بۆ ناوەڕۆک بازبدە

چوونی محەممەد بۆ تایف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پێغەمبەر محەممەد لە ساڵی ٦١٩ی (ساڵی دڵتەنگی) زایینی چوو بۆ شاری تایف، کە نزیکەی دوو سێ ڕۆژ ڕێ لە مەککەوە دوور. کەشوھەوای شارەکە تاڕادەیەک لە مەککە خۆشتر بوو و پڕ بوو لە باخچە و باخی بەپیت. لە بناری شاخەکانی بەرزتر و فێنکتر لەسەر ڕێگای یەمەن دایە. گردەکان پێشتر چینی باڵا و کەسایەتییە بەرزەکانی مەککە بۆ بەسەربردنی مانگەکانی ھاوینیان سەردانیان دەکرد. سێ برای بەنو سەقیف، بە ناوەکانی حەبیب و مەسعوود و عەبد یالیل سەرۆک و سەرکردەی سەرەکی شارەکە بوون لەو سەردەمەدا.[١][٢][٣]

لەگەڵ ھاتنی پێغەمبەر بانگھێشتی موسڵمان بوون و داوای ھاوکاری و پاراستنی کرد لە شەڕی دژی ھۆزی قوڕەیشی مەککە؛ بەڵام وەڵامیان دایەوە:

- ئەگەر بەڕاستی پێغەمبەر بیت، چ پێویستت بە یارمەتی ئێمە ھەیە؟ ئەگەر خودا تۆی بە پێغەمبەری خۆی نارد بۆچی ناتپارێزێت؟ و ئەگەر خوای گەورە ئاواتی ئەوە بوو پێغەمبەرێک بنێرێت، ئایا نەیدەتوانی کەسێکی باشتر لە تۆ بدۆزێتەوە، ھەتیوێکی لاواز و بێ باوک؟ ”

بەو پێیەی ھەوڵەکانی بێ سوود بوون، جگە لە چەند کەسێک، داوای لێکردن لانیکەم ئەو بابەتە بە نھێنی بھێڵنەوە، بۆ ئەوەی ڕێگری لە قووڵبوونەوەی دوژمنایەتی قوڕەیشەکان بەرامبەر بە خۆی و پەیامەکەی بکات. ھەرچەندە گەورەکانی شارەکە خەڵکی تایفیان لە دژی کۆکردەوە و بە زۆر لە شارە دیواردارەکە دەریان کرد و بەردبارانیان کرد و دەست و قاچییان بریندار کرد.[٤][٥][٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «ھەڵوێستی قوڕەیش لە پێغەمبەر صلی اللە علییە وسلم». zadyreman.com. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئابی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. «ذھاب النبی إلی الطائف». www.islamweb.net (بە عەرەبی). لە ٨ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. «خروج النبی للطائف طلباً للنصرة». Islamweb إسلام ویب (بە عەرەبی). لە ٨ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. «خروج النبی للطائف طلباً للنصرة». Islamweb إسلام ویب (بە عەرەبی). لە ٨ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. «قصة الإسلام | رحلة النبی إلی الطائف». www.islamstory.com (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئابی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  6. «حاڵەتی دەروونیی پێغەمبەری خوا». www.drabdulwahid.com. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئابی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.