بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەیعەتی عەقەبە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەیعەتی عەقەبە
جێQ109288802
ڕووداوە بەرچاوەکانFirst pledge at al-Aqabah، Second pledge at al-Aqabah

پەیمانی عەقەبە، بەیعەتی عەقەبە (بە عەرەبی: بیعة العقبة) ڕووداوێکی گرنگ بوو لە ئیسلامدا کە ٧٠ کەسی دانیشتووی شاری مەدینە لە سوێندێکدا کە بە بەیعەت ناسراوە بەڵێنی دڵسۆزی خۆیان بۆ محەممەد وەک سەرکردەیان دا.[١] پێش کۆچی محەممەد و لایەنگرانی لە مەککەوە بوو، کە لەوێ گۆشەگیرییان لەسەر کرا، بۆ مەدینە، لەوێ محەممەد بوو بە فەرمانڕەوا. بەڵێننامەکە لە ساڵی ٦٢٢ی زایینی لە دەروازەیەکی شاخاوی بەناوی عەقەبە درا کە پێنج کیلۆمەتر لە مەککەوە دوورە.[٢][٣][٤]

پێشھات

[دەستکاری]

لە پەیمانی یەکەم ١٢ موسڵمان لە ھەردوو ھۆزی ئەوس و خەزرەج ھاتبوون لە مەدینەوە، لەپەیمانی دووەمدا لە مانگی حوزەیرانی ساڵی دواتر حەفتا و پێنج موسڵمان ھاتنە مەککە بۆ حەج و چاوپێکەوتن لەگەڵ محەممەد. بە شەوانە بە نھێنی چاویان پێی کەوت، گرووپەکە بۆ جارەی دووەم بەعەتیان دا کە بە بەیعەتی دووەمی عەقەبە ناسراوە. گەرەنتی پاراستن و گوێڕایەڵی محەممەد، فەرمانی چاکە و ڕێگری لە خراپە، ھەروەھا وەڵامدانەوەی بانگەوازی شەڕ لەکاتی پێویستدا.[٥][٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Tyan، E. (٢٤ی نیسانی ٢٠١٢). «Bayʿa». Encyclopaedia of Islam, Second Edition (بە ئینگلیزی). Brill. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. «یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان». www.zanayan.org. لە ٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. «ھل بیعة العقبة الأولی کانت بیعة النساء؟ - الإسلام سؤال وجواب». islamqa.info (بە عەرەبی). لە ٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. «ص129 - کتاب الرحیق المختوم - بیعة العقبة الأولی - المکتبة الشاملة». shamela.ws. لە ٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. Ibn Hisham, Sirah Rasul Allah, Vol. I p. 454
  6. «بیعة العقبة الأولی». Islamweb إسلام ویب (بە عەرەبی). لە ٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.