بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مزگەوتی قوبا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مزگەوتی قوبا
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٠٦٢٢
ئایینئیسلام
دامەزرێنەرمحەممەد
وڵاتعەرەبستانی سعوودی
دابەشکاریی کارگێڕیمەدینە
پۆتانی شوێن٢٤°٢٦′٢١″N ٣٩°٣٧′٢″E
نژیاروانAbdel-Wahed El-Wakil
ستایلی نژیاروانینژیاروانیی ئیسلامی
Map
مزگەوتی قوبا

مزگەوتی قوبا (بە عەرەبی: مسجد قباء) یەکەم مزگەوتە لەئیسلامدا دروستکرابێت و یەکەم مزگەوتە لە مەدینە دروستکرابێت،[١] دووەم گەورەترین مزگەوتی مەدینەیە دوای مزگەوتی پێغەمبەر،[٢] بەھۆی نزیکبوونی مزگەوتەکە لەبیرێکەوە بەناوی قوبا مزگەوتەکە ناونراوە مزگەوتی قوبا. لەلایەن پێغەمبەر دروست کراوە لەکاتی کۆچکردنی لە مەککە بۆ مەدینە،[٣][٤] و دەکەوێتە باشووری مەدینە، لەلایەن موسڵمانان گرینگییەکی زۆری پێدراوە، لەسەردەمی عوسمان کوڕی عەفان و عومەر کوڕی عەبدولعەزیز و وەلید کوڕی عەبدولمەلیک و خەلیفەکانی دواتر نوێکراوەتەوە و فراوانکراوە. کۆتا فراوانکردنی لەلایەن فەھد کوڕی عەبدولعەزیزبوو، شوێنی نوێژکردنەکەی پێنج ھەزار مەتر دووجایە و ڕووبەری گشتی مزگەوتەکە ١٣٥٠٠ مەتر دووجایە، و ٢٠٠٠٠ نوێژخوێن لەخۆدەگرێت.[٥] ( من تطهر في بيته ثم أتى مسجد قباء وصلى فيه كان له كأجر عمرة) ھەرکەسێک لەماڵەوە دەستنوێژ ھەڵبگرێت بێتە مزگەوتی قوبا و نوێژی تێدا بکات، وەک ئەوە وایە عەمرەیەکی ئەنجام دابێت.[٦][٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «فتح مسجد قباء أمام المصلين والزوار على مدار الساعة». العربية (بە عەرەبی). ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. «فەرموودە: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە سواری و بە ڕێکردنەوە سەردانی قوبائی دەکرد، ودوو ڕکات نوێژی تێیدا دەکرد». فرەفەرهەنگی فەرموودە وەرگێڕاوەکانی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- (بە کوردی). لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. «لە سایەی هیجرەتی پێغەمبەردا ﷺ. (8)». www.dangiislam.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. «مصور يبرز عمارة أول مسجد بُني في الإسلام بالسعودية». CNN Arabic (بە عەرەبی). ٥ی ئایاری ٢٠٢١. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. حربى، حسام (٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠). «كان يزوره "النبي" كل سبت.. حكاية "قباء" أول مسجد بُني في الإسلام». الوطن (بە عەرەبی). لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. «حیكمەت چییە لە سەفەری مەدینە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان». walamakan.com. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. «مصور يبرز عمارة أول مسجد بُني في الإسلام بالسعودية». CNN Arabic (بە عەرەبی). ٥ی ئایاری ٢٠٢١. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.