بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مینا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مینا
بەشێکە لەحەج
ئایینئیسلام
وڵاتعەرەبستانی سعوودی
دابەشکاریی کارگێڕیمەککە
پۆتانی شوێن٢١°٢٤′٤٨″N ٣٩°٥٣′٣٦″E
بەرزی لە ئاستی دەریا٥٤٤ مەتر
Map
خێمەکانی مینا

مینا (بە عەرەبی: منى) دۆڵێکە لە ڕۆژھەڵاتی مەککە لەسەر ڕێی مەککە و کێوی عەرەفە، شەش کیلۆمەتر لە مزگەوتی حەرام دوورە، زۆربەی کارەکانی حەج لەوێدا ئەنجام دەدرێن. حاجی ڕۆژی تەرویە و ڕۆژی جەژن و ئەیامی تەشریق لەوێ بەسەر دەبا، ڕەمی جەمەرات، قوربانی و سەرتاشین ئەنجام دەدات.[١][٢][٣]

خێمەکانی مینا

[دەستکاری]

خێمەی نیشتەجێبوونن لە تیفلۆن دروست کراون کە دژە سووتانە، لەسەر ڕووبەری ٢٬٥ ملیۆن مەتر دووجا، توانای لەخۆگرتنی ٢٬٦ ملیۆن حاجی ھەیە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «مشعر منى.. أكبر مدينة خيام في العالم». www.aljazeera.net (بە عەرەبی). لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. «وادي مِنى.. أكبر شعائر الحج مساحة والوادي الأهم للمسلمين». سكاي نيوز عربية (بە عەرەبی). لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. «وادي مِنَى… أكبر المشاعر المقدسة للحجاج ومشهد بيعتي العقبة». الشرق الأوسط (بە عەرەبی). لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.