بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەبوو لەھەب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عەبدول عوزا کوڕی عەبدول موتەلیب مامی پێغەمبەر محەممەدە، بە کونیەی ئەبوو لەهەب ناسراوە و کونیەی ئەبوو عوتبە بووە، ساڵی ٦٢٤ی کۆچی مردووە،[١][٢] برای باوکیی عەبدوڵڵای کوڕی عەبدول موتەلیبی باوکی پێغەمبەر محەممەدە، عەبدول موتەلیبی باوکی کونیەی ئەبوو لەهەبی بۆ داناوە بەهۆی جوانیەکەیەوە.[٣] دژایەتیەکی زۆری ئیسلامی کردووە و یەکەم کەسبووە کە پێغەمبەر محەممەدی بەدرۆ خستۆتەوە، هەر بۆیەش لە قورئاندا باسکراوە و مژدەی چونە ناو دۆزەخی پێدراوە.[ژێدەر پێویستە][٤][٥]

لە قورئاندا

[دەستکاری]

لە قورئاندا لە سوورەتی مەسەددا باسکراوە ﴿تَبَّتْ يَدَا أَبِي لَهَبٍ وَتَبَّ ۝١ مَا أَغْنَى عَنْهُ مَالُهُ وَمَا كَسَبَ ۝٢ سَيَصْلَى نَارًا ذَاتَ لَهَبٍ ۝٣ وَامْرَأَتُهُ حَمَّالَةَ الْحَطَبِ ۝٤ فِي جِيدِهَا حَبْلٌ مِنْ مَسَدٍ ۝٥ [مەسەد:١–٥] (کوردی: دەى (ئەبو لەهەب) تیاچێت و زەرەرمەندو خەسارەتمەند بێت و هەردوو دەستەكانی تیا بچن (وَتَبَّ) ئەمەی یەكەم دوعایەو ئەمەی دووەم هەواڵەو (ئەبو لەهەب) تیاچوو, (ئەبو لەهەب) ناوی (عبدالعزى) بووەو یەكێك بووە لە گەورەكانی قوڕەیش، وە مامەی پێغەمبەری خوا بووە صلى الله علیه وسلم ، وە پیاوێكی جوان بووە، ئەووترێ: پێی وتراوە (ئەبو لەهەب) چونكە ناوچەوانی گەشاوە بووە, (ڕەبیعەی كوڕی عەباد) پێش ئەوەی موسڵمان بێ ئەفەرمووێ: پێغەمبەری خوام بینی صلى الله علیه وسلم لە بازاڕی (ذی المجاس) ئەگەڕا ئەیفەرموو: خەڵكی بڵێن: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ) سەرفرازو سەركەوتوو ئەبن و ڕزگارتان ئەبێ، خەڵكیش لێی كۆئەبوونەوە، پیاوێكی شێوە جوان لە دوایەوە ئەڕۆی ئەیووت: بە قسەی مەكەن ئەمە وازی لە دینەكەی خۆی هێناوەو درۆ ئەكات بۆ هەر شوێنێك بڕۆیشتایە دوای ئەكەوت وتم: ئەمە كێیە؟ وتیان: ئەمە (ئەبو لەهەبی) مامەیەتی كە كەسێكی وا خراپ بووە. ئەو ماڵ و سەروەت و سامانەی كە (ئەبو لەهەب) كۆی كردۆتەوەو بەدەستی هێناوە كاتێك كە سزای خوای گەورەی بۆ دائەبەزێ هیچی سوودی پێ ناگەیەنێ, یاخود (وَمَا كَسَبَ) مەبەست منداڵەكانێتی واتە: سەروەت و سامان و ئەو مناڵانەیشی كە هەیەتی هیچی سوودی پێ ناگەیەنێ كاتێك كە سزای خوای گەورەی بۆ دێت . وە خوای گەورە ئەیخاتە ناو ئاگرێكەوە كە گڕو بڵێسەی هەیە وە زۆر ئەو ئاگرە سووتێنەرە . وە خێزانەكەیشی كە یەكێك بووە لە گەورە ئافرەتانی قوڕەیش كە (ئوم جەمیل) بووە كە خۆی ناوی (ئەڕوای كچی حەرب) بووە خوشكی (ئەبو سوفیان) بووە كونیەكەی (ئوم جەمیل) بووە كە یارمەتی (ئەبو لەهەب)ی مێردی ئەدا لەسەر كوفرو دژایەتی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە ڕۆژی قیامەتیشدا یارمەتی ئەدا لە سزا چەشتندا لەناو ئاگری دۆزەخدا بۆیە خوای گەورە فەرمووی: (وَامْرَأَتُهُ حَمَّالَةَ الْحَطَبِ) كە دار هەڵئەگرێ و ئەیخاتە ناو ئاگری دۆزەخەوە بۆ ئەوەی زیاتر ئاگرەكە گڕو بڵێسە بسەنێ وە هەردووكیان تیایدا زیاتر سزا بچێژن, كە لە دونیاشدا (وَامْرَأَتُهُ حَمَّالَةَ الْحَطَبِ) ئەووترێ: دووزمانی كردووە، یاخود (حَمَّالَةَ الْحَطَبِ) دارو دڕك و ئەو شتانەی هـەڵدەگـرت و ئەیخستە سـەر ڕێی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم .)[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «ص11 - كتاب أعلام القرآن - أبو لهب - المكتبة الشاملة الحديثة». al-maktaba.org. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ «موت أبي لهب عبرة ومعجزة - موقع مقالات إسلام ويب». www.islamweb.net. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ «أبو لهب عم الرسول». موضوع (بە عەرەبی). لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. ^ «هاوري خليل [ أبو حذيفة ]». Telegram. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. ^ «چەند شێوازێکى دیکەى بێبڕوایان لە دژایەتیکردنى پەیام و بانگەوازى پێغەمبەرى خوا ﷺو پەیڕەوانى دا :». peyamber.com. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئابی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. ^ «وه‌رگێڕانی ماناكان سوره‌تی سورەتی المسد - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین». فرەفەرهەنگی قورئانی پیرۆز (بە کوردی). لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.