکانمان بەھێز دەکەن، فۆڵەیتیش زۆر گرنگە بۆ دروست کردنی خڕۆکەکانی خوێن. باشتر وایە لەگەڵ فاسۆلیادا برنجی قاوەیی بخۆن وەک لە برنجی سپی، چونکە برنجی سپی بە تەواوی سروشتی نییە و کاتێک کە ئامادە دەکرێت ھەندێک لە پێکھاتە خۆراکییە گرنگەکانی لە دەست دەدات وەک ئاسن و ڤیتامین بی و ئەو ڕیشالە خۆراکییانەی تێیدایە. سەرەڕای ئەوەش زۆر گرنگر برنجەکە چەور نەبێت و خوێی کەم بێ چونکە نابێ لە ڕۆژێکدا زیاتر لە ١٥٠٠ میلیگرام خوێ بخۆن. فاسۆلیا بە سروشتی خوێی تێدا نییە بەڵام ئەگەر فاسۆلیای لە قتوونراوتان کڕی پێوسیتە ئەوە بکڕن کە کەمترین ڕێژەی خوێی تێدایە.

توێژینەوەکان لەسەر فاسۆلیا[دەستکاری]

توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی گرنگییەکانی فاسولیای دەرخست پزیشکەکان ئەوەیان روون کردەوە کە فاسۆلیا یەکێکە لەو مادە بەسودانەی کە دەبێتە ھۆی پارێزگاری کردن لە لەشی مرۆڤ دژی نەخۆشیەکان و ھەروەھا ئەبێتە چارەسەر بۆ زۆرێک لە نەخۆشیەکان و سودێکی زۆری ھەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ

بەپێی دواین توێژینەوە دەرکەوتووە کە فاسۆلیا ئەبێتە ھۆی چارەسەرکردنی ھەوکردن و نەخۆشیەکانی سنگ و خاوێنکردنەوەی گورجیلەکان و کۆئەندامی میز و ھەروەھا ئەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێن و چارەسەر بۆ نەخۆشی شەکرە

ھەروەھا پزیشکەکان ئەوەیان روون کردەوە کە فاسۆلیا ئەبێتە ھۆی چارەسەر بۆ نەخۆشیەکانی ئێسک و جومگەکان و نەخۆشی رۆماتیزم و حەساسیەتی پێست ناھێلێت و ئازارەکانی بڕبڕەی پشت کەم دەکاتەوە و سەرچاوەیەکی چالاکە بۆ بەھێزبوونی توانای سێکسی.

فاسۆلیا و نەخۆشی شێرپەنجە[دەستکاری]

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی خواردنی فاسۆلیا بۆ فشاری خوێن بەسوودە، ھاوکات وەک گیایەکانی تر سوودی بۆ دڵ ھەیە. بە گوێرەی ئەو توێژینەوەی لەسەر سوودەکانی فاسۆلیا ئەنجامدراوە دوای ئامادەکردنی فاسولیا و خواردنی، تەواوی فاسولیایەکە رکێشی جەستە نابێت و بەشێکی لەناو ریخۆڵە دەمێنێتەوە پاشان باکتریاکانی ناو ریخۆڵە لەگەڵ ئەو بەشەی کەر کێشی جەستە نەبووە ماددەیەکی کیمیای تایبەت دروست دەکەن کە رکێشی جەستە دەبێت و دەبێتە ھۆی کەم بوونی کۆڕسترۆڵی خوێن و بەم ھۆیەوە مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەبێتەوە. ھەر بە گوێرەی ئەو توێژینەوەیە بە ھۆی ئەو گۆڕانکارییانەی لەناو ریخۆڵە دروست دەبێت، چەند ماددەیەکی دژی شێرپەنجە دروست دەبێت و ڕێژەی (٪٥ بۆ ٪٦) فشاری خوێن کەم دەبێتەوە.