بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سەڵاواتی ئیبراھیمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەڵاواتی ئیبراھیمی
بەشێکە لەنوێژ لە ئیسلام، ویرد، دوعا، Wird، Wazifa
ئایینئیسلام
بابەتی سەرەکیSalawat، سەڵاوات
لە پێشسوژدە، sitting in salah، تەحیات
لە دوایدوعا، Taslim، ویرد، Raising hands in Dua
دانەرخوا لە ئیسلامدا، حەمید، مەجید
یاد کردنەوە بۆمحەممەد، ئیبراھیم لە ئیسلامدا، ئەھلولبەیت، Ahl al-Kisa
وێنا دەکاتAllahumma، سەید، نوێژ لە ئیسلام، Barakāt، Alamin

سەڵاواتی ئیبراھیمی ئەو سەڵاواتەیە لە تەحیاتی کۆتایی نوێژدا دەخوێندرێ، بریتییە لە گوتنی ( اللھم صلِّ علی محمد وعلی آل محمد کما صلیت علی إبراھیم وعلی آل إبراھیم إنک حمید مجید، اللھم بارک علی محمد وعلی آل محمد کما بارکت علی إبراھیم وعلی آل إبراھیم إنک حمید مجید)[١] کەئەوەیان شێوازە باوترەکەیە، یان گوتنی (اللھم صل علی محمد وعلی آل محمد کما صلیت علی آل إبراھیم وبارک علی محمد وعلی آل محمد کما بارکت علی آل إبراھیم فی العالمین إنک حمید مجید والسلام)، ھەندێک لەزانایان دەڵێن گوتنی واجبە بەڵام زۆربەی زانایان دەڵێن سوننەتە.[٢][٣][٤]

ماناکەی بە کوردی
[دەستکاری]

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ،

خودایە:

دروود و سەڵاوات بڕژێنە بەسەر مــوحــەمـمــەد و خانەوادەی موحەممەددا و لە ناو باشترین کۆڕ و کۆبوونەوەکەیان ئەهلی ئاسمان بەباشە و بە ڕێز و گەورەیی باسیان بکە ھەر وەکو چۆن دروودت ڕژاند بەسەر ئیبراھیم و خانەوادەی ئیبراھیمدا و بە باشە و بەڕێز و گەورەیی باست کردوون. بەڕاستی تۆ سوپاس و ستایش کراویت و خاوەن شکۆیت،


اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، في العالمين إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ:

پیرۆزی و بەرەکەت بڕژێنە بەسەر مـوحـەمـمـەد و خانەوادەی موحەممەددا، ھەر وەکو چۆن پیرۆزی و بەرەکەتت ڕژاند بەسەر ئیبراھیم و خانەوانەدەی ئیبراھیمدا، لە هەموو جیهانەکاندا ئەم گەورەیی و پیرۆزی و بەرەکەتە نیشان بدە چونکە بەڕاستی تۆ سوپاس و ستایش کراویت و خاوەن گەورەییت و شکۆداریت


(في العالمين) واتە: هەموو جیهانێک کە خودا دروستی کردبێت وەکو جیهانی فریشتە و جیهانی ئادەمیزاد و جیهانی جنۆکە و جیهانی ئاژەڵان و سەرجەم ئەو جیهان و کۆمەڵگایانەی هەن و خۆیان لە خۆیاندا دنیایەکی ترن و لە دنیایەکی تر ناچن.

کەواتە مەبەست لە (في العالمين) ئەوەیە پەروەردگار ئەم گەورەیی و پیرۆزیە لە هەموو جیهانەکاندا نیشان بدات و بەگەورەی ڕابگڕێت جا ئیتر ئەمە چۆناییە ئێمە لێی نازانین... والله اعلم.


(ٳنك حمید مجید) بۆ ستایشکردنی خودای گەورە بەکارهاتووە کە دوو سیفەتی گەورەی پەروەردگار باسکراوە تێیدا ئەوانیش (حمید: سوپاسکاری بەندەکانیەتی لەسەر چاکەکردن و بەندەکانیشی سوپاسی دەکەن) و (مجید: خاوەن گەورەیی و شکۆدارییە) وەکو جوانییەک بۆ سەڵاواتەکە و دۆعاکە و نیشاندانی بەندایەتی بۆ خودا دەوترێت.


مانای وشەی (دروود)یش برتییە لە سڵاوکردن بەڵام بە شێوازێک وەکو وەسف و تەعریف و ستایشکردن وابێت بۆ ئەو کەسە. بۆنموونە ئەم کەسە هێندە کەسێکی بەڕێز و پایەدار و مێرخاسە حەزناکەی پێی بڵێیت سڵاو بەڵکو دەتەوێت ڕێزێکی زیاتری لێبنێیت لەو کاتەدا پێی دەڵێیت: دروودت لێبێت یان دروود بۆ جەنابت.


سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. سەحیحی بوخاری، ٤٥١٩
  2. «کیفیات الصلاة علی النبی صلی اللە علییە وسلم». binbaz.org.sa (بە عەرەبی). لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. «تعدد صیغ الصلاة الإبراھیمیة». www.islamweb.net (بە عەرەبی). لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. «الصلاة الإبراھیمیة». موضوع (بە عەرەبی). لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]