وەرەقە کوڕی نەوفەل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وەرەقە کوڕی نەوفەل ئامۆزای خەدیجەی کچی خوەیلید، پاڵپشتیکاری پێغەمبەر محەممەد، بەشێک لە زانایانی ئیسلام دەڵێن یەکێک بووە لە ھاوەڵان، یەکێک بووە لە کۆمەڵە خەڵکەی پێش ئیسلام لەسەر بیروباوەڕی یەکتاپەرستی مابوونەوە. دوای ئەوەی پێغەمبەر محەممەد قورئانی بۆ دادەبەزێت خەدیجەی خێزانی دەیبات بۆ لای وەرەقە و پێغەمبەریش بەسەرھاتی دابەزینی قورئانی بۆ باسدەکات، ئەویش دەڵێت ئەوەی بۆ تۆ ھاتووە ھەمان ئەو وەحییەیە کە بۆ پێغەمبەر موسا ھاتووە خۆزگە گەنج دەبووم تاوەکوو پاڵپشتت بم کاتێک گەلەکەت لە وڵاتی خۆت دەرت دەکەن.[١][٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ سەحیحی بوخاری، فەرموودەی ٣٣٩٢
  2. ^ سەحیحی موسلیم، فەرموودەی ١٦٠
  3. ^ "الدرر السنیة - الموسوعة الحدیثیة - نتائج البحث". dorar.net. Retrieved 2023-04-24.