پەرتووکی کافی
| پەرتووکی کافی | |
|---|---|
| بەشێکە لە | چوار پەرتووکەکە |
| سەرناو | الكافي |
| بابەتی سەرەکی | فەرموودە |
| جۆر | ئینسایکڵۆپیدیا |
| دانەر | محەممەد کوڕی یەعقووب کولەینی |
| زمان | زمانی عەرەبی |
«ئەلکافی لە سەرچاوە و لقەکانیدا» ناسراو بە «ئەلکافی» یەکێکە لە پەرتووکە دیارەکانی فەرموودە لەنێو شیعەکاندا و بە پیرۆزترین چوار پەرتووکەکە دادەنرێت، لە نووسینی محەممەد کوڕی یەعقووب ئەلکولەینی، پەرتووکەکە سێ بەش لەخۆدەگرێت کە بریتین لە: بنەماکانی ئەلکافی، لقەکانی ئەلکافی، ڕەوزەی ئەلکافی، و یەکێکە لە گرنگترین سەرچاوەکانی فەرموودە لەلای شیعەکان.
کولەینی بە کەمترین ئامراز فەرموودەکانی ئەم پەرتووکەی گواستەوە. ئەمەش بەھۆی پەیوەندییەکەی لەگەڵ ھاوەڵانی ئیمامەکانی شیعە کە چوارسەد بناغەکە لە دەستیدا بووە و ھەندێک لە زانایانی شیعە باوەڕیان بە ھەموو ئەو گێڕانەوانە ھەبووە لە پەرتووکی ئەلکافیدا، [١] ھەندێکی تریش دانیان بە بوونی گێڕانەوەی لاواز داناوە تێیدا. [٢]
زۆر پەرتووکی ڕوونکردنەوە و کورتکراوە و شرۆڤە و چەندین پەرتووکی دیکەی پەیوەست بە زانستەکانی فەرموودە لە دەوروبەری نووسراون، ھەندێک لە توێژەران باسیان لەوە کردووە کە ژمارەی پەرتووکە پەیوەستەکان بە ئەلکافی گەیشتووە بە دوو سەد پەرتووک. [٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «الکافی- ت دار الحدیث - الشیخ الکلینی - مکتبە مدرسە الفقاھە». لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «معجم رجال الحدیث - السید الخوئی - ج ١ - الصفحە ٨٦». لە ڕەسەنەکە لە ٤ی شوباتی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «الکافی- ت دار الحدیث - الشیخ الکلینی - مکتبە مدرسە الفقاھە». لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |