تەحیات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تەشەھود (بە عەرەبی: تَشَھَّد، واتە "شایەتی [باوەڕ]"), ھەروەھا ناسراوە بە تەحیات (لە زمانی عەرەبی)، بەشێکە لە نوێژە کە لە ھەموو نوێژێک دەخوێندەرێت.

شێوازی دانیشت لە تەحیات و شێوازی خوێندنەوەی

تەحیات و ماناکەی بە کوردی[دەستکاری]

(التَّحِیَّاتُ للھِ، وَالصَّلَوَاتُ، وَالطَّیِّبَاتُ، السَّلامُ عَلَیْکَ (١) أَیُّھَا النَّبِیُّ وَرَحْمَةُ اللھِ وَبَرَکَاتُھُ، السَّلامُ عَلَیْنَا وَعَلَی عِبَادِ اللھِ الصَّالِحِینَ، أَشْھَدُ أَنْ لاَ إِلھَ إِلاَّ اللھُ وَأَشْھَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُھُ وَرَسُولُھُ)

واتە: (سەلامو موڵکو گەورەییو پەرستشو وشە و کردەوەی پاک و چاک ھەر بۆ خودایە، سڵاو و ڕەحمەتی خودات لەسەر بێت ئەی پێغەمبەری خودا () سڵاو لەسەر ئێمەش و لەسەر ھەموو بەندە چاکەکانی خودابێت، شایەتی دەدەم، کە ھیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە، جگە لە (اللە)، شایەتیش دەدەم، کە محەممەد بەندە و نێردراوی خودایە).

چۆنێتی سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر (ﷺ) لە دوای تەحیات

(اللَّھُمَّ صَلِّ عَلَی مُحَمَّدٍ وَعَلَی آلِ مُحَمَّدٍ، کَمَا صَلَّیْتَ عَلَی إِبْرَاھِیمَ وَعَلَی آلِ إِبْرَاھِیمَ، إِنَّکَ حَمِیدٌ مَجِیدٌ، اللَّھُمَّ بَارِکْ عَلَی مُحَمَّدٍ وَعَلَی آلِ مُحَمَّدٍ کَمَا بَارَکْتَ عَلَی إِبْرَاھِیمَ وَعَلَی آلِ إِبْرَاھِیمَ، إِنَّکَ حَمِیدٌ مَجِیدٌ)

واتە: (خودایە دروودو سەڵاوات بڕژێنە بەسەر محەممەدو خانەوادەی محەممەددا، ھەر وەکو چۆن دروودت ڕژاند بەسەر ئیبراھیمو خانەوادەی ئیبراھیمدا، بەڕاستی تۆ سوپاسو ستایش کراویتو خاوەن شکۆییت، خودایە پیرۆزی بڕژێنە بەسەر محەممەدو خانەوادەی محەممەددا، ھەر وەکو چۆن پیرۆزیت ڕژاند بەسەر ئیبراھیمو خانەوانەدەی ئیبراھیمدا، بەڕاستی تۆ سوپاسو ستایش کراویتو خاوەن گەورەییو شکۆییت).

(١) پێغەمبەر () بەو شێوەیە ھاوەڵانی فێرکردوە، بەڵام کاتێک، کە وەفاتی کرد ھاوەڵان ڕەزای خودایان لێبێت

بەم شێوەیان دەگوت: (السلام علی النبِیِّ ورحمە اللە وبرکاتە) وصححە اڵالبانی فی الإرواو (٢/ ٢٧).

فەرموودەی پێغەمبەر ﷺ[دەستکاری]

لە ئەبوو ھورەیرە ڕەزای خوای لێبێت دەڵێت پێغەمبەر ﷺ نزای دەکرد و دەیفەرموو: «اللَّھُمَّ إنی أعوذ بک من عذاب القبر، وعذاب النار، ومن فتنة الْمَحْیَا وَالْمَمَاتِ، ومن فتنة الْمَسِیحِ الدَّجَّالِ»، واتە: «خودایە من پەنات پێدەگرم لە سزای گۆڕ، پەنات پێدەگرم لە سزای دۆزەخ، پەنات پێدەگرم لە فیتنەی ژیان وفیتنەی مردن، وپەنات پێدەگرم لە فیتنەی مەسیحی دەججال». و لە ڕیوایەتەکەی (موسلیم)دا: «ئەگەر یەکێک لە ئێوە بۆ تەشەھود (تەحیات) دانیشت لە کاتی نوێژ ئەوا با پەنا بە خوای گەورە بگرێت لە چوار شت بڵێت: «خودایە من پەنات پێدەگرم لە سزای دۆزەخ…». پاشان وەکو فەرموودەکەی پێشوو ئەوانی تری فەرموو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیای ئینگلیزی[١][٢]

  1. ^ "فەرموودە: نزای: (اللھم إنی أعوذ بک من عذاب القبر، وعذاب النار، ومن فتنة المحیا والممات، ومن فتنة المسیح الدجال)". فرەفەرھەنگی فەرموودە وەرگێڕاوەکانی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- (بە کوردی). Retrieved 2023-05-26.
  2. ^ "چەند ساڵە نوێژ دەکەم بەڵام مانای تەحیات بە باشی نازانم تکایە ماناکەی بە کوردی چییە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان". walamakan.com. Retrieved 2023-05-26.