بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دایکانی باوەڕداران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دایکانی باوەڕداران

أمھات المؤمنین
ھاوسەر
ConsortMarried
خەدیجە٥٩٥–٦١٩
سەودە٦١٩–٦٣٢
عائیشەc. 623–632
حەفسە٦٢٥–٦٣٢
زەینەب٦٢٥–٦٢٦
ئوم سەلەمە٦٢٥–٦٣٢
زەینەب٦٢٧–٦٣٢
جوەیرییە٦٢٨–٦٣٢
ئوم حەبیبە٦٢٨–٦٣٢
سەفییە٦٢٩–٦٣٢
مەیمونە٦٢٩–٦٣٢
ڕەیحانە (جارییە)٦٢٧–٦٣١
ماریا (جاریە)٦٢٨–٦٣٢
خێزانئەھلولبەیت

سێزدە ژن کە لەگەڵ پێغەمبەری خودادا ھاوسەرگیریان کردووە. موسڵمانان زاراوەی دایکی باوەڕداران یان ئیمانداران (بە عەرەبی: أم ٱلْمُؤْمِنِین) بە شێوەیەکی بەرچاو بەکاردەھێنن پێش یان دوای ئاماژەکردنیان وەک نیشانەی ڕێز، ئەم زاراوایە لە قورئان سووڕەتی ئەحزاب ئایەتی ٦ وەرگیراوە. ٱلنَّبِیُّ أَوْلَیٰ بِٱلْمُؤْمِنِینَ مِنْ أَنفُسِھِمْ وَأَزْوَٰجُھُۥٓ أُمَّھَٰتُھُمْ وَأُوْلُواْ ٱلْأَرْحَامِ بَعْضُھُمْ أَوْلَیٰ بِبَعْضٍ فِی کِتَٰبِ ٱللَّھِ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِینَ وَٱلْمُھَٰجِرِینَ إِلَّآ أَن تَفْعَلُوٓاْ إِلَیٰٓ أَوْلِیَآئِکُم مَّعْرُوفًا کَانَ ذَٰلِکَ فِی ٱلْکِتَٰبِ مَسْطُورًا (الأحزاب: ٦)

پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لە خودی بڕواداران بۆ خۆیان لە پێشترە خێزانەکانیشی دایکی باوەڕدارانن و ئەوانە (بە نەسەب) خزمی یەکترن (ئەگەر موسوڵمان بن) لە قورئانی خوادا بۆ یەکتری لە پێشترن (میرات لەیەکتر بەرن) لە ئیمانداران و کۆچەران (کە خزم نین) مەگەر خۆتان چاکەیەک (بەخشین یا وەسێتێ) بە دۆست و خۆشەویستانتان بکەن ئەو بڕیارە لە قورئاندا (لوح المحفوظ دا) نوسراوە. پێغەمبەر لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا ھاوسەری یەکەمی خۆی بە ناوی خەدیجە کچی خووەیلید ھێنا. ئەم ھاوسەرگیرییە بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ بەردەوام بوو. دوای مردنی لە ساڵی ٦٩١ی زایینی،[١] لە ماوەی ساڵانی مانەوەی ژیانیدا بە گشتی لەگەڵ ١٢ ژن ھاوسەرگیری کردووە. ھەموو ژنەکانی محەممەد بێوەژن بوون یان تەڵاقیان درابوون، جگە لە عائیشە.

ژیانی پێغەمبەر بە شێوەیەکی نەریتی بە دوو سەردەم ھێڵکاری کراوە، پێش کۆچی مەککە و دوای کۆچی لە مەدینە، لە ساڵی ٦٢٢ تا مردنی لە ساڵی ٦٣٢. کۆچی ئاماژەیە بۆ کۆچی بەکۆمەڵی پێغەمبەر و ھاوەڵانی بۆ مەدینەی منەوەرە بەھۆی گۆشەگیری ڕووبەڕووی موسڵمانان لە مەککە. جگە لە دوو ھاوسەرگیری ھەمووی لە دوای ئەم کۆچەوە گرێبەستیان لەگەڵ کراوە.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Mubārakfūrī، Ṣafī al-Raḥmān (٢٠٠٢). الرحیق المختوم: بحث فی السیرة النبویة علی صاحبھا افضل الصلاة و السلام (بە ئینگلیزی). Darussalam. ژپنک ٩٧٨-٩٩٦٠-٨٩٩-٥٥-٨.
  2. «The truth about Muhammad and Aisha | Myriam François-Cerrah». the Guardian (بە ئینگلیزی). ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٢. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.